Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




گەلاتیا 3:15 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

15 برایان، با په‌ندیه‌كی مرۆڤانه‌تان بۆ بهێنمه‌وه‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێک په‌یمانێكی مۆركراوی پێ بێت، كه‌س ناتوانێت پووچه‌ڵی بكاته‌وه‌ یاخود شتێكی بخاته‌ سه‌ر.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

15 خوشکان، برایان، با نموونەیەکی مرۆڤانەتان بۆ بهێنمەوە: ئەگەر یەکێک پەیمانێکی مۆرکراوی پێ بێت، کەس ناتوانێت بەتاڵی بکاتەوە یاخود شتێکی بخاتە سەر.

Gade chapit la Kopi




گەلاتیا 3:15
10 Referans Kwoze  

چونكه‌ وه‌سیه‌تنامه‌ له‌گه‌ڵ مردن ده‌كه‌وێته‌ كار، هیچ هێزیشی نییه‌ كه‌ وه‌سیه‌تكار زیندوو بێ.


له‌به‌ر لاوازی جه‌سته‌تان مرۆڤانه‌ ده‌دوێم. چونكه‌ چۆن له‌پێشا ئه‌ندامانی له‌شتان وه‌ک كۆیله‌ی گڵاوی و خراپه‌ بۆ خراپه‌ پێشكه‌ش كرد، ئێستاش ئه‌ندامانتان وه‌ک كۆیله‌ی بێتاوانی بۆ پارسایی پێشكه‌ش بكه‌ن.


به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناڕه‌واییمان ڕه‌وایی خودا ده‌رده‌خات، چی بڵێین؟ ئایا خودا ناڕه‌وایه‌ كه‌ تووڕه‌یی ده‌هێنێ؟ وه‌ک مرۆڤ قسه‌ ده‌كه‌م.


ئه‌گه‌ر بێتو وه‌ك مرۆڤێك له‌ ئه‌پیسۆسدا به‌ره‌نگاری دڕندان بوومایه‌وه‌، ئه‌وسا چ سوودێكم ده‌بوو؟ ئه‌گه‌ر بێت و مردووان هه‌ڵنه‌ستنه‌وه‌: “با بخۆین و بخۆینه‌وه‌، چونكه‌ سبه‌ی ده‌مرین”.


ڕۆژێكیان په‌تڕۆس له‌نێوان قوتابیاندا ڕاوه‌ستا كه‌ نزیكه‌ی سه‌د و بیست برا ده‌بوون، وتی:


برایان، نامه‌وێ له‌لاتان شاراوه‌ بێت كه‌ زۆر جار به‌ته‌مابووم بێمه‌ لاتان، تاكو له‌نێو ئێوه‌شدا به‌رهه‌مم هه‌بێت، وه‌ک له‌نێو نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌، به‌ڵام تا ئێستا ڕێم لێ گیرابوو.


برایان، به‌خششی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان له‌گه‌ڵ ڕووحتان بێت. ئامین.


كاتێ خودا به‌ڵێنی به‌ ئه‌وڕاهه‌م دا، سوێندی به‌خۆی خوارد، چونكه‌ كه‌سی مه‌زنتری نه‌بوو سوێندی پێ بخوات،


چونكه‌ خه‌ڵک سوێند به‌ مه‌زنتر ده‌خۆن، كۆتایی هه‌موو ده‌مه‌قاڵه‌یه‌ک بۆ چه‌سپاندن سوێنده‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite