Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




عیبرانییەکان 10:1 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

1 ته‌ورات ته‌نها سێبه‌ری شته‌ باشه‌كانی داهاتووه‌، نه‌ک وێنه‌ی ته‌واوی ڕاستییه‌كان. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام به‌ هه‌مان قوربانییه‌كانی ساڵانه‌ پێشكه‌ش ده‌كرێته‌وه‌، هه‌رگیز ناتوانێ ئه‌وانه‌ ته‌واو بكات كه‌ بۆ په‌رستن نزیک ده‌بنه‌وه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

1 تەورات تەنها سێبەری شتە باشەکانی داهاتووە، نەک وێنەی تەواوی ڕاستییەکان. لەبەر ئەوە بەردەوام بە هەمان قوربانییەکانی ساڵ لەدوای ساڵ پێشکەش دەکرێتەوە، هەرگیز ناتوانێ ئەوانە کامڵ و تەواو بکات کە بۆ پەرستن نزیک دەبنەوە.

Gade chapit la Kopi




عیبرانییەکان 10:1
13 Referans Kwoze  

ئه‌وانه‌ی ڕاژه‌ی وێنه‌ و سێبه‌ری شته‌ ئاسمانییه‌كان ده‌كه‌ن، كه‌ مووشێش به‌ته‌مابوو نشینگه‌كه‌ دروست‌بكات، ئاگادار كرایه‌وه‌: “بڕوانه‌ كه‌ هه‌موو شتێک له‌سه‌ر ئه‌و نموونه‌یه‌ دروست بكه‌ی كه‌ له‌سه‌ر كێوه‌كه‌ پیشانت دراوه‌”.


به‌ڵام كاتێ مه‌سیح هات وه‌ک كاهینی باڵا بۆ شته‌ باشه‌كانی داهاتوو، چووه‌ نێو نشینگه‌ی مه‌زنتر و ته‌واوتر كه‌ ده‌ستكرد نییه‌، واتا هی ئافریده‌ نییه‌.


ئه‌مانه‌ سێبه‌ری داهاتوون، به‌ڵام جه‌سته‌كه‌ بۆ مه‌سیحه‌.


بێگه‌ردكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی شته‌ ئاسمانییه‌كان ده‌بووایه‌ ئاوا بكرێت، به‌ڵام خودی شته‌ ئاسمانییه‌كان به‌ قوربانیی باشتر له‌مانه‌ بێگه‌رد ده‌بنه‌وه‌.


نه‌ک تاكو چه‌ند جارێک خۆی پێشكه‌ش بكات، وه‌ک كاهینی باڵا ساڵی جارێک به‌ خوێنێكی دیكه‌ ده‌چێته‌ نێو هه‌ره‌پارساگا.


چونكه‌ ئه‌وه‌ی له‌ توانای ته‌وراتدا نه‌بوو، له‌وه‌ی به‌ جه‌سته‌ لاواز بوو، خودا به‌ ناردنی ڕۆڵه‌كه‌ی خۆی له‌ شێوه‌ی جه‌سته‌ی گوناهبار و له‌پێناوی گوناه‌. له‌ جه‌سته‌دا گوناهی تاوانبار كرد،


ئه‌گه‌ر ته‌واوه‌تی به‌ كاهینیه‌تیی لیوی بووه‌، كه‌ گه‌لیش له‌سه‌ر ئه‌مه‌ ته‌وراتی وه‌رگرت، پێویستی چی بوو كه‌ كاهینێكی دیكه‌ له‌ پله‌ی مه‌لكزده‌ق، نه‌ک له‌ پله‌ی هاڕون په‌یدا بێت؟


با به‌ دڵێكی ڕاست به‌ متمانه‌ی باوه‌ڕ بچینه‌ پێش خودا كه‌ دڵمان پرژێندراو بێت تاكو له‌ ویژادانی خراپ پاک بێته‌وه‌ و له‌شمان به‌ ئاوێكی پاک شۆردرا بێت.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite