Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئەفەسۆس 6:8 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

8 چونكه‌ ده‌زانن هه‌ر یه‌كێک چ چاكه‌كارییه‌ک بكات ئه‌وه‌ له‌ په‌روه‌ردگار وه‌ریده‌گرێته‌وه‌، كۆیله‌ بێت یاخود ئازاد.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

8 چونکە دەزانن عیسای خاوەن شکۆ پاداشتی هەرکەسێک دەداتەوە کە کاری چاک دەکات، جا کۆیلە بێت یاخود ئازاد.

Gade chapit la Kopi




ئەفەسۆس 6:8
20 Referans Kwoze  

بزانن له‌ په‌روه‌ردگاره‌وه‌ پاداشتی میرات وه‌رده‌گرن، چونكه‌ ڕاژه‌ی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌ن.


به‌خته‌وه‌ری بۆ تۆ، چونكه‌ نییانه‌ پاداشتت بده‌نه‌وه‌، تۆش له‌ هه‌ستانه‌وه‌ی خوداناسان پاداشت ده‌درێیته‌وه‌”.


له‌وێدا جوو و یۆنانی نییه‌، خروسه‌بڕاو و خروسه‌نه‌بڕاو، به‌ربه‌ری و سكیتی، كۆیله‌ و ئازاد نییه‌، به‌ڵكو مه‌سیح هه‌مووه‌ و له‌ هه‌موودایه‌.


چونكه‌ ده‌بێت هه‌موومان له‌به‌رده‌م ته‌ختی مه‌سیح ده‌ربكه‌وین، تاكو هه‌ریه‌كه‌ بۆ ئه‌و شتانه‌ی به‌هۆی له‌ش كردوویه‌تی شایسته‌یی خۆی وه‌ربگرێت، ئه‌گه‌ر باشه‌ یاخود خراپ.


چونكه‌ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ به‌ شكۆی باوكییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ فریشته‌كانی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ئه‌وسا پاداشتی هه‌ر كه‌سێک به‌پێی كرداری ده‌داته‌وه‌.


تا به‌خشینه‌كه‌ت شاراوه‌ بێت. باوكت وا‌ له‌ شه‌راوه‌دا ده‌بینێت، ئه‌و به‌ ئاشكرا پاداشتت ده‌داته‌وه‌.


كه‌واته‌ متمانه‌تان فڕێ مه‌ده‌ن كه‌ پاداشتی مه‌زنه‌.


ئه‌و شووره‌یی مه‌سیح به‌ سامانێكی مه‌زنتری دانا له‌ گه‌نجینه‌كانی میسڕ، چونكه‌ ده‌ڕوانیه‌ پاداشت.


جوو و یۆنانی نییه‌، كۆیله‌ و ئازاد نییه‌، نێر و مێ نییه‌، چونكه‌ هه‌مووتان له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا یه‌كن.


ئاگاداربن له‌وه‌ی به‌خشینه‌كانتان له‌به‌رچاوی خه‌ڵک بكه‌ن، تا بتانبینن. ئه‌گینا پاداشتتان نییه‌ له‌لای ئه‌و باوكه‌تان وا له‌ ئاسماناندایه‌.


دڵخۆش و شادمان بن، چونكه‌ پاداشتتان گه‌وره‌یه‌ له‌ ئاسمانان. چونكه‌ هه‌ر وه‌هاش پێغه‌مبه‌رانیان پێش ئێوه‌ قاوداوه‌‌.


به‌ڵام دوژمنه‌كانتان خۆشبووێ، چاكه‌ بكه‌ن و قه‌رز بده‌ن، چاوه‌ڕێی وه‌رگرتنه‌وه‌ش مه‌كه‌ن، به‌مه‌ پاداشتتان مه‌زن ده‌بێت و ده‌بنه‌ ڕۆڵه‌ی خودای هه‌ره‌به‌رز، چونكه‌ ئه‌و له‌گه‌ڵ سوپاسگوزار و به‌دكاران به‌خششكاره‌.


چونكه‌ هه‌موومان به‌ یه‌ك ڕووح بۆ یه‌ك له‌ش عه‌مادكراین، جوو یان یۆنانی، كۆیله‌ یان ئازاد، هه‌موومان یه‌ك ڕووحمان پێدرا بیخۆینه‌وه‌.


سته‌مكاریش سزای سته‌مه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێ و جوداخوازی نییه‌.


پێیان وت: چونكه‌ كه‌س به‌ كرێی نه‌گرتووین. پێی وتن: ئێوه‌ش بڕۆنه‌ ڕه‌زه‌كه‌ چه‌ندتان بكه‌وێ ده‌تانده‌مێ.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite