Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




گەلاتیا 3:16 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

16 هه‌روه‌ک به‌ڵێنه‌كان بۆ ئه‌وڕاهه‌م و نه‌وه‌كه‌ی وتراوه‌. نافه‌رمووێت: “به‌ نه‌وه‌كان” وه‌ک ئه‌وه‌ی زۆر بن، به‌ڵكو “به‌ نه‌وه‌ی تۆ”، واتا یه‌ک، ئه‌وه‌ی مه‌سیحه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

16 هەروەک بەڵێنەکان بۆ ئیبراهیم و نەوەکەی گوتراوە. نووسراوە پیرۆزەکە نافەرموێت: «بە نەوەکان» وەک ئەوەی زۆر بن، بەڵام ﴿بە نەوەی تۆ،﴾ واتا یەک، ئەوەی مەسیحە.

Gade chapit la Kopi




گەلاتیا 3:16
28 Referans Kwoze  

جا ئه‌و به‌ڵێنه‌ی بۆ ئه‌وڕاهه‌م یان بۆ نه‌وه‌كه‌ی بوو تاكو ببێته‌ میراتگری جیهان، به‌هۆی ته‌ورات نه‌بوو، به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌و بێتاوانیی باوه‌ڕه‌.


وه‌ک قسه‌ی بۆ باوكانمان كرد، بۆ ئه‌وڕاهه‌م و نه‌وه‌كه‌ی تاهه‌تایه‌”.


بۆیه‌ به‌ڵێن له‌ باوه‌ڕه‌وه‌یه‌، تاكو به‌گوێره‌ی به‌خشش بێت و بۆ هه‌موو نه‌وه‌كه‌ مسۆگه‌ر بێت، نه‌ک ته‌نها بۆ ته‌وراتداران، به‌ڵكو بۆ ئه‌وانه‌ش كه‌ باوه‌ڕی ئه‌وڕاهه‌میان هه‌یه‌. ئه‌وه‌ی باوكی هه‌موومانه‌،


سیپاره‌كه‌ پێشتر بینیویه‌تی كه‌ خودا نه‌ته‌وه‌كان به‌هۆی باوه‌ڕ بێتاوان ده‌كات، پێشتر موژده‌ی به‌ ئه‌وڕاهه‌می دا، پێی فه‌رموو: “به‌ تۆوه‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان داڕشت ده‌كرێن”.


ئێوه‌ش ڕۆڵه‌ی پێغه‌مبه‌ران و ئه‌و په‌یمانه‌ن كه‌ خودا له‌گه‌ڵ باوكانتاندا به‌ستی، به‌ ئه‌وڕاهه‌می فه‌رموو: {به‌ نه‌وه‌ی تۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی زه‌وی داڕشت ده‌كرێن}.


له‌وێدا جوو و یۆنانی نییه‌، خروسه‌بڕاو و خروسه‌نه‌بڕاو، به‌ربه‌ری و سكیتی، كۆیله‌ و ئازاد نییه‌، به‌ڵكو مه‌سیح هه‌مووه‌ و له‌ هه‌موودایه‌.


ئێوه‌ له‌شی مه‌سیحن، هه‌ریه‌كه‌تان ئه‌ندامی ئه‌ون.


چونكه‌ وه‌ك له‌ش یه‌كه‌ و ئه‌ندامی زۆری هه‌یه‌، هه‌موو ئه‌ندامانی له‌ش له‌گه‌ڵ زۆرییان یه‌ك له‌شن، مه‌سیحیش ئاوا.


ئیتر ئێمه‌ی زۆر له‌ مه‌سیحدا یه‌ک له‌شین، هه‌مووشمان ئه‌ندامی یه‌كترین.


ده‌ست به‌ سه‌ره‌وه‌ ناگرێت، له‌وه‌وه‌ هه‌موو له‌ش به‌هۆی جومگه‌كان و پارچه‌كان پشتگیری ده‌كرێت و ده‌به‌سترێنه‌وه‌، تاكو وه‌ک خودا ده‌یه‌وێت گه‌شه‌ بكات.


ئه‌مه‌ نهێنییه‌كی مه‌زنه‌، به‌ڵام من باسی مه‌سیح و وارگه‌ ده‌كه‌م.


ئه‌مه‌ په‌رتووكی ڕه‌چه‌ڵه‌كی ئیشۆعی مه‌سیح، ڕۆڵه‌ی داوید، ڕۆڵه‌ی ئه‌وڕاهه‌مه‌:


ئیسڕائیلییه‌كان، ڕۆڵه‌یێتی و شكۆ و په‌یمانه‌كان و ته‌ورات و په‌رستن و به‌ڵێنه‌كان هی ئه‌وانه‌.


ئایا ئه‌وان عیبڕانین؟ منیش. ئایا ئیسڕائیلین؟ منیش. ئایا نه‌وه‌ی ئه‌وڕاهه‌من؟ منیش.


كه‌واته‌ ته‌ورات بۆ چییه‌؟ به‌ سه‌رپێچیكردنه‌كان زیادكراوه‌، تاكو ئه‌و كاته‌ی نه‌وه‌ی به‌ڵێنپێدراو دێت، به‌ ڕێگای فریشته‌كان به‌ ده‌ستی نێوانگرێک ڕێكخرا.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite