2 باری یه‌كتری هه‌ڵگرن و ئاوا یاسای مه‌سیح بهێننه دی.
2 باری یەکتری هەڵبگرن و بەم شێوەیە شەریعەتی مەسیح بهێننە دی.
به‌ڵام ئێمه‌ی به‌هێز له‌سه‌رمانه به‌رگه‌ی كه‌موكوڕی لاوازان بگرین و خۆمان ڕازی نه‌كه‌ین.
برایان، داواشتان لێ ده‌كه‌ین: سه‌رزه‌نشتی ته‌مبه‌ڵه‌كان بكه‌ن، وره‌ی وره‌دابه‌زیوه‌كان به‌رز بكه‌نه‌وه، یارمه‌تی لاوازه‌كان بده‌ن، له‌گه‌ڵ هه‌مووان پشوودرێژ بن.
ڕاسپارده‌یه‌كی نوێتان ده‌ده‌مێ: یه‌كتریتان خۆشبووێ. وه‌ک خۆشم‌ویستن، ئێوه‌ش یه‌كتریتان خۆشبووێ.
له ئه‌وه‌وه ئه‌م ڕاسپارده‌یه‌مان دراوه‌تێ: ئه‌وه‌ی خودای خۆشبووێ، با براكه‌شی خۆشبووێ.
ئه‌گه‌ر ئێوه ته‌وراتی شاهانه‌تان هێناوه‌ته دی كه به‌گوێره‌ی په‌رتووكه‌كه ده‌فه‌رمووێ: “نزیكه‌كه‌ت وه‌ک خۆت خۆشبووێ”. چاک ده‌كه‌ن.
ڕاسپارده‌ی من ئه‌مه‌یه: یه‌كتریتان خۆشبووێ وه‌ک خۆشم‌ویستن.
ئه‌وه‌ی خودی خۆی له له‌شیدا له‌سه‌ر ته‌خته‌دار گوناهه‌كانی هه‌ڵگرتین، تاكو سه‌باره‌ت به گوناه بمرین و بۆ خوداناسی بژین. ئه‌وه‌ی به قامچی لێدانه‌كه‌ی چاكبوونه‌وه.
تاكو ئه‌وه‌ی به‌هۆی پێغه‌مبه‌ر ئێشه‌عیا وتراوه بێته دی: {ئه‌و ده‌رده‌كانمانی برد ونه‌خۆشییه‌كانمانی هه‌ڵگرت}.
چونكه هه‌ر كه‌س باری خۆی هه‌ڵده‌گرێت.
بۆ ئه‌وانه‌ی بێ ته‌وراتن، وه‌ك بێ ته‌روات بم هه‌رچه‌نده بێ ته‌وراتی خودا نیم، به‌ڵكو له ژێر یاسای مه‌سیحدام تاكو ئه‌وانه‌ی بێ ته‌وراتن بیانبه‌مه‌وه.
چونكه یاسای ڕووحی ژیان له ئیشۆعی مه‌سیحدا، له یاسای گوناه و مه‌رگ ئازادی كردم.
فه‌رمووی: “وه‌ی به‌حاڵی ئێوه‌ی ته‌وراتزانیش! بارێک له خه‌ڵكی ده‌ده‌ن كه هه‌ڵگرتنی زه‌حمه‌ته، به‌ڵام خۆتان په‌نجه‌یه‌كیش له باره‌كه ناده‌ن.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یری نێو یاسای ته‌واو بكات، یاسای ئازادی و تیایدا جێگیر بێت، ئه‌وه‌ی گوێی لێبووه له‌بیری نه‌كات، به‌ڵكو كاری پێ بكات، ئه‌وا ئه‌مه داڕشته له كرداری.
ئاوا بدوێن و ئاوا كار بكه‌ن، وه‌ک به ته‌وراتی ئازادی حوكم بدرێن.
چونكه باشتر بوو ڕێگای خوداناسییان نه‌ناسیبایه، له‌وه‌ی ناسییان و دوایی له‌و ڕاسپارده پارسا‌یه‌ی پێیان درا هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه.
تاكو وته‌كانی پێغه‌مبه‌ره پارسا‌كان و ڕاسپارده‌ی په‌روه‌ردگار و ڕزگاریده‌ر و ئێمه‌ی په‌یامبه‌رانتان بێنه‌وه یادتان.