Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




عیبرانییەکان 1:9 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

9 حه‌زت له‌ بێتاوانی بوو و ڕقت له‌ خراپه‌بووه‌وه‌، بۆیه‌ خودا خوداوه‌ندت له‌ سه‌رووی هاوه‌ڵه‌كانته‌وه‌ داینای، به‌ ڕۆنی شادی نیشانیكردیت”.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

9 تۆ حەزت لە ڕاستودروستی کردووە و ڕقت لە خراپە بووەوە، بۆیە خودا، خودای خۆت لە سەرووی هاوەڵەکانتەوە داینای، بە ڕۆنی شادی دەستنیشانی کردیت.﴾

Gade chapit la Kopi




عیبرانییەکان 1:9
42 Referans Kwoze  

تۆ حه‌زت له‌ بێتاوانیه‌ و ڕقت له‌ خراپه‌‌یه‌، بۆیه‌ خودای خۆت، له‌ سه‌رووی هاوه‌ڵه‌كانته‌وه‌ داینای، به‌ ڕۆنی شادی ده‌ستنیشانی كردیت.


سفره‌م بۆ ئاماده‌ ده‌كه‌یت له‌ به‌رده‌م ناحه‌زانم. سه‌رم به‌ ڕۆن چه‌ور ده‌كه‌یت. جامه‌كه‌م تا لێو پڕ ده‌كه‌یت.


به‌ڵام به‌روبوومی ڕووح ئه‌مه‌یه‌: خۆشویستن، شادی، ئاشتی، ئارامگرتن، نیانی، چاكه‌، باوه‌ڕ،


با خوداوه‌ندی هیوا به‌ هه‌موو شادی و ئاشتییه‌ک له‌ باوه‌ڕدا پڕتان بكات، تاكو به‌ هێزی ڕووحی پارسا هیواتان زیاد بێته‌وه‌.


“ڕووحی په‌روه‌ردگارم له‌سه‌ره‌، چونكه‌ ده‌ستنیشانی كردووم بۆ موژده‌دان به‌ هه‌ژاران، ناردوومی تاكو دڵشكاوان چاكبكه‌مه‌وه‌ و بانگه‌وازی ئازادی بۆ دیلكراوان و بینایی بۆ نابینایان بده‌م، پێشێلكراوان به‌ره‌و ئازادی بنێرم و


ئه‌وه‌ی بینیمان و بیستمان پێتانی ڕاده‌گه‌یێنین، تاكو ئێوه‌ش له‌گه‌ڵمان هاوبه‌شیتان هه‌بێت. هاوبه‌شی ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ باوک و ڕۆڵه‌كه‌یه‌تی، ئیشۆعی مه‌سیح.


پیرۆزه‌ خودا باوكی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح، كه‌ به‌گوێره‌ی به‌زه‌ییه‌ فراوانه‌كه‌ی له‌دایكبوونه‌وه‌ی پێ به‌خشین بۆ هیوایه‌كی زیندوو، به‌ هه‌ستانه‌وه‌ی ئیشۆعی مه‌سیح له‌نێو مردووان،


چونكه‌ كاهینێكی باڵای ئاوا له‌ ئێمه‌ ده‌وه‌شێته‌وه‌، پارسا و بێ خراپه‌ و بێ گڵاوی، له‌ گوناهباران جیاكرایه‌وه‌ و له‌ ئاسمان به‌رزتر كرا.


بۆیه‌ خودا به‌رزی كرده‌وه‌ و ناوێكی پێ دا له‌ سه‌رووی هه‌موو ناوێک،


ستایش بۆ خودا، باوكی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان، كه‌ به‌ هه‌موو داڕشتێكی ڕووحی له‌ شوێنه‌كانی ئاسماندا داڕشتی كردووین له‌ مه‌سیحدا،


خودا سه‌رڕاسته‌، ئه‌وه‌ی به‌هۆیه‌وه‌ بۆ هاوبه‌شی كردنی ڕۆڵه‌كه‌ی بانگكراون، ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان.


ئیشۆع پێی فه‌رموو: “ده‌ستم لێ مه‌ده‌، چونكه‌ هێشتا بۆ لای باوكم به‌رز نه‌بوومه‌ته‌وه‌. به‌ڵام بڕۆ لای برایانم و پێیان بڵێ: من به‌رز ده‌بمه‌وه‌ بۆ لای باوكم و باوكتان، خوداوه‌ندم و خوداوه‌ندتان”.


یه‌كه‌مجار شیمعونی برای بینی، پێی وت: “مه‌سیامان دۆزییه‌وه‌” واتا مه‌سیح.


بۆیه‌ هه‌موو ڕاسپارده‌كانت له‌ هه‌موو شتێک به‌ ڕاست ده‌زانم. ڕقم له‌ هه‌موو ڕێگایه‌كی چه‌وته‌.


له‌ ڕاسپارده‌كانی تۆ تێده‌گه‌م. بۆیه‌ ڕقم له‌ هه‌موو ڕێگایه‌كی چه‌وته‌.


داویدی به‌نده‌ی خۆم دۆزییه‌وه‌. به‌ ڕۆنی پارسام ده‌ستنیشانم كرد.


خوداناسی و دادپه‌روه‌ریی خۆش ده‌وێت. زه‌وی پڕ بووه‌ له‌ میهره‌بانی په‌روه‌ردگار.


به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌لای تۆش هه‌ندێک هه‌ن پابه‌ندن به‌ فێركردنی نیقۆلیوییه‌كان كه‌ من ڕقم لێیه‌.


خودا، باوكی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار ئه‌وه‌ی تاهه‌تایه‌ پیرۆز ده‌كرێت ده‌زانێت درۆ ناكه‌م.


با خۆشویستن بێ ڕووپامایی بێت. ڕقتان له‌ به‌دكاری بێت و به‌ چاكه‌وه‌ بلكێن.


چۆن خودا به‌ ڕووحی پارسا و هێز ئیشۆعی ناسڕه‌تیی ده‌ستنیشان كرد، ئه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕا و چاكه‌ی ده‌كرد و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئیبلیس به‌سه‌ریاندا زاڵ ببوو چاكی ده‌كردنه‌وه‌، چونكه‌ خودا له‌گه‌ڵی بوو.


چونكه‌ به‌ ڕاستی، هیڕوودس و پیڵاتوسی پونتی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ و گه‌لانی ئیسڕائیل دژی ئیشۆع یه‌كیان گرت، ڕاژه‌وانه‌ پارسا‌كه‌ت، ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌ستنیشانت كرد،


چونكه‌ ئه‌وه‌ی خودا ناردوویه‌تی به‌ فه‌رمووده‌ی خودا ده‌دوێت، چونكه‌ خودا بێ ئه‌ندازه‌ ڕووح ده‌دات.


بۆم هاوار ده‌كات: تۆ باوكمی. خوداوه‌ندی منی. تاشه‌به‌ردی ڕزگاری منی.


خودایه،‌ شادومانیم له‌وه‌دایه‌ كه‌ خواستی تۆ جێبه‌جێ‌ بكه‌م، ته‌وراته‌كه‌ت له‌ ناخی دڵی مندایه‌”.


چونكه‌ په‌روه‌ردگار حه‌ز له‌ ڕه‌وا ده‌كات، واز له‌ خۆشه‌ویستانی ناهێنێت. تاهه‌تایه‌ ده‌پارێزرێن، به‌ڵام نه‌وه‌ی به‌دكاران دوایان ده‌بڕدرێته‌وه‌،


په‌روه‌ردگار خوداناس تاقیده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام ڕقی دێته‌وه‌ له‌ به‌دكار و ئه‌وه‌ی حه‌زی له‌ سته‌مكاریه‌.


“به‌ڵام من پاشای خۆم له‌سه‌ر سیهیۆنی كێوی پارسای خۆم چه‌وركردووه‌”.


پاشایانی زه‌وی هه‌ستان و سه‌رۆكه‌كانیان پێكه‌وه‌ پیلانیان دژی په‌روه‌ردگار و مه‌سیحه‌كه‌ی گێڕا و وتیان:


چونكه‌ پارساكار و پارساكان هه‌موو له‌ یه‌كێكه‌وه‌ن. له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش شه‌رم ناكات به‌ برا ناویان ببات.


خودایه‌، ته‌ختی تۆ تاهه‌تاییه‌، گۆچانی پاشایه‌تییت گۆچانی ڕاسته‌ڕێیه‌.


بۆیه‌ باوک منی خۆشده‌وێت، چونكه‌ ژیانی خۆم داده‌نێم تاكو وه‌ریبگرمه‌وه‌.


پاشایانی زه‌وی هه‌ستان، سه‌رۆكه‌كان پێكه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌ دژی په‌روه‌ردگار و مه‌سیحه‌كه‌ی}.


به‌ڵام ئیشۆع ده‌بینین، ئه‌وه‌ی كه‌مێک له‌ فریشته‌كان كه‌متر دانرا، له‌به‌ر ئازاری مه‌رگ تاجی شكۆ و ڕێزی خراوه‌ته‌ سه‌ر، تاكو به‌ به‌خششی خودا له‌ جیاتی هه‌ر یه‌كێک مه‌رگ بچێژێ.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite