Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




عیبرانییەکان 10:10 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

10 به‌م خواسته‌ به‌ جارێک به‌ پێشكه‌شكردنی له‌شی ئیشۆعی مه‌سیح پارسا بووین.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

10 بەم خواستەی خودا بە یەک جار بەهۆی پێشکەشکردنی جەستەی عیسای مەسیحەوە پیرۆز بووین.

Gade chapit la Kopi




عیبرانییەکان 10:10
25 Referans Kwoze  

چونكه‌ به‌ یه‌ک قوربانی، پارساكانی تا جاویدانیی ته‌واو كرد.


به‌ڵام ئه‌م كاهینه‌ كاتێ قوربانییه‌كی كرد له‌ جیاتی گوناه‌ بۆ هه‌موو كاتێک، ئینجا له‌ لای ڕاستی خوداش دانیشت،


جا هه‌ندێكتان ئاوا بوون. به‌ڵام شۆرانه‌وه‌، به‌ڵكو پارساكران، به‌ڵكو بێتاوان كران به‌ ناوی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار و ڕووحی خوداوه‌ندمان.


ئه‌و ناچار نییه‌ وه‌ک كاهینانی باڵای دیكه‌ ڕۆژانه‌ قوربانی بكات، یه‌كه‌م بۆ گوناهه‌كانی خۆی و دوایی بۆ گوناهه‌كانی گه‌ل، چونكه‌ ئه‌مه‌ی به‌ جارێک كرد كه‌ خۆی پێشكه‌ش كرد.


له‌پێناوی ئه‌وان خۆم پارسا ده‌كه‌م، تاكو ئه‌وانیش له‌ ڕه‌وادا پارسا بن.


بۆیه‌ ئیشۆعیش له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌رگای شار ئازاری چێژت، تاكو به‌ خوێنی خۆی گه‌ل پارسا بكات.


به‌ڵام ئێوه‌ به‌هۆی ئه‌و له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدان، ئه‌وه‌ی له‌ خوداوه‌ بۆمان بووه‌ دانایی و بێتاوانی و پارساكردن و قوربانی.


مه‌سیحیش جارێک پێشكه‌ش كرا، تاكو گوناهی زۆر كه‌س هه‌ڵبگرێت. بێ گوناهیش ده‌رده‌كه‌وێته‌وه‌ بۆ ڕزگاریی ئه‌وانه‌ی چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن.


به‌ خوێنی بزن و گوێره‌كه‌ نه‌چوو، به‌ڵكو به‌ خوێنی خۆی، به‌ جارێک چووه‌ نێو هه‌ره‌پارساگا و قوربانیدانی جاویدانی بینی.


ئه‌وه‌ی خودی خۆی له‌ له‌شیدا له‌سه‌ر ته‌خته‌دار گوناهه‌كانی هه‌ڵگرتین، تاكو سه‌باره‌ت به‌ گوناه‌ بمرین و بۆ خوداناسی بژین. ئه‌وه‌ی به‌ قامچی لێدانه‌كه‌ی چاكبوونه‌وه‌.


به‌ ڕێگایه‌كی نوێ و زیندوو له‌ نێو په‌رده‌دا بۆمانی كرده‌وه‌، واتا جه‌سته‌ی خۆی،


ده‌بووایه‌ مه‌سیح له‌ دامه‌زراندنی جیهانه‌وه‌ چه‌ندین جار ئازاری بچێژتایه‌. به‌ڵام ئێستا له‌ پایانی ڕۆژگار ته‌نها جارێک ده‌ركه‌وت تاكو گوناه‌ پووچه‌ڵ بكات، به‌وه‌ی خۆی كرده‌ قوربانی.


بۆیه‌ كه‌ ڕۆڵه‌كان له‌ گۆشت و خوێن به‌شدارن، ئه‌ویش به‌ هه‌مان شێوه‌ به‌شداری له‌م شتانه‌كرد، تاكو به‌ مه‌رگ ئه‌وه‌ له‌ناوببات كه‌ ده‌سه‌ڵاتی مه‌رگی هه‌یه‌، واتا ئیبلیس،


ئه‌مه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ ئاو و خوێن هاتووه‌، ئیشۆعی مه‌سیح، نه‌ک ته‌نها به‌ ئاو، به‌ڵكو به‌ ئاو و به‌ خوێن. ڕووحه‌كه‌ش گه‌واهی ده‌دات، چونكه‌ ڕووحه‌كه‌ ڕه‌وایه‌.


به‌ڵام یه‌كێک له‌ سه‌ربازه‌كان ڕمێكی له‌ كه‌له‌كه‌ی دا، یه‌كسه‌ر خوێن و ئاو ده‌رچوو.


چونكه‌ پارساكار و پارساكان هه‌موو له‌ یه‌كێكه‌وه‌ن. له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش شه‌رم ناكات به‌ برا ناویان ببات.


بۆیه‌ كاتێ مه‌سیح هاته‌ نێو جیهانه‌وه‌ فه‌رمووی: “سه‌ربڕاو و قوربانیت نه‌ویست، به‌ڵكو له‌شێكت بۆ ئاماده‌ كردم.


منم ئه‌و نانه‌ زیندووه‌ی كه‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ دابه‌زیوه‌. ئه‌گه‌ر یه‌كێک له‌م نانه‌ بخوات تاهه‌تایه‌ ده‌ژیێت. ئه‌و نانه‌ش كه‌ بۆ ژیانی جیهان ده‌یبه‌خشم، جه‌سته‌مه‌”.


له‌ خۆشویستندا ڕه‌فتار بكه‌ن، وه‌ک مه‌سیح خۆشیویستین و له‌ پێناوی ئێمه‌دا خۆی به‌ده‌سته‌وه‌ دا، قوربانییه‌ک و سه‌ربڕاوێک، بۆنخۆش بۆ خودا.


تاكو پارسای بكات و به‌ شوشتنی به‌ ئاو به‌ وشه‌ بێگه‌ردی بكاته‌وه‌،


ئیشۆع له‌ ڕۆژانی جه‌سته‌ی خۆیدا، نوێژ و پاڕانه‌وه‌ی به‌ هاواری توند و فرمێسكه‌وه‌ پێشكه‌ش كرد، بۆ توانادار تا له‌ مه‌رگ ڕزگاری بكات، ئیتر له‌به‌ر خواترسییه‌كه‌ی گوێی لێ گیرا.


ئیتر خوێنی مه‌سیح چه‌ند زیاتره‌، ئه‌وه‌ی به‌ ڕووحێكی ئه‌زه‌لی بێ كه‌موكوڕی خۆی پێشكه‌شی خودا كرد، ئه‌وه‌ی ویژدانتان له‌ كرداره‌ مردووه‌كان پێگه‌رد ده‌كاته‌وه‌، تاكو ڕاژه‌ی خودای زیندوو بكه‌ن!


ده‌بێ شایانی سزای چه‌ند خراپتره‌ ئه‌وه‌ی پێشێلی ڕۆڵه‌ی خودای كردووه‌ و خوێنی په‌یمان به‌ گڵاو داده‌نێت كه‌ پارسای كردووه‌، سووكایه‌تیش به‌ ڕووحی به‌خشش ده‌كات؟


چونكه‌ مه‌سیحیش ته‌نها جارێک له‌پێناوی گوناهه‌كان ئازار درا، بێتاوان له‌ پێناوی تاوانباران، تاكو له‌ خودامان نزیک بكاته‌وه‌. جه‌سته‌ی مراندووه‌ به‌ڵام به‌ ڕووح زیندووه‌،


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite