Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




گەلاتیا 3:21 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

21 ئایا ته‌ورات دژی به‌ڵێنه‌كانی خودایه‌؟ حاشا! چونكه‌ ئه‌گه‌ر ته‌وراتێک بدرابایه‌ توانای ژیان به‌خشینی هه‌بووایه‌، ئه‌وا به‌ ڕاستی بێتاوانبوون به‌ ته‌ورات ده‌بوو.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

21 ئایا تەورات لە دژی بەڵێنەکانی خودایە؟ حاشا! چونکە ئەگەر شەریعەتێک هەبووایە بتوانێت ژیان ببەخشێت، ئەوا ڕاستودروستی بە شەریعەتی تەورات دەبوو.

Gade chapit la Kopi




گەلاتیا 3:21
18 Referans Kwoze  

من به‌خششی خودا پووچه‌ڵ ناكه‌مه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر بێتاوانی به‌ ته‌ورات بووایه‌، ئه‌وا مردنی مه‌سیح بێ هۆ بوو!


به‌ڵام ئیسڕائیل به‌ ته‌ورات كۆششیان كرد بۆ بێتاوانبوون، به‌و ته‌وراته‌ پێی نه‌گه‌یشتن!


چونكه‌ به‌هۆی ته‌ورات بۆ ته‌ورات مردم، تاكو بۆ خودا بژیم.


ئه‌گه‌ر داواكارین بێتاوان بین له‌ مه‌سیحدا، خۆمان گوناهبارین، ئیتر ئایا مه‌سیح ڕاژه‌وانی گوناهه‌؟ حاشا!


ئایا ته‌ورات به‌ باوه‌ڕ پووچه‌ڵ ده‌كه‌ینه‌وه‌؟ حاشا، به‌ڵكو ته‌ورات جێگیر ده‌كه‌ین.


حاشا! به‌ڵكو با خودا ڕاستگۆ بێت و هه‌موو مرۆڤ درۆزن. وه‌ک نووسراوه‌: {تا له‌ قسه‌كانت ڕاست بیت و كاتێ حوكم ده‌ده‌یت سه‌ركه‌وتوو بیت}.


حاشا! ئه‌گینا چۆن خودا جیهان حوكم ده‌دات؟


به‌ باوه‌ڕ نووخ، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هێشتا نابینرێت ئاگادار كرایه‌وه‌، ترسا، كه‌شتییه‌كی بنیاد نا بۆ ڕزگاریی ماڵه‌كه‌ی. به‌ باوه‌ڕ جیهانی حوكم دا و بوو به‌ میراتگری بێتاوانی كه‌ به‌گوێره‌ی باوه‌ڕه‌.


دێت و ئه‌و ڕه‌زه‌وانانه‌ ده‌كوژێت و ڕه‌زه‌كه‌ ده‌داته‌ خه‌ڵكی دیكه‌”. كاتێ گوێیان لێبوو وتیان: “حاشا!”


ئه‌گه‌ر ڕاژه‌ی مه‌رگ به‌ پیت له‌ به‌رد هه‌ڵكه‌ندراوه‌ به‌ شكۆوه‌ هاتبێت، ته‌نانه‌ت نه‌وه‌ی ئیسڕائیل نه‌یانتوانی ته‌ماشای ڕوخساری مووشێ بكه‌ن، له‌به‌ر شكۆی ڕوخساری كه‌ له‌ناوچووه‌،


به‌ڵام حاشا بۆ من، شانازی به‌ هیچ ناكه‌م، خاچی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان نه‌بێت، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ جیهان بۆ من له‌خاچدراوه‌، منیش بۆ جیهان.


ئیتر ڕاسپارده‌ی پێشوو لابردرا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لاواز و بێ سوود بوو


چونكه‌ ته‌ورات هیچ شتێكی ته‌واو نه‌كرد به‌ڵكو هیوایه‌كی چاكتر هاته‌كایه‌وه‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ له‌ خودا نزیک ده‌بینه‌وه‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite