13 به‌ڵام ده‌زانن له یه‌كه‌مجاردا به لاوازیی جه‌سته موژده‌م پێدان،
13 هەروەک دەزانن بەهۆی نەخۆشییەکەمەوە بوو کە یەکەم جار مژدەم پێدان،
منیش به لاوازی و ترس و له‌رزێكی زۆره‌وه له‌لاتان بووم.
پێم سه‌یره چۆن وا به خێرایی، له‌وه‌ی به به‌خششی مه‌سیح بانگیكردوون، بۆ ئینجیلێكی دیكه وه‌رده‌گه‌ڕێن!
ئه‌گه‌ر شانازی پێویست بێت، ئه‌وا به شته‌كانی لاوازیم شانازی ده‌كه‌م.
ئه‌گه‌ر له قسه‌كردن زمان پاراو نیم، خۆ زانینم هه‌یه، به‌ڵكو ئێمه له هه‌ر لایه‌ک و له هه‌موو شتێک بۆ ئێوه‌مان ده‌رخست.
چونكه هه‌ندێک ده‌ڵێن: “په‌یامه‌كان قورس و به‌هێزن، به‌ڵام ئاماده‌بوونی خۆی لاوازه و قسه به‌تاڵه”.
چونكه هه‌رچه‌نده له لاوازی‌دا له‌خاچدرا، به‌ڵام به هێزی خودا زیندووه. ئێمه‌ش له‌ودا لاوازین، كه‌چی به هێزی خودا له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بۆ ئێوه ده‌ژین.
ئینجا به ناوچه‌كانی پرۆگیا و گه‌ڵاتیه تێپه‌ڕین، چونكه ڕووحی پارسا ڕێی نه‌دان له ئاسیا وشه‌كه ڕابگه‌یه‌نن.
ئینجا ئیشۆع به هه‌موو گلیلا‌دا ده‌گه‌ڕا، له كه‌نیشته‌كانیان فێری ده‌كردن و موژده‌ی پاشایه‌تیی ده‌دا، هه‌موو نه‌خۆشی و هه‌موو لاوازیه‌كی نێو خه‌ڵكی چاره‌سه‌ر ده‌كرد.
برایان، لێتان ده‌پاڕێمه‌وه، وه‌ک من بن، چونكه منیش وه‌كو ئێوه‌م لێهات. هه‌ڵه‌تان له‌گه‌ڵم نه‌كردووه.
ئه‌زموونی جه‌سته‌ییم بۆ ئێوه بوو، به چاوێكی سووک سه‌یرتان نه‌كردم و ڕقتان لێم نه‌بووه‌وه، به‌ڵكو وه‌ک فریشته‌یه‌كی خودا په‌سه‌ندتان كردم، وه‌ک ئیشۆعی مه‌سیح.
دڵگه‌رمی شتێكی باشه، ئه‌گه‌ر هه‌موو كاتێ به مه‌به‌ستێكی پاک بێت، نه‌ک ته‌نها ئه‌و كاته‌ی من له‌گه‌ڵتان بم.