Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




گەلاتیا 2:9 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

9 كاتێ یاقوو و كیپه‌ و یوخه‌ننه‌ن كه‌ به‌ كۆڵه‌گه‌ دانرابوون، به‌م به‌خششه‌یان زانی كه‌ به‌ من دراوه‌، ئه‌وسا ئه‌وان ده‌ستی ڕاستی هاوبه‌شیان بۆ من و به‌رنڤا درێژ كرد، تاكو ئێمه‌ بۆ نه‌ته‌وه‌كان و ئه‌وانیش بۆ خروسه‌بڕاوان بڕۆن.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

9 کاتێک یاقوب و پەترۆس و یۆحەنا کە بە کۆڵەکە دانرابوون، بەم نیعمەتەیان زانی کە بە من دراوە، ئەوسا ئەوان دەستی ڕاستی هاوبەشییان بۆ من و بەرناباس درێژکرد، تاکو ئێمە بۆ لای نەتەوەکان بچین و ئەوانیش بۆ لای جولەکەکان بچن.

Gade chapit la Kopi




گەلاتیا 2:9
32 Referans Kwoze  

چونكه‌ به‌و به‌خششه‌ی پێم دراوه‌ به‌ هه‌ر یه‌كێک ده‌ڵێم كه‌ له‌نێوتاندایه‌: با له‌ نرخ بۆ خۆ دانان زێده‌ڕۆیی نه‌كات، به‌ڵكو له‌ نرخاندن هۆشیار بێت، به‌و بڕه‌ باوه‌ڕه‌ی خودا بۆ هه‌ر یه‌كێكی به‌ش كردووه‌.


ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت ده‌یكه‌مه‌ كۆڵه‌گه‌یه‌ک له‌ نێو په‌رستگای خوداوه‌ندم و هه‌رگیز لێی ده‌رناچێت. ناوی خوداوه‌ندم و ناوی شاری خوداوه‌ندم له‌سه‌ر ده‌نووسم، یروشلایمی نوێ، ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن خوداوه‌ندمه‌وه‌ له‌ ئاسمان دێته‌ خواره‌وه‌، هه‌روه‌ها ناوی نوێی خۆمی له‌سه‌ر ده‌نووسم.


سه‌ركه‌وتنه‌كه‌م به‌گوێره‌ی ئاشكراكردنێک بوو، ئه‌و ئینجیله‌ی كه‌ له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نم، خستمه‌ به‌رده‌میان، به‌ڵام بۆ گه‌وره‌ پیاوان به‌ ته‌نها، تاكو ئه‌وه‌ی بۆی كۆشش ده‌كه‌م و كۆششم كردووه‌ به‌ فیڕۆ نه‌ڕوات.


به‌خشش و په‌یاممان به‌هۆی ئه‌و و له‌پێناوی ناویه‌وه‌ وه‌رگرت، بۆ گوێڕایه‌ڵی باوه‌ڕ له‌نێوان هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان،


ئه‌وه‌ی بینیمان و بیستمان پێتانی ڕاده‌گه‌یێنین، تاكو ئێوه‌ش له‌گه‌ڵمان هاوبه‌شیتان هه‌بێت. هاوبه‌شی ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ باوک و ڕۆڵه‌كه‌یه‌تی، ئیشۆعی مه‌سیح.


هه‌رچه‌نده‌ من بچووكترینی هه‌موو پارساكانم، ئه‌م به‌خششه‌ درایه‌ من: موژده‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندیی مه‌سیح بده‌مه‌ نه‌ته‌وه‌كان كه‌ ناپشكنرێت و


تاكو، ئه‌گه‌ر دواكه‌وتم، بزانی له‌ ماڵی خودا خه‌ڵک چۆن ڕه‌فتار بكه‌ن، ئه‌وه‌ی وارگه‌ی خودای زیندووه‌، كۆڵه‌گه و بناغه‌ی ڕه‌وا.


بۆ ئه‌مه‌ش ماندوو ده‌بم و تێده‌كۆشم، به‌گوێره‌ی كاره‌كه‌ی كه‌ به‌هێزه‌وه‌ له‌ مندا كارده‌كات.


له‌سه‌ر بناغه‌ی په‌یامبه‌ران و پێغه‌مبه‌ران بنیاد نراون، ئیشۆعی مه‌سیحیش خۆی به‌ردی قولینچكه‌.


لێمان پاڕانه‌وه‌ و زۆر تكایان كرد تاكو به‌خشش و به‌شداربوون له‌ ڕاژه‌ی پارساكان وه‌ربگرین.


به‌ڵام به‌ به‌خششی خودا من ئێستا وام، هه‌روه‌ها به‌خششی ئه‌و بۆ من بێ سوود نه‌بوو، به‌ڵكو من له‌ هه‌موویان ماندووتر بووم، به‌ڵام من نا، به‌ڵكو به‌خششی خودا بوو كه‌ له‌گه‌ڵمدایه‌.


به‌ڵام ده‌رباره‌ی هه‌ندێک خاڵ بوێرانه‌تر بۆم نووسیون، وه‌ک به‌یادهێنانه‌وه‌تان، به‌هۆی ئه‌و به‌خششه‌ی خودا پێیداوم،


دوای ئه‌وه‌ی ته‌واوبوون، یاقوو وتی: “برایان گوێم لێ بگرن:


پاش گفتوگۆیه‌كی زۆر، په‌تڕۆس هه‌ستا و پێی وتن: “برایان، ئێوه‌ ده‌زانن پێش ماوه‌یه‌ک، خودا له‌نێو ئێمه‌دا هه‌ڵیبژارد كه‌ له‌ ده‌می منه‌وه‌ نه‌ته‌وه‌كان په‌یامی ئینجیل ببیستن و باوه‌ڕ بهێنن.


یۆسپ، لیوییه‌كی ڕه‌گه‌ز قوبڕسییه‌، كه‌ په‌یامبه‌ران ناویان لێنا به‌رنڤا، واتا ڕۆڵه‌ی هانده‌ر،


منیش پێت ده‌ڵێم، تۆ په‌تڕۆسیت و له‌سه‌ر ئه‌م به‌رده‌ وارگه‌ی خۆم بنیاد ده‌نێم و ده‌روازه‌كانی دۆزه‌خیش پێی ناوێرێت.


جا په‌تڕۆس و یوخه‌ننه‌نی نارد و فه‌رمووی: “بڕۆن په‌سخه‌مان بۆ ئاماده‌ بكه‌ن تا بیخۆین”.


هێنایه‌ لای ئیشۆع. ئیشۆعیش ته‌ماشای كرد و فه‌رمووی: “تۆ شیمعونی كوڕی یۆنای، به‌ڵام بانگ ده‌كرێیت كیپه‌”. واتا په‌تڕۆس.


به‌ ده‌ست ئاماژه‌ی بۆ كردن بێده‌نگ بن، ئینجا بۆی گێڕانه‌وه‌ چۆن په‌روه‌ردگار له‌ زیندان ده‌ریهێنا و وتی: “ئه‌مه‌ به‌ یاقووی برایان بڵێن”. ئینجا ده‌رچوو و بۆ شوێنێكی دیكه‌ ڕۆیشت.


وا ده‌زانم هیچم له‌و په‌یامبه‌ره‌ به‌رزانه‌ كه‌متر نییه‌.


بوومه‌ گێل و شانازیم كرد، ئێوه‌ ناچارتان كردم! چونكه‌ ده‌بووایه‌ له‌لایه‌ن ئێوه‌وه‌ ستایش بكرێم، چونكه‌ هیچم له‌ په‌یامبه‌ره‌ به‌رزه‌كان كه‌متر نییه‌، هه‌رچه‌نده‌ هیچ نیم.


ڕۆڵه‌كه‌ی له‌ مندا ده‌ربكه‌وێت، تاكو له‌نێو نه‌ته‌وه‌كاندا موژده‌ بده‌م، یه‌كسه‌ر ڕاوێژم به‌ گۆشت و خوێن نه‌كرد،


ئینجا دوای سێ ساڵ سه‌ركه‌وتمه‌ یروشلایم، بۆ ئه‌وه‌ی په‌تڕۆس بناسم، پازده‌ ڕۆژ لای ئه‌و مامه‌وه‌.


دوای چوارده‌ ساڵ، له‌گه‌ڵ به‌رنڤا سه‌ركه‌وتمه‌وه‌ یروشلایم، تتوسم له‌گه‌ڵ خۆم برد.


چونكه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كێک خۆی به‌ شتێک زانی، هیچیش نه‌بوو، ئه‌وا خۆی هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێت.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite