Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




گەلاتیا 6:9 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

9 كه‌واته‌ با له‌ چاكه‌كاری نه‌كه‌وین، چونكه‌ ئه‌گه‌ر وره‌ به‌رنه‌ده‌ین له‌ كاتی خۆیدا دروێنه‌ی ده‌كه‌ین.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

9 کەواتە با لە چاکەکاری نەکەوین، چونکە ئەگەر ورە بەرنەدەین لە کاتی خۆیدا دروێنەی دەکەین.

Gade chapit la Kopi




گەلاتیا 6:9
42 Referans Kwoze  

كه‌واته‌، برایانی خۆشه‌ویستم، جێگیر بن، نه‌هه‌ژێن. هه‌میشه‌ خۆتان بۆ كاری په‌روه‌ردگار ته‌رخان بكه‌ن، بزانن ڕه‌نجتان بۆ په‌روه‌ردگار بێ سوود نییه‌.


برایان، ئێوه‌ش له‌ چاكه‌كاری شكست مه‌هێنن.


بیربكه‌نه‌وه‌ له‌وه‌ی له‌ گوناهبارانه‌وه‌ به‌رگه‌ی دژایه‌تی خۆی گرت، تاكو شه‌كه‌ت نه‌بن و وره‌ به‌رنه‌ده‌ن.


چونكه‌ خواستی خودا ئاوایه‌ به‌ چاكه‌كاری نه‌زانیی گێله‌كان بێده‌نگ بكه‌ن.


بۆیه‌ برایان، تاكو هاتنه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار ئارام بگرن. سه‌یر بكه‌ن چۆن جوتیار چاوه‌ڕێی به‌رهه‌مه‌ گرانبه‌هاكه‌ی زه‌وی ده‌كات، بۆ بارانی پایز و به‌هار ئارام ده‌گرێت.


چونكه‌ باشتره‌، ئه‌گه‌ر خواستی خودا بێت، له‌به‌ر چاكه‌كاری ئازار بدرێن، نه‌ک خراپه‌كاری.


بۆیه‌ شكست ناهێنینن، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر به‌ ڕواڵه‌تیش له‌ناوبچین، ئه‌وا ناوه‌ڕۆكمان ڕۆژ به‌ ڕۆژ نوێتر ده‌بێته‌وه‌.


دانت به‌خۆت داگرت و له‌پێناوی ناوی من به‌رگه‌ت گرت و كۆڵت نه‌دا.


كه‌واته‌، ئه‌وانه‌ی به‌گوێره‌ی خواستی خودا ئازار ده‌درێن، با خۆیان به‌ده‌ست بده‌ن، وه‌ک له‌ ئافرێنه‌رێكی سه‌رڕاست له‌‌ چاكه‌كاری.


په‌ندێكی دیكه‌ی بۆ هێنانه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌میشه‌ نوێژ بكرێت به‌بێ بێزاری.


هه‌مووان له‌پێناوی ناوی من ڕقیان لێتان ده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تاپایان دانبه‌خۆدا بگرێت، ڕزگاری ده‌بێت.


بۆیه‌ كه‌ ئه‌م ڕاژه‌مان هه‌یه‌، وه‌ک به‌ر به‌زه‌یی كه‌وتین، شكست ناهێنین،


به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا پایان دانبه‌خۆیدا بگرێت، ڕزگاری ده‌بێت.


ئه‌وه‌ی گوێی هه‌یه‌، با ببیستێت ڕووح چی بۆ وارگه‌كان ده‌فه‌رمووێ. ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت ده‌یده‌مێ له‌ دره‌ختی ژیان بخوات، ئه‌وه‌ی له‌ ناوه‌ڕاستی به‌هه‌شتی خودادایه‌”.


ژیانی جاویدانیش بۆ ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ به‌ دانبه‌خۆداگرتنه‌وه‌ له‌ كاری چاكه‌دا داوای شكۆ و ڕێز و نه‌مری ده‌كه‌ن.


ئه‌وه‌ی گوێی هه‌یه‌، با ببیستێت ڕووح چی بۆ وارگه‌كان ده‌فه‌رمووێ. ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت له‌ مه‌نی شاراوه‌ی ده‌ده‌مێ، هه‌روه‌ها به‌ردێكی سپی ده‌ده‌مێ، كه‌ ناوێكی نوێی له‌سه‌ر نووسراوه‌، جگه‌ له‌وه‌ی وه‌ریده‌گرێت كه‌س نایزانێت”.


چاوی هه‌مووان هیوای به‌ تۆیه‌، تۆش له‌ كاتی خۆیدا خواردنیان ده‌ده‌یتێ.


به‌ڵام مه‌سیح وه‌ک ڕۆڵه‌ له‌سه‌ر ماڵی خودا سه‌رڕاسته‌، ئه‌و ماڵه‌ش ئێمه‌ین، ئه‌گه‌ر به‌ جێگیری و تا كۆتایی ده‌ست بگرین به‌ متمانه‌ و شانازییه‌ی هیوامان.


چونكه‌ بووینه‌ هاوبه‌شی مه‌سیح، ئه‌گه‌ر تا پایان ده‌ست بگرین به‌و متمانه‌یه‌ی له‌ سه‌ره‌تاوه‌ هه‌مانه‌.


بۆیه‌ داواتان لێ ده‌كه‌م له‌ ناخۆشییه‌كانم وره‌ به‌رنه‌ده‌ن كه‌ له‌پێناوی ئێوه‌یه‌، شكۆمه‌ندی ئێوه‌یه‌.


ئه‌مانه‌ هه‌مووی چاویان له‌ تۆیه‌. تا له‌ كاتی خۆی خواردنیان بده‌یتێ.


ئێوه‌ش ئه‌و ئامۆژگاریه‌تان له‌بیر چووه‌، كه‌ وه‌ک ڕۆڵه‌ له‌گه‌ڵتان ده‌دوێت: “ڕۆڵه‌كه‌م، به‌ سووكی ته‌ماشای ته‌مبێكردنی په‌روه‌ردگار مه‌كه‌. كاتێ سه‌رزه‌نشتت ده‌كات وره‌ به‌رمه‌ده‌،


ئه‌وانه‌ی به‌ فرمێسک ده‌چێنن، به‌ شادمانیه‌وه‌ دروێنه‌ ده‌كه‌ن.


ئه‌مه‌ش بزانن. ئه‌وه‌ی كه‌م بچێنێت كه‌م ده‌دروێته‌وه‌، ئه‌وه‌ی به‌ داڕشت بچێنێ به‌ داڕشت ده‌دروێته‌وه‌.


ئیشۆعیش هه‌ستا و له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كانی دوای كه‌وت.


به‌ هه‌مان شێوه‌ ئه‌وه‌ی دوو تالنته‌كه‌ش، دوو تالنتی دیكه‌ی قازانج كرد.


جا به‌ پیاوه‌ ده‌ست وشكه‌كه‌ی فه‌رموو: “له‌ناوه‌ڕاستدا ڕاوه‌سته‌!”.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite