Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




گەلاتیا 1:23 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

23 به‌ڵام بیستبوویان: “ئه‌وه‌ی جاران ئێمه‌ی ده‌چه‌وسانده‌وه‌، ئێستا موژده‌ی ئه‌و باوه‌ڕه‌ ده‌دات، كه‌ جاران له‌ناوی ده‌برد”.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

23 تەنها بیستبوویان: «ئەوەی جاران ئێمەی دەچەوساندەوە، ئێستا مژدەی ئەو باوەڕە دەدات، کە جاران لەناوی دەبرد.»

Gade chapit la Kopi




گەلاتیا 1:23
9 Referans Kwoze  

خه‌نه‌نیا وه‌ڵامی دایه‌وه‌: “په‌روه‌ردگار، له‌ زۆر كه‌س ئه‌و خراپانه‌م بیستۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌م پیاوه‌ له‌ یروشلایم به‌ پارساكانی تۆی كردووه‌.


یه‌كسه‌ر له‌ كه‌نیشته‌كاندا بانگه‌وازی مه‌سیحی كرد، كه‌ “ئه‌مه‌ ڕۆڵه‌ی خودایه‌”.


كاتێ شاوول هاته‌ یروشلایم، هه‌وڵی دا بچێته‌ پاڵ قوتابییه‌كان، هه‌مووان لێی ده‌ترسان و باوه‌ڕیان نه‌ده‌كرد كه‌ قوتابییه‌.


ئیتر وشه‌ی خودا گه‌شه‌ی ده‌كرد، ژماره‌ی قوتابییه‌كانیش له‌ یروشلایم زۆر زیاتر بوو، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كاهینانیش گوێڕایه‌ڵی باوه‌ڕه‌كه‌ بوون.


هه‌موو ئه‌وانه‌ی بیستیان سه‌رسام ببوون و وتیان: “ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ی له‌ ناوبرد كه‌ له‌ یروشلایم باسی ئه‌م ناوه‌یان ده‌كرد؟ بۆ ئه‌مه‌ش نه‌هاته‌ ئێره‌، تاكو به‌ به‌ندكراوی بۆ كاهینانی باڵا بیانبات!”


هه‌ندێک له‌و جوو گه‌ڕۆكانه‌ی ڕووحی گڵاو ده‌رده‌كه‌ن، هه‌وڵیان دا ناوی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار بۆ ئه‌وانه‌ به‌كاربهێنن كه‌ ڕووحی گڵاویان تێدایه‌، ده‌یانووت: “سوێندت ده‌ده‌م به‌ ئیشۆع، ئه‌وه‌ی پۆڵۆس ڕایده‌گه‌ێنێت!”.


كه‌واته‌ هه‌روه‌ک ده‌رفه‌تمان هه‌یه‌، با چاكه‌ له‌گه‌ڵ هه‌مووان بكه‌ین، به‌ تایبه‌تی له‌گه‌ڵ باوه‌ڕداران.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite