Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




گەلاتیا 2:12 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

12 چونكه‌ پێشتر كه‌سانێک له‌لای یاقووه‌وه‌ هاتبوون، له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كان نانی ده‌خوارد، به‌ڵام كاتێ ئه‌وان هاتن، له‌ ترسی ئه‌وانه‌ی له‌ خروسه‌بڕاوانن، خۆی كێشایه‌وه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

12 چونکە پێش ئەوەی کەسانێک لەلای یاقوبەوە بێن، ئەو لەگەڵ ناجولەکەکان نانی دەخوارد، بەڵام کاتێک ئەوان هاتن، لە ترسی ئەو تاقمەی کە دەڵێن دەبێ باوەڕدار خەتەنە بکرێت، خۆی کێشایەوە.

Gade chapit la Kopi




گەلاتیا 2:12
16 Referans Kwoze  

پێی وتن: “خۆتان ده‌زانن بۆ جوو ڕێ پێنه‌دراوه‌ تێكه‌ڵاوی بێگانه‌ بێت یان بچێته‌ لای. به‌ڵام من خودا پیشانی دام به‌ هیچ مرۆڤێک نه‌ڵێم پیس یان گڵاو.


جا په‌ڕیشی و ته‌وراتزانه‌كان بۆڵه‌بۆڵیان كرد و وتیان: “ئه‌مه‌‌ گوناهباران په‌سه‌ند ده‌كات و نانیان له‌گه‌ڵ ده‌خوات!”.


كه‌ نه‌ته‌وه‌كان به‌ ئینجیل هاومیرات و هاوله‌ش و هاوبه‌شی به‌ڵێنن له‌ مه‌سیحدا.


كاتێ یاقوو و كیپه‌ و یوخه‌ننه‌ن كه‌ به‌ كۆڵه‌گه‌ دانرابوون، به‌م به‌خششه‌یان زانی كه‌ به‌ من دراوه‌، ئه‌وسا ئه‌وان ده‌ستی ڕاستی هاوبه‌شیان بۆ من و به‌رنڤا درێژ كرد، تاكو ئێمه‌ بۆ نه‌ته‌وه‌كان و ئه‌وانیش بۆ خروسه‌بڕاوان بڕۆن.


له‌ هه‌موو شێوه‌یه‌كی خراپه‌ دوور بكه‌ونه‌وه‌.


واتا دوژمنایه‌تی. به‌ له‌شی خۆی ته‌وراتی ڕاسپارده‌كانی له‌ ئه‌ركه‌كاندا پووچه‌ڵ كرده‌وه‌، تاكو له‌ هه‌ردووكیان له‌ خۆیدا مرۆڤێكی نوێ بهێنێته‌ دی، ئاشتی دروست بكات،


به‌ ده‌ست ئاماژه‌ی بۆ كردن بێده‌نگ بن، ئینجا بۆی گێڕانه‌وه‌ چۆن په‌روه‌ردگار له‌ زیندان ده‌ریهێنا و وتی: “ئه‌مه‌ به‌ یاقووی برایان بڵێن”. ئینجا ده‌رچوو و بۆ شوێنێكی دیكه‌ ڕۆیشت.


كاتێ بینیم به‌گوێره‌ی ڕێگای ڕاستی ئینجیل ناڕۆن، له‌به‌رچاوی هه‌مووان به‌ په‌تڕۆسم وت: “ئه‌گه‌ر تۆ جووی، وه‌ک نه‌ته‌وه‌كان ده‌ژیت نه‌ک وه‌ک جوو، ئیتر چۆن ئه‌و نه‌ته‌وانه‌‌ ناچار ده‌كه‌یت وه‌ک جوو بژین؟”


به‌ڵكو مه‌یی نوێ ده‌كرێته‌ مه‌شكه‌ی نوێوه‌، جا هه‌مووی پارێزراو ده‌بێت.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite