Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




گەلاتیا 6:3 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

3 چونكه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كێک خۆی به‌ شتێک زانی، هیچیش نه‌بوو، ئه‌وا خۆی هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێت.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

3 ئەگەر یەکێک خۆی بە شتێک زانی، بەڵام لەڕاستیدا هیچ نەبوو، ئەوا خۆی هەڵدەخەڵەتێنێت.

Gade chapit la Kopi




گەلاتیا 6:3
17 Referans Kwoze  

با كه‌س خۆی هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێنێت. ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌نێوانتان خۆی به‌ دانای ئه‌م ڕۆژگاره‌ ده‌زانێت، با ببێته‌ گێل تاكو ببێته‌ دانا!


ئه‌گه‌ر یه‌كێك وایزانی شتێك ده‌زانێت، ئه‌وا هێشتا نازانێ وه‌ك پێویسته‌ بزانێت!


چونكه‌ به‌و به‌خششه‌ی پێم دراوه‌ به‌ هه‌ر یه‌كێک ده‌ڵێم كه‌ له‌نێوتاندایه‌: با له‌ نرخ بۆ خۆ دانان زێده‌ڕۆیی نه‌كات، به‌ڵكو له‌ نرخاندن هۆشیار بێت، به‌و بڕه‌ باوه‌ڕه‌ی خودا بۆ هه‌ر یه‌كێكی به‌ش كردووه‌.


نه‌ک به‌ خۆمان لێهاتوو بین تاكو بیر بكه‌ینه‌وه‌ هی خۆمان بێت، به‌ڵكو لێهاتووییمان له‌ خوداوه‌یه‌.


ئه‌گه‌ر پێشبینی بكه‌م و هه‌موو نهێنی و زانینێك بزانم و باوه‌ڕێكی ته‌واویشم هه‌بێت بۆ گواستنه‌وه‌ی چیا، به‌ڵام خۆشویستنم نه‌بێت، ئه‌وا هیچ نیم.


ئه‌گه‌ر بڵێین: گوناهمان نییه‌، ئه‌وا خۆمان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنین و ڕه‌وا له‌ ئێمه‌دا نییه‌.


سه‌باره‌ت به‌ یه‌كتری هاوبیر بن، بیر له‌ بڵندی مه‌كه‌نه‌وه‌، به‌ڵكو تێكه‌ڵاوی خاكساره‌كان بن. خۆتان به‌ دانا دامه‌نێن.


په‌ڕیشییه‌كه‌ وه‌ستا، له‌ دڵی خۆیدا ئه‌م نوێژه‌ی كرد: خودایه‌ سوپاست ده‌كه‌م وه‌ک خه‌ڵكی دیكه‌ نیم قۆڵبڕ و سته‌مكار و داوێنپیسن وه‌ک ئه‌م باجگره‌ش نیم.


به‌ڵام ته‌نها گوێگری وشه‌كه‌ مه‌بن، به‌ڵكو كاری پێ بكه‌ن، ئه‌گینا خۆتان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن.


ئه‌وه‌ی خۆی به‌ دیندار دابنێت و زمانی خۆی نه‌پارێزێت و خۆی هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنێت ئه‌وا دیندارییه‌كه‌ی ناڕه‌وایه‌.


به‌ڵام خه‌ڵكی به‌دكار و فێڵبازان به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕۆن، چه‌واشه‌كار و چه‌واشه‌كراو.


بوومه‌ گێل و شانازیم كرد، ئێوه‌ ناچارتان كردم! چونكه‌ ده‌بووایه‌ له‌لایه‌ن ئێوه‌وه‌ ستایش بكرێم، چونكه‌ هیچم له‌ په‌یامبه‌ره‌ به‌رزه‌كان كه‌متر نییه‌، هه‌رچه‌نده‌ هیچ نیم.


به‌ڵام ئه‌وانه‌ی به‌ گه‌وره‌ پیاو داده‌نران هه‌رچییه‌ک بن، به‌لای منه‌وه‌ گرنگ نییه‌، چونكه‌ خودا ته‌ماشای ڕواڵه‌تی مرۆڤ ناكات ئه‌وان هیچیان بۆ په‌یامه‌كه‌م زیاد نه‌كرد.


چونكه‌ پێش ئه‌م ڕۆژانه‌ توداس هه‌ستا و خۆی به‌ شتێک داده‌نا، نزیكه‌ی چوار سه‌د پیاو لێی كۆبوونه‌وه‌، به‌ڵام كوژرا و هه‌موو ئه‌وانه‌ی دوای كه‌وتبوون بڵاو بوونه‌وه‌، بوونه‌ هیچ.


كاتێ یاقوو و كیپه‌ و یوخه‌ننه‌ن كه‌ به‌ كۆڵه‌گه‌ دانرابوون، به‌م به‌خششه‌یان زانی كه‌ به‌ من دراوه‌، ئه‌وسا ئه‌وان ده‌ستی ڕاستی هاوبه‌شیان بۆ من و به‌رنڤا درێژ كرد، تاكو ئێمه‌ بۆ نه‌ته‌وه‌كان و ئه‌وانیش بۆ خروسه‌بڕاوان بڕۆن.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite