Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




گەلاتیا 4:8 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

8 به‌ڵام له‌و كاته‌ی خوداتان نه‌ده‌ناسی، كۆیله‌ی ئه‌وانه‌ بوون كه‌ به‌ سروشت خوداوه‌ند نین.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

8 بەڵام ئەو کاتەی کە خوداتان نەدەناسی، کۆیلەی ئەوانە بوون کە بە سروشت خودا نین.

Gade chapit la Kopi




گەلاتیا 4:8
31 Referans Kwoze  

جا سه‌باره‌ت به‌ خواردنی قوربانیی بته‌كان: ده‌زانین بت له‌ جیهاندا نییه‌ و هیچ خوداوه‌ندیه‌ك نییه‌ جگه‌ له‌ یه‌كێک.


له‌ ئاگرێكی گڕداردا سزای ئه‌وانه‌ ده‌دات كه‌ خودا ناناسن و گوێڕایه‌ڵی ئینجیلی ئیشۆعی په‌روه‌ردگارمان نابن،


نه‌ک به‌ ئاره‌زووی هه‌وه‌سبازی وه‌ک ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی خودا ناناسن.


چونكه‌ خۆیان باسمان ده‌كه‌ن كه‌ پێشوازیتان بۆ ئێمه‌ چۆن بووه‌ و چۆن له‌ بته‌وه‌ بۆ خودا گه‌ڕانه‌وه‌، تاكو خودای زیندوو و ڕاست بپه‌رستن،


چونكه‌ به‌سمانه‌ له‌و كاته‌ی به‌سه‌رمان برد به‌ كردنی خواستی نه‌ته‌وه‌كان، له‌ به‌ڕه‌ڵایی و هه‌وه‌سبازی و سه‌رخۆشی و گه‌له‌گان و ئاهه‌نگی مه‌یخواردنه‌وه‌ و بتپه‌رستیی قێزه‌وه‌ن.


چونكه‌ كه‌ جیهان له‌ دانایی خودادا خودایان به‌ دانایی نه‌ناسی، خودا پێی خۆشبوو ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه‌ به‌ گێلایه‌تی په‌یامی ڕاگه‌یێندراو ڕزگاریان بكات.


كه‌ هزریان تاریكه‌، له‌به‌ر ئه‌و نه‌زانینه‌ی تیایاندایه‌ و له‌به‌ر دڵڕه‌قییان له‌ ژیانی خودا دابڕاون.


ئێوه‌ ده‌زانن كاتێ بتپه‌رست بوون، به‌ره‌و بته‌ لاڵه‌كان ڕابه‌رایه‌تی كران و ده‌هاژووران.


بڕوانن باوک چ خۆشویستنێكی پێ داوین، ته‌نانه‌ت پێمان ده‌ووترێ ڕۆڵه‌كانی خودا! بۆیه‌ جیهان نامانناسێت، چونكه‌ ئه‌وی نه‌ناسیوه‌.


كه‌ ناسینی خودایان له‌لا په‌سه‌ند نه‌بوو، ئیتر خودا دایانیه‌ ده‌ست هزرێكی ڕه‌تكراو، تاكو ئه‌وه‌ بكه‌ن كه‌ ناشێت.


چونكه‌ كاتێ ده‌گه‌ڕام و سه‌یری په‌رستراوه‌كانتانم ده‌كرد، قوربانگایه‌كم بینی له‌سه‌ری نووسرا بوو: “بۆ خودای نه‌ناسراو”. جا ئه‌وه‌تان بۆ ڕاده‌گه‌یه‌نم كه‌ ده‌یپه‌رستن و نایناسن.


جا به‌رنڤایان ناونا زییۆس، پۆڵۆسیش هرمس، چونكه‌ قسه‌كه‌ری سه‌ره‌كی بوو.


ئه‌و له‌ جیهاندا بوو، جیهانیش به‌و به‌دیهات، كه‌چی جیهان نه‌یناسی.


شكۆی خودای نه‌مریان گۆڕیه‌وه‌، به‌ شێوه‌ی په‌یكه‌ر‌ی مرۆڤی له‌ناوچوو و باڵنده‌ و چوارپێ و خشۆک.


ئێمه‌ش به‌ هه‌مان شێوه‌، كاتێ ناكام بووین كۆیله‌ی ده‌ستی بنه‌ماكانی جیهان بووین.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite