Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




گەلاتیا 1:8 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

8 به‌ڵام ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئێمه‌ یان فریشته‌ی ئاسمان ئینجیلێكمان پێدان، جگه‌ له‌و ئینجیله‌ی ئێمه‌ پێمان دان، با “ئه‌ناتیما” بێت.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

8 بەڵام تەنانەت ئەگەر ئێمە یان فریشتەی ئاسمان مزگێنییەکمان پێدان، جگە لەو مزگێنییەی ئێمە پێمان دان، با نەفرەتی لێ بێت.

Gade chapit la Kopi




گەلاتیا 1:8
23 Referans Kwoze  

وه‌ک پێشتر پێمان وتوون ئێستاش پێتان ده‌ڵێمه‌وه‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێک ئینجیلێكی پێدان جگه‌ له‌وه‌ی په‌سه‌ندتان كرد، با “ئه‌ناتیما” بێت.


ئه‌و كه‌سه‌ی ئیشۆعی مه‌سـیحی په‌روه‌ردگـاری خۆش ناوێت با ئـه‌نـاتـیـمـا بێت! مـاره‌ن ئـاتـا!


خۆزگه‌ خۆم نه‌فره‌تم لێ بكرابایه‌ و له‌ مه‌سیح بێبه‌ش بوومایه‌، له‌ پێناوی برایانم، خزمانم به‌گوێره‌ی جه‌سته‌،


دواتر به‌وانه‌ی له‌لای چه‌پیه‌وه‌ن ده‌ڵێ: لێم دوور بكه‌ونه‌وه‌! ئه‌ی نه‌فره‌تلێكراوان به‌ره‌و ئاگری جاویدانی، ئه‌وه‌ی بۆ ئیبلیس و فریشته‌كانی ئاماده‌ كراوه‌.


چاویان پڕه‌ له‌ داوێنپیسی و له‌ گوناه‌ ناوه‌ستن، ده‌روونه‌ ناجێگیره‌كان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن، دڵیان به‌ چڵێسی ڕاهێنراوه‌، ڕۆڵه‌كانی نه‌فره‌تن.


چوونه‌ لای كاهینانی باڵا و پیران، وتیان: “سوێندمان خواردووه‌ تامی هیچ نه‌كه‌ین تاكو پۆڵۆس ده‌كوژین.


ناكۆكیكار ئاگادار بكه‌وه‌، له‌دوای جارێک و دووان، لێی دووربكه‌وه‌.


مه‌سیح ئێمه‌ی له‌ نه‌فره‌تی ته‌ورات كڕییه‌وه‌، به‌وه‌ی له‌ پێناوماندا بووه‌ نه‌فره‌ت چونكه‌ نووسراوه‌: “هه‌ر كه‌سێک له‌سه‌ر دار هه‌ڵبواسرێت نه‌فره‌ت لێكراوه‌”.


بۆیه‌ بزانن كه‌ كه‌س نییه‌ به‌ ڕووحی خودا بدوێت و بڵێت: “ئیشۆع ئه‌ناتیما”، كه‌سیش ناتوانێت بڵێت: “ئیشۆع په‌روه‌ردگاره‌”، به‌ ڕووحی پارسا نه‌بێت.


ده‌ستیكرد به‌ نه‌فره‌تكردن و سوێندخواردن: “ئه‌م پیاوه‌ی باسی ده‌كه‌ن نایناسم!”.


چونكه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی پشت به‌ كرداری ته‌ورات ده‌به‌ستن، له‌ ژێر نه‌فره‌تدان، چونكه‌ نووسراوه‌: “هه‌ر كه‌سێک له‌ هه‌موو نووسراوی سیپاره‌كانی ته‌ورات جێگیر نه‌بێت بۆ په‌یڕه‌وكردن، نه‌فره‌ت لێكراوه‌”.


برایان، لێتان ده‌پاڕێمه‌وه‌، ئاگاتان له‌وانه‌ بێت كه‌ ناكۆكی و كۆسپ ده‌نێنه‌وه‌، به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و فێركردنه‌ی فێری بوون. لێیان دوور بكه‌ونه‌وه‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite