7 باش كۆششتان ده‌كرد. كێ ڕێی لێ گرتن تاكو گوێڕایه‌ڵی ڕه‌وا نه‌بن؟
7 باش ڕاتاندەکرد. کێ ڕێی لێ گرتن تاکو گوێڕایەڵی ڕاستی نەبن؟
ئایا نازانن هه‌موو ئه‌وانه‌ی له گۆڕه‌پان ڕاده‌كه‌ن، هه‌موو ڕاده‌كه‌ن، به‌ڵام ته‌نها یه‌كێك خه‌ڵات ده‌كرێت؟ كه‌واته ڕابكه‌ن تاكو به ده‌ستی بهێنن.
ئه‌ی گه‌ڵاتیه‌ییه گێله‌كان! كێ جادووی لێكردوون بۆئه‌وه‌ی ملكه‌چی ڕه‌وا نه‌بن؟ له‌پێش چاوتان وێنه‌ی ئیشۆعی مه‌سیح به له‌خاچدراوی كێشرا!
بۆیه، ئێمه به هه‌ورێكی گه‌واهیده‌رانی ئاوا گه‌وره ده‌وره دراوین، با هه‌موو بارگرانییه‌ک و ئه‌و گوناهانه‌ی وا ده‌وری داوین به ئاسانی بخه‌ینه لایه‌ک و به دانبه‌خۆداگرتنه‌وه له‌و پێشبڕكێیه ڕابكه‌ین كه له‌پێشمان دانراوه.
به گوێڕایه‌ڵیتان بۆ ڕه‌وا خۆتان بێگه‌رد بكه‌نه‌وه بۆ خۆشویستنی برایانه‌ی بێ ڕووپامایی، به دڵێكی بێگه‌رد به توندی یه‌كتریتان خۆشبووێ.
هه‌موو گومانێک و هه‌ر شتێک كه بۆ به‌رهه‌ڵستی زانینی خودا به‌رز بێته‌وه ده‌یڕوخێنین، هه‌موو بیرێكیش بۆ گوێڕایه‌ڵی مه‌سیح به دیل ده‌گرین.
به‌ڵام ڕق و تووڕه‌یی بۆ ئه‌وانه‌یه كه داوای خۆپه‌رستی ده‌كه‌ن و ملكه‌چی ڕه‌وا نابن، به‌ڵكو بۆ ناڕه‌وایی ملكه‌چ ده‌بن.
به‌ڵام له خۆیدا بێ ڕه‌گه و كاتییه، كاتێ له پێناوی وشه‌كه ته‌نگانه و چه‌وسانه‌وه ڕووده‌دات، یه‌كسه‌ر ته‌گه‌ره ده‌كات.
له ئاگرێكی گڕداردا سزای ئه‌وانه ده‌دات كه خودا ناناسن و گوێڕایه‌ڵی ئینجیلی ئیشۆعی په‌روه‌ردگارمان نابن،
به‌ڵام سوپاس بۆ خودا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆیله‌ی گوناه بوون، له دڵه‌وه ملكه‌چی ئه‌و شێوه فێركردنه بوون كه پێتان سپێردرا.
كه ته‌واو كرا، بووه سه‌رچاوه‌ی ڕزگاریی جاویدانی بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی گوێڕایه‌ڵی ده‌بن.
به‌ڵام ئێستا به‌هۆی سیپاره‌ی پێغه‌مبه‌ران، به‌گوێره‌ی ڕاسپارده‌ی خودای هه‌میشه‌یی، ئاشكرا و زانراو بووه بۆ گوێڕایه‌ڵی باوه‌ڕ له‌نێو هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان
چونكه ناوێرم باسی شتێک بكه‌م جگه له‌وه‌ی مه‌سیح بۆ گوێڕایه‌ڵبوونی نه‌ته‌وه‌كان بۆ خودا به‌هۆی منه‌وه ئه‌نجامی داوه، به وته و كردار،
به‌ڵام هه‌موو نه‌وه‌ی ئیسڕائیل گوێڕایه‌ڵی ئینجیل نه‌بوون، چونكه ئێشه‌عیا ده‌ڵێت: {ئه‌ی په‌روه‌ردگار، كێ بڕوای به په‌یامه‌كه‌مان كرد؟}
به باوه‌ڕ كاتێ ئه‌وڕاهه‌م بانگكرا بچێته ئه‌و شوێنه‌ی خه‌ریک بوو به میرات وه‌ریبگرێت، ده‌رچوو بێ ئه‌وه‌ی بزانێت بۆ كوێ ده‌چێت.
ئیتر وشه‌ی خودا گه‌شه‌ی ده‌كرد، ژماره‌ی قوتابییه‌كانیش له یروشلایم زۆر زیاتر بوو، ژماره‌یه‌كی زۆر له كاهینانیش گوێڕایه‌ڵی باوه‌ڕه‌كه بوون.
سه‌ركه‌وتنه‌كه‌م به‌گوێره‌ی ئاشكراكردنێک بوو، ئه‌و ئینجیله‌ی كه له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نم، خستمه به‌رده‌میان، به‌ڵام بۆ گه‌وره پیاوان به ته‌نها، تاكو ئه‌وه‌ی بۆی كۆشش ده‌كه‌م و كۆششم كردووه به فیڕۆ نه‌ڕوات.
به‌ڵام من له په‌روه‌ردگاره‌وه متمانه‌م پێتان هه‌یه كه به شێوه‌یه‌كی دیكه بیرناكه‌نه‌وه. جا ئه‌وه‌ی بتانشێوێنێ حوكمی خۆی وه‌رده‌گرێت، هه‌ر چ كه‌سێک بێت.