Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




گەلاتیا 5:3 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

3 به‌ڵام گه‌واهیی ده‌ده‌م، هه‌ر مرۆڤێک خروسه‌بڕان بكرێت، ده‌بێت كار به‌ هه‌موو ته‌وارت بكات.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

3 دیسان شایەتی دەدەم، هەر مرۆڤێک ڕێ بدات خەتەنە بکرێت، دەبێت کار بە هەموو شەریعەت بکات.

Gade chapit la Kopi




گەلاتیا 5:3
19 Referans Kwoze  

چونكه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی پشت به‌ كرداری ته‌ورات ده‌به‌ستن، له‌ ژێر نه‌فره‌تدان، چونكه‌ نووسراوه‌: “هه‌ر كه‌سێک له‌ هه‌موو نووسراوی سیپاره‌كانی ته‌ورات جێگیر نه‌بێت بۆ په‌یڕه‌وكردن، نه‌فره‌ت لێكراوه‌”.


چونكه‌ خروسه‌بڕان سوودی ده‌بێت ئه‌گه‌ر ته‌ورات په‌یڕه‌و بكه‌یت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رپێچیكاری ته‌ورات بیت، ئه‌وا خروسه‌بڕانه‌كه‌ت ده‌بێته‌ خروسه‌ نه‌بڕان.


پێتان ده‌ڵێم و گه‌واهیی ده‌ده‌م له‌ په‌روه‌ردگار: ئیتر وه‌ک نه‌ته‌وه‌كان ڕه‌فتار نه‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی كه‌ بیریان ناڕه‌وایه‌،


هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی سوێند به‌ قوربانگا بخوات، هیچ نییه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سوێند به‌ قوربانییه‌كه‌ی سه‌ری بخوات، ئه‌وا پابه‌نده‌.


ئێمه‌ش بینیمان و گه‌واهیی ده‌ده‌ین، كه‌وا باوک ڕۆڵه‌ی وه‌ک ڕزگاریده‌ری جیهان ناردووه‌.


له‌م باره‌وه‌ كه‌س ده‌ستدرێژی یان چڵێسی له‌گه‌ڵ براكه‌ی نه‌كات، چونكه‌ په‌روه‌ردگار تۆڵه‌ی هه‌موو ئه‌مانه‌ ده‌كاته‌وه‌، وه‌ک پێشتر پێمان وتوون و ئاگادارمان كردوونه‌ته‌وه‌.


گه‌واهیم بۆ جوو و یۆنانییه‌كان داوه‌ بۆ تۆبه‌كردن به‌ره‌و خودا و باوه‌ڕ به‌ ئیشۆعی په‌روه‌ردگارمان.


به‌ زۆر قسه‌ی دیكه‌ش گه‌واهیی بۆ دان و ئامۆژگاریی ده‌كردن و ده‌یووت: “خۆتان له‌م نه‌وه‌ چه‌وته‌ ڕزگار بكه‌ن”.


چونكه‌ پێنج برام هه‌یه‌، تاكو گه‌واهییان بۆ بدات، نه‌وه‌ک ئه‌وانیش بۆ ئه‌م شوێنی ئازاردانه‌ بێن.


وه‌ی به‌حاڵتان ئه‌ی ڕابه‌ره‌ كوێره‌كان! ده‌ڵێن: ئه‌وه‌ی سوێند به‌ په‌رستگا بخوات، هیچ نییه‌. به‌ڵام ئه‌وه‌ی سوێند به‌ زێڕی په‌رستگا بخوات، ئه‌وا پابه‌نده‌.


هه‌ندێ كه‌س له‌ ئیهووده‌وه‌ بۆ ئینتیاكیا هاتن و برایانیان فێرده‌كرد: “ئه‌گه‌ر به‌گوێره‌ی ته‌وراتی مووشێ خروسه‌بڕان نه‌كرێن، ناتوانن ڕزگاربن”.


من پۆڵۆسم پێتان ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر خروسه‌بڕان بكرێن ئه‌وا مه‌سیح هیچ سوودێكی بۆتان نابێت!


چونكه‌ له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا خروسه‌بڕان و خروسه‌نه‌بڕان سوودیان نییه‌، به‌ڵكو ئه‌و باوه‌ڕه‌ی به‌ خۆشویستن كارده‌كات.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite