26 به‌ڵام یروشلایمی سه‌ره‌وه ئازاده، كه دایكی هه‌موومانه،
26 بەڵام ئۆرشەلیمی سەرەوە ئازادە، دایکی ئێمەیە،
به‌ڵكو ئێوه هاتوونه‌ته كێوی سهیۆن، بۆ شاری خودای زیندوو، یروشلایمی ئاسمانی، بۆ ئاهه‌نگێک فریشته‌یه‌كی له ژماره نه‌هاتووی كۆكردۆته‌وه،
چونكه وڵاتمان له ئاسماناندایه، به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین ڕزگاریده‌ر له‌وێ بێته‌وه، ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار،
من یوخه‌ننه‌ن، شاره پارسا‌كه‌ش، یروشلایمی نوێم بینی له ئاسمانه‌وه له‌لایه‌ن خوداوه ده‌هاته خواره‌وه، وه‌ک بووكێكی ڕازاوه بۆ زاواكه‌ی ئاماده‌كراو.
ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت ده‌یكه‌مه كۆڵه‌گه‌یه‌ک له نێو په‌رستگای خوداوه‌ندم و هه‌رگیز لێی ده‌رناچێت. ناوی خوداوه‌ندم و ناوی شاری خوداوه‌ندم له‌سه‌ر ده‌نووسم، یروشلایمی نوێ، ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن خوداوه‌ندمه‌وه له ئاسمان دێته خواره‌وه، هه‌روه‌ها ناوی نوێی خۆمی له‌سه‌ر ده‌نووسم.
چونكه نووسراوه كه ئه‌وڕاهه‌م دوو كوڕی هه‌بووه، یه‌كێكیان له كه‌نیزه‌كه، ئه‌وی دیكه‌یان له ئازاده‌كه.
ئێوه له گوناه ئازاد كران و بوونه كۆیله‌ی بێتاوانی.
جا گوناه به‌سه‌رتانه‌وه سالار نابێت، چونكه له ژێر سایه‌ی ته‌وراتدا نین، به‌ڵكو له ژێر سایه‌ی به‌خشش.
بۆیه ئه‌گه‌ر ڕۆڵه ئازادی كردن، ئه‌وا به ڕاستی ئازاد ده‌بن.
وه‌ک ئازاد، به‌ڵام نه‌ک ئازادیی په‌رده‌ی به‌دكاری بێت، به‌ڵكو وه‌ک به‌نده‌ی خودا بژین.
بۆ ئازادیی مه‌سیح ئازادی كردین. بۆیه جێگیر بن و جارێكی دیكه ملكه‌چی نیری كۆیلایه‌تی مه‌بن.
له‌سه‌ر نێوچه‌وانیشی ناوێک نووسرابوو: “نهێنیه‌ک. باڤلی مه‌زن، دایكی داوێنپیسان و قێزه‌وه‌نانی زه‌وی”.
چونكه هاجه‌ر شاخی سینه‌یه له عه‌ره‌بستان، ئه‌و یروشلایمه‌ی ئێستا ده‌نوێنێت، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی كۆیله‌ن.
نیشانه‌یه‌كی مه‌زنیش له ئاسماندا ده‌ركه‌وت: ژنێک خۆری پۆشیبوو، مانگ له ژێر پێیدا و تاجێكی دوازده هه‌ساره‌یی له‌سه‌ر سه‌ری بوو،