21 دوایی چوومه هه‌رێمه‌كانی سوریا و قیلیقیا.
21 دوایی چوومە هەرێمەکانی سوریا و کیلیکیا،
ئینجا چوونه سوریا و قیلیقیا و وارگه‌كانیان به‌هێز ده‌كرد.
كاتێ برایان به‌مه‌یان زانی بردییانه قه‌یسه‌ڕییه و بۆ ته‌رسوسیان نارد.
جا هه‌ندێک له‌وانه‌ی له‌و كه‌نیشته‌ن كه پێی ده‌ووترا كه‌نیشتی ئازادكراوان، له‌گه‌ڵ قه‌ورینێكان و ئه‌سكه‌نده‌رییه‌كان و ئه‌وانه‌ی له قیلیقیا و ئاسیادان، هه‌ستان و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ئستیفانۆس كرد.
به ده‌ستی خۆیان ئاوایان نووسی: “له په‌یامبه‌ران و پیران و برایانه‌وه، بۆ ئه‌و برایانه‌ی له نه‌ته‌وه‌كانن له ئینتیاكیا و سوریا و قیلیقیا: ئاشتی بۆ ئێوه.
له ئینتیاكیا له‌نێو وارگه‌دا پێغه‌مبه‌ر و ڕابی هه‌بوون: به‌رنڤا و شیمعونی ناسراو به نیجه‌ر، لوقیئیوسی قه‌ورینێیی، مه‌ناینی شیربرای هیڕوودسی تیترارک، له‌گه‌ڵ شاوول.
كاتێ فه‌رمانڕه‌وا په‌یامه‌كه‌ی خوێندییه‌وه و پرسی خه‌ڵكی چ ناوچه‌یه‌كه. زانی خه‌ڵكی قیلیقیایه،
“من جووم، له ته‌رسوسی قیلیقیا له‌دایكبووم، به‌ڵام له‌م شاره‌دا گه‌وره بووم، له‌به‌رده‌ستی گه‌ملیئێل به توندی به‌گوێره‌ی ته‌وراتی باوكانمان فێركراوم. زۆر دڵگه‌رم بووم بۆ خودا، وه‌ک هه‌مووتان ئه‌مڕۆ.
پۆڵۆس وتی: “من پیاوێكی جووی ته‌رسوسی قیلیقیام. داوات لێ ده‌كه‌م ڕێگام بده‌ی قسه بۆ گه‌له‌كه بكه‌م”.
ئینجا سه‌ردانی قوبڕسمان كرد و به‌لای چه‌پدا به‌جێمان هێشت، به‌ره‌و سوریا ده‌چووین و گه‌یشتینه سووڕ، چونكه كه‌شتییه‌كه باره‌كه‌ی له‌وێ داده‌گرت.
پۆڵۆس ڕۆژانێكی زۆر مایه‌وه، ئینجا ماڵئاوایی له برایان كرد و له‌گه‌ڵ پریسقیلا و ئه‌كیلا به ده‌ریادا به‌ره‌و سوریا ڕۆیشت. دوای ئه‌وه‌ی له كه‌نخریا سه‌ری تاشی، چونكه نه‌زری له‌سه‌ر بوو.
هه‌واڵی هه‌موو سوریای گرته‌وه، هه‌رچی نه‌خۆش هه‌بوو به ده‌رد و جۆره‌ها ئازاره‌وه، شێت و خوودار و ئیفلیجه‌كان، هه‌موویان بۆ لای هێنا، ئه‌ویش چاره‌سه‌ریكردنه‌وه.