Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




عیبرانییەکان 1:1 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

1 دوای ئه‌وه‌ی له‌كۆنه‌وه‌ خودا زۆر جار و به‌ ڕێگای جۆراوجۆر له‌ڕێگه‌ی پێغه‌مبه‌ران له‌گه‌ڵ باوباپیراندا دووابوو،

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

1 لە سەردەمانی کۆنەوە خودا زۆر جار و بە ڕێگای جۆراوجۆر بەهۆی پێغەمبەرانەوە لەگەڵ باوباپیراندا دواوە،

Gade chapit la Kopi




عیبرانییەکان 1:1
35 Referans Kwoze  

ئه‌وسا ده‌ستی پێكرد له‌ مووشێ و له‌ هه‌موو پێغه‌مبه‌رانه‌وه‌ ئه‌و شتانه‌ی ده‌رباره‌ی خۆی بوو له‌ هه‌موو سیپاره‌كاندا بۆیان ڕاڤه‌ كرد.


ئه‌ویش كه‌ پێغه‌مبه‌ر بوو، ده‌یزانی خودا به‌ سوێند، سوێندی بۆ خواردووه‌ كه‌ له‌ به‌رهه‌می پشتی ئه‌و به‌پێی جه‌سته‌ مه‌سیح له‌سه‌ر ته‌خته‌كه‌ی داده‌نیشێت.


وه‌ک قسه‌ی بۆ باوكانمان كرد، بۆ ئه‌وڕاهه‌م و نه‌وه‌كه‌ی تاهه‌تایه‌”.


ئێمه‌ش موژده‌ی ئه‌و به‌ڵێنه‌تان پێ ده‌ده‌ین كه‌ بۆ باوكانمان هات،


چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و وشه‌یه‌ی فریشته‌كان فه‌رموویانه‌ چه‌سپاون، هه‌موو ده‌ستدرێژی و سه‌رپێچییه‌ک سزای دادپه‌روه‌رانه‌ی وه‌رگرتووه‌،


بۆئه‌وه‌ی به‌زه‌یی به‌ باوكانمان بێته‌وه‌ و بۆ یادكردنه‌وه‌ی په‌یمانه‌ پارساكه‌ی.


ڕۆژێكیان بۆ دیاریكرد و زۆر كه‌س هاتنه‌ خانه‌كه‌ی. ئه‌ویش له‌ به‌یانییه‌وه‌ تاكو ئێواره‌ بۆیانی ڕوون ده‌كرده‌وه‌ و گه‌واهیی بۆ پاشایه‌تی خودا ده‌دا، هه‌وڵی ده‌دا به‌ ته‌وراتی مووشێ و سیپاره‌ی پێغه‌مبه‌ران ده‌رباره‌ی ئیشۆع قه‌ناعه‌تیان پێ بهێنێت.


ئێمه‌ ده‌زانین مووشێ خودا له‌گه‌ڵی دوواوه‌، به‌ڵام نازانین ئه‌مه‌ له‌كوێوه‌ هاتووه‌”.


بۆیه‌ مووشێ خروسه‌ بڕانی دایه‌ ئێوه‌، ئه‌مه‌ له‌ مووشێوه‌ نه‌بوو به‌ڵكو له‌ باوكانه‌وه‌ بوو له‌ شه‌ممه‌ش مرۆڤ خروسه‌ بڕان ده‌كه‌ن.


ئینجا پێی فه‌رموون: “ئه‌م قسانه‌م بۆ كردن كاتێ له‌گه‌ڵتان بووم: كه‌ پێویسته‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ ته‌وراتی مووشێ و پێغه‌مبه‌ران و په‌سنیه‌كاندا ده‌رباره‌ی من نووسراون بێته‌ دی”.


به‌ڵام كاتێ ئه‌و هات، ڕووحی ڕه‌وا، ئه‌و بۆ ڕه‌وای ته‌واو ڕێبه‌رایه‌تیتان ده‌كات، چونكه‌ له‌ خۆیه‌وه‌ نادوێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی گوێی لێ ده‌بێت ده‌یڵێت و ڕاده‌گه‌یه‌نێت چی ڕووده‌دات.


ئه‌وه‌ی ده‌بێت له‌ ئاسمان بیهێڵێته‌وه‌، تاكو كاتی چاككردنه‌وه‌ی هه‌موو شتێک، ئه‌وه‌ی له‌ كۆنه‌وه‌ خودا له‌سه‌ر زاری هه‌موو پێغه‌مبه‌ره‌ پارسا‌كانی باسی كردووه‌.


جا ئێمه‌ چۆن ده‌رباز بین ئه‌گه‌ر ڕزگارییه‌كی گه‌وره‌ی وه‌ک ئه‌مه‌ پشتگوێ بخه‌ین؟ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مجار په‌روه‌ردگار باسی فه‌رمووه‌ و له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی بیستیان بۆمان چه‌سپا،


مووشێ وه‌ک ڕاژه‌وانێک له‌ هه‌موو ماڵی خودا سه‌رڕاست بوو، بۆ گه‌واهیی ئه‌وه‌ی له‌ داهاتوو ده‌ووترێت.


چونكه‌ ئه‌گه‌ر یه‌شوع ئه‌وانی بهێنایه‌ حه‌سانه‌وه‌، ئه‌وا پاش ئه‌وه‌ خودا باسی ڕۆژێكی دیكه‌ی نه‌ده‌كرد.


به‌ هه‌مان شێوه‌، مه‌سیح خۆی شكۆدار نه‌كرد تاكو ببێته‌ كاهینی باڵا، به‌ڵكو خودا پێی فه‌رموو: “تۆ ڕۆڵه‌ی منی، من ئه‌مڕۆ بوومه‌ باوكت”.


چونكه‌ مووشێ، دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو ڕاسپارده‌كانی به‌گوێره‌ی ته‌ورات به‌ هه‌موو گه‌لی ڕاگه‌یاند، خوێنی گوێره‌كه‌ و بزنی هێنا له‌گه‌ڵ ئاو و خوریی سوور و زوفا، به‌سه‌ر ته‌ورات و هه‌موو گه‌لدا پرژاندی.


چونكه‌ به‌مه‌ پێشینان په‌سه‌ند كراون.


كه‌ پێی وترا: “له‌ ئسخه‌قه‌وه‌ وه‌چه‌ت ناوده‌بردرێت”.


ئاگاداربن قسه‌كه‌ره‌كه‌ ڕه‌ت مه‌كه‌نه‌وه‌. چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی قسه‌كه‌ری سه‌ر زه‌وییان ڕه‌تكرده‌وه‌ ده‌رباز نه‌بووبن، ئایا چه‌ند كه‌متر ئێمه‌ ده‌رباز ده‌بین كه‌ له‌ قسه‌كه‌ری ئاسمان هه‌ڵگه‌ڕاینه‌وه‌!


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite