Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




گەلاتیا 2:1 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

1 دوای چوارده‌ ساڵ، له‌گه‌ڵ به‌رنڤا سه‌ركه‌وتمه‌وه‌ یروشلایم، تتوسم له‌گه‌ڵ خۆم برد.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

1 دوای چواردە ساڵ لەگەڵ بەرناباس گەڕامەوە ئۆرشەلیم و تیتۆسیشم لەگەڵ خۆم برد.

Gade chapit la Kopi




گەلاتیا 2:1
20 Referans Kwoze  

به‌ڵام ته‌نانه‌ت تتوس كه‌ له‌گه‌ڵم بوو، یۆنانیش بوو، ناچارنه‌كرا خۆی خروسه‌بڕان بكات.


بۆ تتوسی ڕۆڵه‌ی ڕاسته‌قینه‌م به‌گوێره‌ی باوه‌ڕی هاوبه‌ش: به‌خشش و میهره‌بانی و ئاشتی له‌ خودای باوک و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگاری ڕزگاریده‌رمان.


ئه‌رسته‌رخۆسی هاوڕێی به‌ندیێتیم سڵاوتان لێده‌كات، مه‌رقوسی ئامۆزای به‌رنڤاش كه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌و ڕاسپارده‌تان وه‌رگرتووه‌. ئه‌گه‌ر هاته‌ لاتان پێشوازی لێ بكه‌ن،


جووه‌كانی دیكه‌ش له‌گه‌ڵیدا ده‌ستیان به‌ ڕووپامایی كرد، ته‌نانه‌ت به‌رنڤاش به‌ ڕووپاماییان چه‌واشه‌ بوو.


ئینجا دوای سێ ساڵ سه‌ركه‌وتمه‌ یروشلایم، بۆ ئه‌وه‌ی په‌تڕۆس بناسم، پازده‌ ڕۆژ لای ئه‌و مامه‌وه‌.


ده‌رباره‌ی تتوس، ئه‌و هاوبه‌ش و هاوكارمه‌ له‌پێناوی ئێوه‌، به‌ڵام ئه‌م برایانه‌ په‌یامبه‌ری وارگه‌كان و شكۆمه‌ندی مه‌سیحن.


به‌ڵام سوپاس بۆ خودا كه‌ هه‌مان كۆششی خسته‌ دڵی تتوس بۆ ئێوه‌.


یاخود ته‌نها من و به‌رنڤا ئه‌و مافه‌مان نییه‌، ده‌بێت هه‌ر ئیش بكه‌ین؟


بۆیه‌ به‌ باشمان زانی به‌ یه‌ک بیروڕاوه‌ چه‌ند پیاوێک هه‌ڵبژێرین و له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستانمان به‌رنڤا و پۆڵۆس بۆ لاتان بنێرین


جا به‌رنڤایان ناونا زییۆس، پۆڵۆسیش هرمس، چونكه‌ قسه‌كه‌ری سه‌ره‌كی بوو.


به‌ڵام جووه‌كان خانمه‌ ڕێزداره‌ له‌خواترسه‌كان و پیاوماقوڵانی شاریان جۆش دا، چه‌وساندنه‌وه‌یان دژ به‌ پۆڵۆس و به‌رنڤا به‌رپاكرد و له‌ سنووره‌كانی خۆیان ده‌ریان كردن.


كاتێ په‌روه‌ردگاریان ده‌په‌رست و به‌ڕۆژووبوون، ڕووحی پارسا فه‌رمووی: “به‌رنڤا و شاوولم بۆ ته‌رخان بكه‌ن، بۆ ئه‌و كاره‌ی بانگم كردوون بۆی”.


به‌رنڤا و شاوولیش دوای ته‌واوكردنی ڕاژه‌كه‌ له‌ یروشلایم گه‌ڕانه‌وه‌، یوخه‌ننه‌نیشیان له‌گه‌ڵ خۆیان برد، كه‌ به‌ مه‌رقوس ناسراوه‌.


جا وایان كرد و به‌ ده‌ستی به‌رنڤا و شاوول بۆ پیرانییان نارد.


ئه‌وسا به‌رنڤا چووه‌ ته‌رسوس تاكو به‌دوای شاوولدا بگه‌ڕێت،


گیانم پشووی نه‌دا، چونكه‌ تتوسی برام نه‌بینی. ئیتر ماڵئاواییم لێیان كرد و ده‌رچووم بۆ ماقیدۆنیا.


كاتێ یاقوو و كیپه‌ و یوخه‌ننه‌ن كه‌ به‌ كۆڵه‌گه‌ دانرابوون، به‌م به‌خششه‌یان زانی كه‌ به‌ من دراوه‌، ئه‌وسا ئه‌وان ده‌ستی ڕاستی هاوبه‌شیان بۆ من و به‌رنڤا درێژ كرد، تاكو ئێمه‌ بۆ نه‌ته‌وه‌كان و ئه‌وانیش بۆ خروسه‌بڕاوان بڕۆن.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite