Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئەفەسۆس 6:9 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

9 ئێوه‌ش گه‌وره‌كان، هه‌مان شتیان بۆ بكه‌ن، واز له‌ هه‌ڕه‌شه‌كردن بێنن، بزانن گه‌وره‌ی ئێوه‌ش له‌ ئاسماناندایه‌، ئه‌ویش جوداخوازی ناكات.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

9 ئێوەش ئەی گەورەکان، هەمان شتیان بۆ بکەن، واز لە هەڕەشەلێکردنیان بهێنن، بزانن گەورەی ئەوان و ئێوە لە ئاسمانە، ئەویش لایەنگری ناکات.

Gade chapit la Kopi




ئەفەسۆس 6:9
40 Referans Kwoze  

سته‌مكاریش سزای سته‌مه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێ و جوداخوازی نییه‌.


په‌تڕۆس زاری كرده‌وه‌ و وتی: “له‌ڕاستیدا من وا ده‌بینم كه‌ خودا جوداخوازی كه‌س ناكات،


چونكه‌ خودا جوداخوازی ناكات.


وه‌كو ده‌تانه‌وێ خه‌ڵكی چیتان بۆ بكه‌ن، ئێوه‌ش ئاوایان بۆ بكه‌ن.


كه‌واته‌ له‌ هه‌ر شتێكدا ئاوا بۆ خه‌ڵک بكه‌ن كه‌ ده‌تانه‌وێ بۆتان بكرێت، چونكه‌ ئه‌مه‌یه‌ ته‌ورات و پێغه‌مبه‌ران.


چونكه‌ حوكمدان بێ به‌زه‌ییانه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌زه‌یی نه‌بووه‌. به‌زه‌ییش له‌ حوكمدان ده‌باته‌وه‌.


ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ته‌وراتی شاهانه‌تان هێناوه‌ته‌ دی كه‌ به‌گوێره‌ی په‌رتووكه‌كه‌ ده‌فه‌رمووێ: “نزیكه‌كه‌ت وه‌ک خۆت خۆشبووێ”. چاک ده‌كه‌ن.


بۆ وارگه‌ی خودا له‌ قۆرنتێ، پارساكان له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا، بانگكراون به‌ پارساكان له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ هه‌موو شوێنێكدا به‌ ناوی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح ده‌پاڕێنه‌وه‌، په‌وه‌ردگاری ئه‌وان و ئێمه‌ش:


ئێوه‌ به‌ ڕابی و گه‌وره‌ بانگم ده‌كه‌ن و ڕاست ده‌كه‌ن، چونكه‌ وام.


ئه‌وه‌تا كرێی ئه‌و كرێكارانه‌ی له‌ كێڵگه‌كانتان دروێنه‌یان كردووه‌ و نه‌تانداوه‌، دژی ئێوه‌ هاوار ده‌كات. هاواری سه‌پانانیش گه‌یشته‌ گوێی په‌روه‌ردگاری سوپاسالار.


چونكه‌ ئه‌وه‌ی كۆیله‌ بووه‌ و له‌ په‌روه‌ردگار بانگكراوه‌، ده‌بێته‌ ئازادی په‌روه‌ردگار. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ئازاد بووه‌ و بانگكراوه‌ ده‌بێته‌ كۆیله‌ی مه‌سیح.


ئینجا پارچه‌ پارچه‌ی ده‌كات و به‌شی له‌گه‌ڵ ڕووپاماكاندا داده‌نێت، گریان و جیڕه‌ی ددانیش له‌وێدا ده‌بێت.


به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆیله‌ خراپه‌ له‌ دڵی خۆیدا بڵێ: گه‌وره‌كه‌م دواده‌كه‌وێت،


ئه‌و كۆیلانه‌ش ده‌رچوونه‌ سه‌ر ڕێگاكان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ چاک و ناچاک بینییان كۆیان كردنه‌وه‌، تاكو زه‌ماوه‌نده‌كه‌ پڕ بوو له‌ میوان.


ئینجا به‌ كۆیله‌كانی وت: زه‌ماوه‌ند ئاماده‌یه‌، به‌ڵام بانگكراوه‌كان شایسته‌ نه‌بوون،


ده‌زانم په‌روه‌ردگار دادوه‌ری ده‌كات بۆ هه‌ژاران. ماف ده‌دات به‌ نه‌داران.


ئه‌ی گه‌وره‌كان، له‌گه‌ڵ كۆیله‌كان دادپه‌روه‌ر و یه‌كسان بن، بزانن ئێوه‌ش گه‌وره‌تان هه‌یه‌ له‌ ئاسمانان.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite