Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




گەلاتیا 6:8 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

8 چونكه‌ ئه‌وه‌ی بۆ جه‌سته‌ی خۆی بچێنێت، گه‌نده‌ڵی له‌ جه‌سته‌ی ده‌دروێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ ڕووح بچێنێت له‌ ڕووحه‌وه‌ ژیانی جاویدانی ده‌دروێته‌وه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

8 ئەوەی بۆ سروشتی دنیایی خۆی بچێنێت، گەندەڵی لە سروشتی دنیایی دەدروێتەوە، بەڵام ئەوەی بۆ ڕۆحی پیرۆز بچێنێت لە ڕۆحەکەوە ژیانی هەتاهەتایی دەدروێتەوە.

Gade chapit la Kopi




گەلاتیا 6:8
31 Referans Kwoze  

چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ به‌گوێره‌ی جه‌سته‌ بژین ده‌مرن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ ڕووح كرداره‌كانی له‌شتان مراند ئه‌وا ده‌ژین.


ئاشتیسازان تۆوی ئاشتی ده‌چێنن و به‌رهه‌مه‌كه‌ی خوداناسی ده‌بێت.


به‌ڵێنی ئازادییان پێ ده‌ده‌ن، كه‌چی خۆیان كۆیله‌ی گه‌نده‌ڵین. چونكه‌ مرۆڤ كۆیله‌ی هه‌ر شتێكه‌ به‌سه‌ریدا زاڵ بێت!


هه‌ڵمه‌خه‌ڵه‌تێن! خودا گاڵته‌ی پێ ناكرێت. چونكه‌ مرۆڤ چی بچێنێت، ئه‌وه‌ ده‌دروێته‌وه‌.


به‌ڵكو ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار بپۆشن، له‌ پێناوی هه‌وه‌سه‌كان ته‌گبیر بۆ جه‌سته‌ مه‌كه‌ن.


ئه‌وه‌ی سته‌مكاره‌ با هه‌ر سته‌مكاری بكات. ئه‌وه‌ی گڵاوه‌ با هه‌ر گڵاو بێت، ئه‌وه‌ی خوداناسه‌ با هه‌ر كاری خوداناسی بكات، ئه‌وه‌ی پارساشه‌ با هه‌ر پارسا بێت”.


سه‌پانیش كرێ وه‌رده‌گرێ و بۆ ژیانی جاویدانی به‌رهه‌م كۆده‌كاته‌وه‌، تاكو تۆوده‌ر و سه‌پان پێكه‌وه‌ دڵشاد بن.


خۆتان له‌نێو خۆشویستنی خودا بپارێزن، چاوه‌ڕوانی به‌زه‌یی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان بن بۆ ژیانی جاویدانی.


بۆ خۆراكێک ئیش مه‌كه‌ن كه‌ له‌ناوده‌چێت، به‌ڵكو بۆ خۆراكێک كه‌ بۆ ژیانی جاویدانی ده‌مێنێته‌وه‌، ئه‌وه‌ی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ده‌تانداتێ، چونكه‌ ئه‌مه‌ خودای باوک مۆری لێداوه‌”.


ئه‌ندامانتان وه‌ک ئامێری ناڕه‌وایی بۆ گوناه‌ پێشكه‌ش مه‌كه‌ن، به‌ڵكو خۆتان پێشكه‌شی خودا بكه‌ن، وه‌ک زیندووی نێو مردووان و ئه‌ندامانتان وه‌ک ئامێری خوداناسی بۆ خودا.


هه‌ر كه‌سێكیش له‌پێناوی ناوی من، ماڵ یان برا یان خوشک یان باوک یان دایک یان ژن یان منداڵ یان كێڵگه‌ی به‌جێهێشتووه‌، سه‌د ئه‌وه‌نده‌ وه‌رده‌گرێته‌وه‌ و ژیانی جاویدانییش به‌ میرات وه‌رده‌گرێت.


تاكو، پاش ئه‌وه‌ی به‌ به‌خششی ئه‌و بێتاوان كراین، به‌گوێره‌ی هیوای ژیانی جاویدانی ده‌بینه‌ میراتگر.


به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌و ئاوه‌ بخواته‌وه‌ كه‌ من ده‌یده‌مێ، تاهه‌تایه‌ تینووی نابێ، به‌ڵكو ئه‌و ئاوه‌ی ده‌یده‌مێ تیایدا ده‌بێته‌ كانیاوێک و هه‌ڵده‌قوڵێت و ژیانی جاویدانی ده‌به‌خشێ”.


چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ی زۆرتر وه‌رنه‌گرێته‌وه‌، له‌م ڕۆژگاره‌دا و له‌ ڕۆژگاری داهاتووش ژیانی جاویدانی”.


به‌ڵام ئه‌وانه‌ وه‌ک ئاژه‌ڵی به‌سته‌زمانن، به‌ زگماک بۆ ڕاوكردن و له‌ناوچوونن، بوختان به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ لێی نازانن، به‌ گه‌نده‌ڵیی خۆیان له‌ناوده‌چن.


به‌ڵام به‌زه‌یی پێمدا هاته‌وه‌، تاكو یه‌كه‌مجار له‌ مندا ئیشۆعی مه‌سیح به‌وپه‌ڕی پشوودرێژیی ده‌ربكه‌وێت، وه‌ک په‌ندێک بۆ ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن بۆ ژیانی جاویدانی.


جا ئه‌وانه‌ بۆ ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی جاویدانی ده‌چن، خوداناسانیش بۆ ژیانێكی جاویدانی”.


چونكه‌ كرێی گوناه‌ مه‌رگه‌، به‌ڵام دیاریی خودا ژیانی جاویدانیه‌ له‌ ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان.


چونكه‌ بایه‌خی جه‌سته‌ مه‌رگه‌، به‌ڵام بایه‌خی ڕووح ژیان و ئاشتییه‌.


ئه‌گه‌ر ڕووحی ئه‌وه‌ی ئیشۆعی له‌نێو مردووان هه‌ستانده‌وه‌ له‌ ئێوه‌دا نیشته‌جێ بێت، ئه‌وا ئه‌وه‌ی مه‌سیحی له‌نێو مردووان هه‌ستانده‌وه‌ به‌ ڕووحی خۆی كه‌ له‌ ئێوه‌دا نیشته‌جێیه‌ له‌شی مردووشتان زیندوو ده‌كاته‌وه‌.


به‌م جۆره‌ش هه‌ستانه‌وه‌ی مردووانیش: له‌ له‌ناوچوون ده‌چێندرێت، له‌ له‌ناونه‌چوون هه‌ڵده‌ستێندرێته‌وه‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite