Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




گەلاتیا 3:2 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

2 ته‌نها ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌تان لێ فێربم: ئایا به‌ كاركردن به‌ ته‌ورات ڕووحی پارساتان وه‌رگرت، یاخود به‌ باوه‌ڕ به‌وه‌ی بیستتان؟

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

2 تەنها دەمەوێ ئەوەتان لێ فێربم: ئایا بەهۆی کارکردن بە شەریعەت ڕۆحی پیرۆزتان وەرگرت، یاخود بەهۆی باوەڕ بەوەی بیستتان؟

Gade chapit la Kopi




گەلاتیا 3:2
19 Referans Kwoze  

تاكو له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا داڕشتی ئه‌وڕاهه‌م بۆ نه‌ته‌وه‌كان بێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ باوه‌ڕ به‌ڵێنی ڕووحه‌كه‌ به‌ده‌ست بهێنین.


خودای دڵناس، گه‌واهیی بۆیان دا به‌ به‌خشینی ڕووحی پارسا به‌وانیش هه‌روه‌ک به‌ ئێمه‌.


ئه‌وه‌ی ڕووحتان پێ ده‌به‌خشێ و له‌نێوانتاندا په‌رجو ده‌كات، ئایا به‌ كاركردن به‌ ته‌وراته‌، یاخود به‌ باوه‌ڕ به‌وه‌ی بیسترا؟


خوداش له‌گه‌ڵیان گه‌واهیی دا، به‌ نیشانه‌ و كاری سه‌یر و په‌رجوی جۆراوجۆر و به‌هره‌كانی ڕووحی پارسا به‌گوێره‌ی خواستی خۆی.


كاتێ هاتن، نوێژیان بۆ كردن تاكو ڕووحی پارسا وه‌ربگرن،


په‌تڕۆس پێی وتن: “تۆبه‌ بكه‌ن، با هه‌ریه‌كه‌تان به‌ ناوی ئیشۆعی مه‌سیحه‌وه‌ عه‌ماد بكرێت بۆ لێخۆشبوونی گوناهه‌كانتان و دیاریی ڕووحی پارسا وه‌ربگرن.


چونكه‌ ئه‌وانه‌ی جارێک ڕووناک كراونه‌ته‌وه‌ و تامی به‌هره‌ ئاسمانیه‌كانیان كردووه‌ و به‌شدار بوونه‌ له‌ ڕووحی پارسا،


چونكه‌ تیایدا بێتاوانكردن له‌ خوداوه‌ ئاشكرا كراوه‌، هه‌ر له‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ تا پایان به‌ باوه‌ڕه‌، وه‌ک نووسراوه‌: {خوداناس به‌ باوه‌ڕ ده‌ژیێت}.


بۆیان ئاشكرا كرا كه‌ بۆ خۆیان نین، به‌ڵكو ڕاژه‌ی ئێوه‌یان ده‌كرد له‌و شتانه‌ی ئێستا پێتان ڕاگه‌یه‌نرا، به‌هۆی ئه‌وانه‌ی موژده‌یان پێ به‌خشین به‌ ڕووحی پارسا، كه‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ نێردراوه‌، كه‌ فریشته‌كانیش ئاره‌زووی بینینی ده‌كه‌ن.


چونكه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كێک بێ و ئیشۆعێكی دیكه‌ ڕابگه‌یه‌نێت جیاواز له‌وه‌ی ڕامانگه‌یاند، یان ڕووحێكی دیكه‌ وه‌رگرن جیاواز له‌وه‌ی وه‌رتانگرت، یان ئینجیلێكی دیكه‌ جیاواز له‌وه‌ی وه‌رتانگرت، ئه‌وا باش به‌رگه‌ ده‌گرن.


بۆ ئه‌وانه‌ی بێ ته‌وراتن، وه‌ك بێ ته‌روات بم هه‌رچه‌نده‌ بێ ته‌وراتی خودا نیم، به‌ڵكو له‌ ژێر یاسای مه‌سیحدام تاكو ئه‌وانه‌ی بێ ته‌وراتن بیانبه‌مه‌وه‌.


ئایا تاكو ئه‌م ڕاده‌یه‌ گێلن! كه‌ به‌ ڕووحه‌كه‌ ده‌ستتان پێكرد، ئێستا به‌ جه‌سته‌ ته‌واوی ده‌كه‌ن؟


چونكه‌ ئێمه‌ش وه‌ک ئه‌وان موژده‌مان پێدرا، به‌ڵام ئه‌و وشه‌یه‌ی بیستراوه‌ سوودی بۆیان نه‌بوو، چونكه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ بیستیان له‌گه‌ڵ باوه‌ڕ یه‌كیان نه‌گرته‌وه‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite