Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




گەلاتیا 6:12 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

12 ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌ جه‌سته‌دا ڕواڵه‌تێكی چاک دروست بكه‌ن، ئه‌وانه‌ ناچارتان ده‌كه‌ن خروسه‌بڕان بكرێن، ته‌نها تاكو له‌پێناوی خاچی مه‌سیح نه‌چه‌وسێندرێنه‌وه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

12 ئەوانەی دەیانەوێت لە جەستەدا ڕواڵەتێکی چاک دروستبکەن، ئەوانە ناچارتان دەکەن خەتەنە بکرێن، تەنها تاکو لەبەر خاچی مەسیح نەچەوسێنرێنەوە.

Gade chapit la Kopi




گەلاتیا 6:12
22 Referans Kwoze  

به‌ڵام برایان، ئه‌گه‌ر تا ئێستا من خروسه‌بڕان ڕاده‌گه‌یێنم، ئیتر بۆچی تا ئێستا ده‌چه‌وسێمه‌وه‌؟ كه‌واته‌ كۆسپی خاچ لادراوه‌.


به‌ ڕواڵه‌ت شێوه‌ی داناییان هه‌یه‌، له‌ په‌رستنی هه‌ڵبه‌ستراوو و خاكساری و توندوتیژی له‌گه‌ڵ له‌ش، به‌ڵام هیچ به‌های نییه‌ دژی هه‌وه‌سی جه‌سته‌.


چونكه‌ ئه‌مانه‌ په‌یامبه‌ری درۆزنن، كارگه‌ری فێڵبازن، خۆیان بۆ شێوه‌ی په‌یامبه‌ری مه‌سیح ده‌گۆڕن.


هه‌ندێ كه‌س له‌ ئیهووده‌وه‌ بۆ ئینتیاكیا هاتن و برایانیان فێرده‌كرد: “ئه‌گه‌ر به‌گوێره‌ی ته‌وراتی مووشێ خروسه‌بڕان نه‌كرێن، ناتوانن ڕزگاربن”.


به‌ڵام ته‌نانه‌ت تتوس كه‌ له‌گه‌ڵم بوو، یۆنانیش بوو، ناچارنه‌كرا خۆی خروسه‌بڕان بكات.


پێی فه‌رموون: “ئێوه‌‌ له‌لای خه‌ڵكی خۆتان بێتاوان ده‌كه‌ن، به‌ڵام خودا دڵتان ده‌ناسێت. ئه‌وه‌ی خه‌ڵک به‌ پایه‌داری داده‌نێت، له‌به‌رده‌م خودا قێزه‌وه‌نه‌.


زۆرم پێ ووتن، ئێستاش به‌ گریانه‌وه‌ ده‌ڵێم، زۆر كه‌س به‌ شێوه‌یه‌ک ده‌ژین، دوژمنی خاچی مه‌سیحن،


هه‌ریه‌كه‌ ته‌ماشای به‌رژه‌وه‌ندی خۆی نه‌كات، به‌ڵكو هه‌ریه‌كه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی دیكه‌ش.


بێگومان هه‌ندێک له‌به‌ر ئیره‌یی و ناكۆكی مه‌سیح ڕاده‌گه‌یه‌نن، به‌ڵام هه‌ندێک به‌ دڵخۆشیه‌وه‌.


چونكه‌ ئه‌وانه‌ی خروسه‌بڕاون، خۆیان ته‌ورات په‌یڕه‌و ناكه‌ن، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت ئێوه‌ خروسه‌بڕان بكرێن، تاكو شانازی به‌ جه‌سته‌ی ئێوه‌ بكه‌ن.


كاتێ بینیم به‌گوێره‌ی ڕێگای ڕاستی ئینجیل ناڕۆن، له‌به‌رچاوی هه‌مووان به‌ په‌تڕۆسم وت: “ئه‌گه‌ر تۆ جووی، وه‌ک نه‌ته‌وه‌كان ده‌ژیت نه‌ک وه‌ک جوو، ئیتر چۆن ئه‌و نه‌ته‌وانه‌‌ ناچار ده‌كه‌یت وه‌ک جوو بژین؟”


چونكه‌ ناوێرین خۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ پۆلین یان به‌راورد بكه‌ین كه‌ ستایشی خۆیان ده‌كه‌ن. به‌ڵكو كه‌ خۆیان به‌ خۆیان ده‌پێون و خۆیان به‌ خۆیان به‌راورد ده‌كه‌ن، تێناگه‌ن!


به‌ڵام هه‌ندێک له‌وانه‌ی سه‌ر به‌ ڕێبازی په‌ڕیشییه‌كان بوون و باوه‌ڕیان هێنابوو، هه‌ستان و وتیان: “ده‌بێت ئه‌وانه‌ خروسه‌بڕان بكرێن و فه‌رمانیان پێ بكرێت كه‌ كار به‌ ته‌وراتی مووشێ بكه‌ن”.


ئه‌وه‌ی له‌ خۆیه‌وه‌ بدوێت، داوای شكۆی خۆی ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی داوای شكۆی ئه‌وه‌ بكات كه‌ ناردوویه‌تی، ئه‌وه‌ ڕاستگۆیه‌ و فێڵی تێدا نییه‌.


ماڵی بێوه‌ژن ده‌خۆن، بۆ ده‌رخستن نوێژ درێژ ده‌كه‌نه‌وه‌. ئه‌وانه‌ سزای مه‌زنتر وه‌رده‌گرن!”.


ئێوه‌ش ئاوان، به‌ ڕواڵه‌ت له‌لای خه‌ڵک خوداناسن، به‌ڵام ناوه‌وه‌تان پڕه‌ له‌ ڕووپامایی و تاوان.


هه‌موو كرداره‌كانیان بۆ ئه‌وه‌یه‌ خه‌ڵكی بیانبینن، به‌ پانكردنی نوشته‌كانیان و گه‌وره‌كردنی گوڵینگی ڕیشاڵه‌كانیان.


كاتێ به‌ڕۆژوو ده‌بن، ڕووگرژ مه‌بن وه‌ک ڕووپاماكان، كه‌ ڕوویان ده‌گۆڕن تاكو بۆ خه‌ڵكی ده‌ربخه‌ن كه‌ به‌ڕۆژوون. ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌وانه‌ پاداشتی خۆیان وه‌رگرت!.


هه‌ر كاتێ به‌خشینێكت كرد، له‌پێش خۆت كه‌ڕه‌نا لێمه‌ده‌ وه‌ک ڕووپاماكان كه‌ له‌ كه‌نیشت و كۆڵانه‌كان ده‌یكه‌ن، تا خه‌ڵک شكۆمه‌ندیان بكه‌ن. ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌وانه‌ پاداشتی خۆیان وه‌رگرت!.


كاتێ نوێژ ده‌كه‌یت وه‌ک رووپاماكان مه‌به‌، ئه‌وان حه‌زده‌كه‌ن به‌ پێوه‌ له‌ كه‌نیشت و سووچی شه‌قامه‌كاندا نوێژ بكه‌ن، تا بۆ خه‌ڵک دیار بن. ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌وانه‌ پاداشتی خۆیان وه‌رگرت!.


به‌خته‌وه‌ری بۆ قاودراوان له‌ پێناوی خوداناسی، چونكه‌ پاشایه‌تیی ئاسمان هی ئه‌وانه‌.


وه‌ی به‌حاڵتان ئه‌ی ته‌وراتزان و په‌ڕیشییانی ڕووپاما! چونكه‌ ئێوه‌ له‌ گۆڕی سپیكراو ده‌چن، كه‌ به‌ ڕواڵه‌ت جوان دیاره‌، به‌ڵام ناوه‌وه‌ی پڕه‌ له‌ ئێسقانی مردووان و هه‌موو گڵاوییه‌ک.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite