Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




گەلاتیا 4:16 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

16 ئایا ئێستا بوومه‌ دوژمنی ئێوه‌، چونكه‌ ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم؟

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

16 ئایا ئێستا بوومەتە دوژمنی ئێوە، چونکە ڕاستیتان پێ دەڵێم؟

Gade chapit la Kopi




گەلاتیا 4:16
17 Referans Kwoze  

باش كۆششتان ده‌كرد. كێ ڕێی لێ گرتن تاكو گوێڕایه‌ڵی ڕه‌وا نه‌بن؟


به‌ڵام من چونكه‌ ڕه‌وا ده‌ڵێم باوه‌ڕم پێ ناهێنن.


با خوداناسێک لێم بدات، ئه‌وه‌ میهره‌بانیه‌، با سه‌رزه‌نشتم بكات، ئه‌وه‌ وه‌ک ڕۆنی بۆنخۆشی سه‌ره‌. سه‌رم لاریی نییه‌. چونكه‌ هێشتا نوێژه‌كانم دژی خراپه‌كانیانه‌.


بۆ كاژێرێكیش ملكه‌چیان نه‌بووین، تاكو ڕه‌وای ئینجیل له‌گه‌ڵتان بمێنێته‌وه‌.


جیهان ناتوانێت ڕقی لێتان بێته‌وه‌، به‌ڵام ڕقی له‌ من ده‌بێته‌وه‌، چونكه‌ گه‌واهیی له‌سه‌ر ده‌ده‌م كه‌ كرده‌وه‌كانی خراپه‌.


كاتێ بینیم به‌گوێره‌ی ڕێگای ڕاستی ئینجیل ناڕۆن، له‌به‌رچاوی هه‌مووان به‌ په‌تڕۆسم وت: “ئه‌گه‌ر تۆ جووی، وه‌ک نه‌ته‌وه‌كان ده‌ژیت نه‌ک وه‌ک جوو، ئیتر چۆن ئه‌و نه‌ته‌وانه‌‌ ناچار ده‌كه‌یت وه‌ک جوو بژین؟”


ئه‌و خۆشییه‌تان چی به‌سه‌رهات؟ چونكه‌ گه‌واهیتان بۆ ده‌ده‌م ئه‌گه‌ر بتانتوانیبایه‌ چاوی خۆتان ده‌رده‌هێنا و ده‌تاندامێ.


ئه‌وانه‌ دڵگه‌رمن بۆ ئێوه‌، نیازیان باش نییه‌، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت بتانترازێنن تاكو بۆ ئه‌وان دڵگه‌رم بن.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite