5 چونكه ئێمه به ڕووح، به باوه‌ڕ، چاوه‌ڕێی هیوای بێتاوانكردنین.
5 بەڵام ئێمە لە ڕێگەی ڕۆحی پیرۆزەوە، بە باوەڕ، چاوەڕێی هیوای ڕاستودروستین.
چاوه‌رێی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م. گیانم چاوه‌ڕێی ده‌كات، هیوام به فه‌رمووده‌كانیه‌تی.
بۆ چاوه‌ڕوانیی ڕۆڵه‌كه‌ی له ئاسمان، ئه‌وه‌ی له‌نێو مردووان هه‌ستاندیه‌وه، ئیشۆع، ئه‌وه‌ی له تووڕه‌یی داهاتوو ده‌ربازمان ده‌كات.
ئه‌ی گیانی من، ته‌نها به خودا ئارام به، چونكه ئومێدی من له لای ئه‌وه‌وه دێت.
ئێستا تاجی خوداناسیم بۆ دانراوه، ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگاری دادوه‌ره له‌و ڕۆژه‌دا ده‌مداتێ، ته‌نها بۆ من نییه، به‌ڵكو بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌شه كه تامه‌زرۆی ده‌ركه‌وتنین.
له چاوه‌ڕوانی هیوای داڕشتكراو و ده‌ركه‌وتنی شكۆی خودای مه‌زن و ڕزگاریده‌رمان، ئیشۆعی مه‌سیح،
له ئه‌ودا بدۆزرێمه‌وه، نه‌ک به‌و بێتاوانیه‌ی كه له ته‌وارتدایه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی به باوه‌ڕی مه‌سیحه، بێتاوانیه‌كه له خوداوه‌یه و به باوه‌ڕه،
تاكو چۆن گوناه به مه‌رگ حوكمڕانیی كرد، ئاواش به بێتاوانی به‌خشش حوكمڕانی ده‌كات بۆ ژیانی جاویدانی به ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان.
له ڕه‌وای خۆت ڕامبهێنه و فێرم بكه، چونكه تۆ خودای ڕزگاریده‌ری منی. به درێژایی ڕۆژ ئومێدم به تۆیه.
په‌روه‌ردگاریش بۆ خۆشویستنی خودا و دانبه‌خۆداگرتنی مه‌سیح ئاراسته‌ی دڵتان ده‌كات.
چونكه به ئه‌و هه‌ردوو لامان له یه‌ک ڕووح‌دا ڕێپێدراویێتیمان هه‌یه بۆ چوونه لای باوک.
هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئومێدیان به تۆ بێت، شه‌رمه‌زار نابن. به‌ڵكو ئه‌وانه شه‌رمه‌زار ده‌بن كه به‌بێ هۆ ناپاكی ده‌كه‌ن.
ته‌نانه‌ت له هیچ به‌هره‌یه‌ك كه‌موكوڕیتان نییه، چاوه‌ڕوانی ئاشكراكردنی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیحن.