Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




گەلاتیا 5:13 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

13 برایان، ئێوه‌ بۆ ئازادی بانگكراون، به‌ڵام ئازادی مه‌قۆزنه‌وه‌ بۆ جه‌سته‌، به‌ڵكو به‌ خۆشویستن ڕاژه‌ی یه‌كتری بكه‌ن.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

13 ئەی خوشک و برایانم، ئێوە بۆ ئازادی بانگکراون، بەڵام ئازادی مەقۆزنەوە بۆ ڕازیکردنی سروشتی دنیایی، بەڵکو بە خۆشەویستی خزمەتی یەکتری بکەن،

Gade chapit la Kopi




گەلاتیا 5:13
31 Referans Kwoze  

وه‌ک ئازاد، به‌ڵام نه‌ک ئازادیی په‌رده‌ی به‌دكاری بێت، به‌ڵكو وه‌ک به‌نده‌ی خودا بژین.


كه‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌مووان سه‌ربه‌ستم، خۆم كرده‌ كۆیله‌ی هه‌مووان تاكو زیاتریان ببه‌مه‌وه‌.


به‌ڵام وریابن سه‌ربه‌ستیتان نه‌بێته‌ كۆسپ بۆ لاوازه‌كان.


چونكه‌ ته‌ورات هه‌مووی له‌ یه‌ک ڕاسپارده‌دا دێته‌ دی: “نزیكه‌كه‌ت وه‌ک خۆت خۆشبووێ”.


به‌ ترسی مه‌سیح ملكه‌چی یه‌كتری بن.


باری یه‌كتری هه‌ڵگرن و ئاوا یاسای مه‌سیح بهێننه‌ دی.


چونكه‌ كه‌سانێک به‌ دزییه‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ ناوه‌وه‌، له‌كۆنه‌وه‌ بۆ ئه‌م حوكمه‌ نووسراون، خوانه‌ناسن، به‌خششی خوداوه‌ندمان بۆ به‌ڕه‌ڵایی ده‌گۆڕن و نكۆڵی له‌ ئیشۆعی مه‌سیح ده‌كه‌ن، تاقه‌ سه‌روه‌ر و په‌روه‌ردگارمان.


به‌ڵێنی ئازادییان پێ ده‌ده‌ن، كه‌چی خۆیان كۆیله‌ی گه‌نده‌ڵین. چونكه‌ مرۆڤ كۆیله‌ی هه‌ر شتێكه‌ به‌سه‌ریدا زاڵ بێت!


چونكه‌ بانگه‌واز بۆ خۆمان ناكه‌ین، به‌ڵكو ئیشۆعی مه‌سیح كه‌ په‌روه‌ردگاره‌، خۆشمان له‌ پێناوی ئیشۆع به‌نده‌ی ئێوه‌ین.


هه‌موو شتێكم پیشانتان دا كه‌ پێویسته‌ ئاوا ڕه‌نج بده‌ن بۆ یارمه‌تیدانی لاوازان، وشه‌كانی ئیشۆعی په‌روه‌ردگارتان له‌یاد بێت كه‌ فه‌رمووی: به‌خشین له‌ وه‌رگرتن به‌خته‌وه‌ریتره‌”.


به‌ڵام به‌روبوومی ڕووح ئه‌مه‌یه‌: خۆشویستن، شادی، ئاشتی، ئارامگرتن، نیانی، چاكه‌، باوه‌ڕ،


“ڕووحی په‌روه‌ردگارم له‌سه‌ره‌، چونكه‌ ده‌ستنیشانی كردووم بۆ موژده‌دان به‌ هه‌ژاران، ناردوومی تاكو دڵشكاوان چاكبكه‌مه‌وه‌ و بانگه‌وازی ئازادی بۆ دیلكراوان و بینایی بۆ نابینایان بده‌م، پێشێلكراوان به‌ره‌و ئازادی بنێرم و


چونكه‌ نووسراوه‌ كه‌ ئه‌وڕاهه‌م دوو كوڕی هه‌بووه‌، یه‌كێكیان له‌ كه‌نیزه‌كه‌، ئه‌وی دیكه‌یان له‌ ئازاده‌كه‌.


بێ بڕان له‌به‌رده‌م خودا و باوكمان یادی كرداری باوه‌ڕ و ڕه‌نجی خۆشویستن و دانبه‌خۆداگرتنی هیواتان ده‌كه‌ین له‌ ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان.


منیش به‌وپه‌ڕی شادییه‌وه‌ بۆ ئێوه‌ خه‌رج ده‌كه‌م و خۆم خه‌رجی ده‌كه‌م. ئه‌گه‌ر ئێوه‌م زۆرتر خۆشده‌وێت، ئایا كه‌متر منتان خۆشده‌وێت!


چونكه‌ په‌روه‌ردگار ڕووحه‌، هه‌روه‌ها ڕووحی په‌روه‌ردگار له‌كوێ بێت، ئازادی له‌وێیه‌.


به‌ڵام به‌هۆی هه‌ندێک برایانی درۆزن كه‌ به‌ نهێنی هاتبوونه‌ ناومان، بۆ سیخوڕی كردن له‌سه‌ر ئه‌م ئازادییه‌ی له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا هه‌مانه‌ خزابوونه‌ نێومان، تاكو بمانكه‌نه‌ كۆیله‌.


بۆ ئازادیی مه‌سیح ئازادی كردین. بۆیه‌ جێگیر بن و جارێكی دیكه‌ ملكه‌چی نیری كۆیلایه‌تی مه‌بن.


بۆیه‌ تكاتان لێ ده‌كه‌م خۆشویستنی خۆتانی بۆ دووپات بكه‌نه‌وه‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite