Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




گەلاتیا 4:3 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

3 ئێمه‌ش به‌ هه‌مان شێوه‌، كاتێ ناكام بووین كۆیله‌ی ده‌ستی بنه‌ماكانی جیهان بووین.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

3 ئێمەش بە هەمان شێوە، کاتێک ناکام بووین کۆیلەی دەستی بنەما سەرەکییەکانی جیهان بووین.

Gade chapit la Kopi




گەلاتیا 4:3
20 Referans Kwoze  

ئه‌گه‌ر سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماكانی جیهان له‌گه‌ڵ مه‌سیحدا مردن، بۆچی وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌ جیهاندا ده‌ژین؟ ملكه‌چی ئه‌م ئه‌ركانه‌ ده‌بن:


ئاگاداربن كه‌س به‌ فه‌لسه‌فه‌ و لووتبه‌رزیی ناڕه‌وا دیلتان نه‌كات، كه‌ به‌گوێره‌ی نه‌ریتی خه‌ڵک و به‌گوێره‌ی بنه‌ماكانی جیهانه‌، نه‌ک به‌گوێره‌ی مه‌سیح.


به‌ڵام ئێستا خودا ده‌ناسن، ڕاستتریش له‌لای خوداوه‌ ناسران، ئایا چۆن دیسان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ لای بنه‌ما لاواز و هه‌ژاره‌كان كه‌ ده‌تانه‌وێ سه‌رله‌نوێ ببنه‌وه‌ كۆیله‌ی ئه‌وانه‌؟


به‌ڵام به‌هۆی هه‌ندێک برایانی درۆزن كه‌ به‌ نهێنی هاتبوونه‌ ناومان، بۆ سیخوڕی كردن له‌سه‌ر ئه‌م ئازادییه‌ی له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا هه‌مانه‌ خزابوونه‌ نێومان، تاكو بمانكه‌نه‌ كۆیله‌.


كه‌واته‌ برایان، ئێمه‌ ڕۆڵه‌ی كه‌نیزه‌كه‌ نین، به‌ڵكو ڕۆڵه‌ی ئازاده‌كه‌ین.


ئیتر بۆچی ئێوه‌ خودا تاقی ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ نیرێک ده‌خه‌نه‌ ئه‌ستۆی قوتابییه‌كان، ئه‌وه‌ی نه‌ باوكانمان و نه‌ خۆمان توانیمان هه‌ڵیبگرین؟


چونكه‌ ڕووحی كۆیله‌ییتان وه‌رنه‌گرتووه‌ بۆ ترس، به‌ڵكو ڕووحی ڕۆڵه‌یێتیتان وه‌رگرتووه‌، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ هاوار ده‌كه‌ین: “بابه‌! باوكه‌!”


ئه‌وسا ئیشۆع به‌ جووه‌كانی فه‌رموو كه‌ باوه‌ڕیان پێی هێنابوو: “ئه‌گه‌ر ئێوه‌ له‌ قسه‌كه‌مدا جێگیربن، ئه‌وا به‌ ڕاستی قوتابی منن و


كه‌ به‌گوێره‌ی ته‌ورات ڕاسپارده‌ی جه‌سته‌یی دانه‌نرا، به‌ڵكو به‌گوێره‌ی هێزی ژیانی نه‌فه‌وتاو.


چونكه‌ هاجه‌ر شاخی سینه‌یه‌ له‌ عه‌ره‌بستان، ئه‌و یروشلایمه‌ی ئێستا ده‌نوێنێت، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی كۆیله‌ن.


كه‌واته‌ ته‌ورات بۆ چییه‌؟ به‌ سه‌رپێچیكردنه‌كان زیادكراوه‌، تاكو ئه‌و كاته‌ی نه‌وه‌ی به‌ڵێنپێدراو دێت، به‌ ڕێگای فریشته‌كان به‌ ده‌ستی نێوانگرێک ڕێكخرا.


وه‌رن بۆ لام ئه‌ی هه‌موو ماندووان و بارگرانه‌كان، من ده‌تانحه‌سێنمه‌وه‌.


ئێمه‌ ده‌زانین ته‌ورات ڕووحییه‌، به‌ڵام من جه‌سته‌ییم و له‌ گوناهه‌دا فرۆشراوم.


چونكه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كێک ئێوه‌ بكاته‌ كۆیله‌ به‌رگه‌ ده‌گرن! ئه‌گه‌ر یه‌كێک بتانخوات! ئه‌گه‌ر یه‌كێک بۆ خۆی بتانقۆزێته‌وه‌! ئه‌گه‌ر یه‌كێک خۆی به‌رز بكاته‌وه‌! یاخود ئه‌گه‌ر یه‌كێک له‌ ڕووتان بدات! به‌رگه‌ ده‌گرن!


به‌ڵكو له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رپه‌رشتیكار و سه‌ركار ده‌مێنێته‌وه‌ تاكو ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه‌ باوكی دیاری كردووه‌.


به‌ڵام له‌و كاته‌ی خوداتان نه‌ده‌ناسی، كۆیله‌ی ئه‌وانه‌ بوون كه‌ به‌ سروشت خوداوه‌ند نین.


هه‌موو ئه‌وانه‌ش هێمان. چونكه‌ ئه‌مانه‌ دوو په‌یمانه‌كه‌ن، یه‌كێكیان له‌ شاخی سینه‌یه‌، بۆ كۆیلایه‌تی منداڵی ده‌بێت، ئه‌وه‌ش هاجه‌ره‌.


چونكه‌ ده‌بووایه‌ له‌به‌ر كاته‌كه‌ ببوونایه‌ته‌ ڕابی، به‌ڵكو پێویستتانه‌ یه‌كێک بنه‌ماكانی سه‌ره‌تای وشه‌ی خوداتان فێر بكاته‌وه‌. پێویستتان به‌ شیره‌، نه‌ک خۆراكی پته‌و.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite