Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




گەلاتیا 5:21 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

21 ئیره‌یی، سه‌رخۆشی، ڕابواردن، شتی دیكه‌ی وه‌ک ئه‌مانه‌، ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه‌، وه‌ک پێشتر ئاگادارم كردوونه‌ته‌وه‌: ئه‌وانه‌ی ئه‌و كارانه‌ ده‌كه‌ن نابنه‌ میراتگری پاشایه‌تیی خودا.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

21 چاوپیسی، سەرخۆشی، ڕابواردن، شتی دیکەی وەک ئەمانە، ئاگادارتان دەکەمەوە، وەک پێشتر ئاگادارم کردوونەتەوە: ئەوانەی ئەو کارانە دەکەن نابنە میراتگری شانشینی خودا.

Gade chapit la Kopi




گەلاتیا 5:21
19 Referans Kwoze  

با وه‌ک له‌ ڕۆژدا به‌ڕێزه‌وه‌ ڕه‌فتار بكه‌ین، نه‌ک له‌ گه‌له‌گان و سه‌رخۆشی، ڕابواردن و به‌ڕه‌ڵایی، ناكۆكی و ئیره‌یی.


چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ به‌گوێره‌ی جه‌سته‌ بژین ده‌مرن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ ڕووح كرداره‌كانی له‌شتان مراند ئه‌وا ده‌ژین.


به‌ مه‌ی سه‌رخۆش مه‌بن كه‌ به‌ڕه‌ڵایی تێدایه‌، به‌ڵكو پڕبن له‌ ڕووح،


به‌ڵام ئێستا بۆتان ده‌نووسم: تێكه‌ڵی یه‌كێك مه‌بن به‌ برا ناوده‌بردرێت و داوێنپیسه‌ یان چڵێسه‌ یاخود بتپه‌رسته‌ و جنێوده‌ره‌ یان سه‌رخۆشه‌ و تاڵانكه‌ره‌. نانیش له‌گه‌ڵ كه‌سی ئاوا مه‌خۆن.


هیچ شتێكی گڵاو ناچێته‌ ناوی، نه‌ک ئه‌وانه‌ی قێزه‌وه‌نن و درۆزنن، به‌ڵكو ته‌نها ئه‌وانه‌ی كه‌ ناویان له‌ سیپاره‌ی ژیانی كاوڕه‌كه‌دا نووسراوه‌.


چونكه‌ به‌سمانه‌ له‌و كاته‌ی به‌سه‌رمان برد به‌ كردنی خواستی نه‌ته‌وه‌كان، له‌ به‌ڕه‌ڵایی و هه‌وه‌سبازی و سه‌رخۆشی و گه‌له‌گان و ئاهه‌نگی مه‌یخواردنه‌وه‌ و بتپه‌رستیی قێزه‌وه‌ن.


به‌هۆیانه‌وه‌ تووڕه‌یی خودا دێته‌ سه‌ر ڕۆڵه‌كانی یاخیبوون.


چونكه‌ ئه‌وانه‌ی ده‌خه‌ون به‌ شه‌و ده‌خه‌ون و ئه‌وانه‌ی سه‌رخۆش ده‌بن به‌ شه‌و سه‌رخۆش ده‌بن.


برایان، ئه‌مه‌تان پێ ده‌ڵێم: گۆشت و خوێن ناتوانێت ببێته‌ میراتگری پاشایه‌تیی خودا، هه‌روه‌ها له‌ناوچوو نابێته‌ میراتگری له‌ناونه‌چوو.


سه‌گه‌كان و جادووگه‌ران و داوێنپیسان و بكوژان و بتپه‌رستان و هه‌موو درۆزن و ئه‌وانه‌ی حه‌ز له‌ درۆ ده‌كه‌ن له‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌بن.


ئینجا پاشا به‌وانه‌ی لای ڕاستیه‌وه‌ن ده‌ڵێ: وه‌رن ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوكم داڕشتی پێدان، ببنه‌ میراتگری ئه‌و پاشایه‌تیه‌ كه‌ له‌ دامه‌زراندنی جیهانه‌وه‌ بۆتان ئاماده‌ كراوه‌.


ئاگاداری خۆتان بن، نه‌وه‌ک دڵتان له‌سه‌ر ڕابواردن و سه‌رخۆشی و خه‌فه‌تی ژیان بێت و ئه‌و ڕۆژه‌ له‌ناكاو به‌سه‌رتاندا بدات.


با له‌لای هه‌مووان هاوسه‌رگیری ڕێزی هه‌بێت، نوێنی هاوسه‌رگیریسش ناگڵاو بێت، چونكه‌ خودا به‌ڕه‌ڵا و داوێنپیسان تاوانبار ده‌كات.


ئایا له‌ یادتان نییه‌ كه‌ له‌لاتان بووم ئه‌مانه‌م پێ ده‌ووتن؟


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite