Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




گەلاتیا 4:18 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

18 دڵگه‌رمی شتێكی باشه‌، ئه‌گه‌ر هه‌موو كاتێ به‌ مه‌به‌ستێكی پاک بێت، نه‌ک ته‌نها ئه‌و كاته‌ی من له‌گه‌ڵتان‌ بم.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

18 دڵگەرمی شتێکی باشە، ئەگەر هەموو کاتێک بە مەبەستێکی پاک بێت، نەک تەنها ئەو کاتەی من لەگەڵتانم.

Gade chapit la Kopi




گەلاتیا 4:18
13 Referans Kwoze  

كه‌واته‌ خۆشه‌ویستانم، وه‌ک هه‌رده‌م گوێڕایه‌ڵ بوون، نه‌ک ته‌نها كه‌ له‌لاتانم، به‌ڵكو ئێستا زیاتریش كه‌ له‌لاتان نیم، به‌ ترس و له‌رزه‌وه‌ بۆ ڕزگاریتان به‌رده‌وام بن له‌ كاركردن،


ئه‌وانه‌ی خۆشمبووێت سه‌رزه‌نشتی ده‌كه‌م و ته‌مبێی ده‌كه‌م. بۆیه‌ دڵگه‌رم به‌ و تۆبه‌ بكه‌.


ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه‌ خۆی به‌ختكرد، تاكو له‌ هه‌موو خراپه‌یه‌ک قوربانیمان بۆ بدات و گه‌لێكی تایبه‌ت بۆ خۆی بێگه‌رد بكاته‌وه‌، دڵگه‌رم بۆ چاكه‌كاری.


ته‌نها به‌ شێوه‌یه‌ک بژین كه‌ شایسته‌ی ئینجیلی مه‌سیح بێت، تاكو كاتێ بێم و بتانبینم یاخود له‌نێوتان نه‌بم و هه‌واڵتان ببیستم، كه‌ له‌ یه‌ک ڕووحدا جێگیرن و به‌ یه‌ک دڵ تێده‌كۆشن بۆ باوه‌ڕی ئینجیل،


به‌ڵام ده‌زانن له‌ یه‌كه‌مجاردا به‌ لاوازیی جه‌سته‌ موژده‌م پێدان،


كه‌واته‌، برایانی خۆشه‌ویستم، جێگیر بن، نه‌هه‌ژێن. هه‌میشه‌ خۆتان بۆ كاری په‌روه‌ردگار ته‌رخان بكه‌ن، بزانن ڕه‌نجتان بۆ په‌روه‌ردگار بێ سوود نییه‌.


دڵگه‌رمیم سووتاندمی، چونكه‌ دوژمنانم فه‌رمووده‌كانی تۆیان له‌بیركردووه‌.


جا قوتابییه‌كانی بیریان كه‌وته‌وه‌ كه‌ نووسراوه‌: {دڵگه‌رمی بۆ ماڵه‌كه‌ت ده‌مخوات}.


دڵگه‌رمی بۆ ماڵه‌كه‌ت ده‌مخوات، جنێوی ئه‌وانه‌ی جنێوت پێده‌ده‌ن كه‌وته‌ سه‌ر من.


به‌ڵام ده‌مویست ئێستا له‌گه‌ڵتان بم، تاكو به‌ شێوه‌یه‌كی دیكه‌ له‌گه‌ڵتان بدوێم، چونكه‌ سه‌رم له‌ ئێوه‌ سوڕماوه‌.


ئه‌وانه‌ دڵگه‌رمن بۆ ئێوه‌، نیازیان باش نییه‌، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت بتانترازێنن تاكو بۆ ئه‌وان دڵگه‌رم بن.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite