Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئەفەسۆس 6:6 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

6 نه‌ک به‌ ڕاژه‌ی به‌رچاوان وه‌ک ئه‌وه‌ی خه‌ڵک ڕازی بكات، به‌ڵكو وه‌ک كۆیله‌ی مه‌سیح به‌دڵه‌وه‌ خواستی خودا به‌جێبهێنن.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

6 نەک بە خزمەتی بەرچاوان وەک ئەوەی خەڵک ڕازی بکەن، بەڵکو وەک کۆیلەی مەسیح بەدڵ خواستی خودا بەجێبهێنن.

Gade chapit la Kopi




ئەفەسۆس 6:6
20 Referans Kwoze  

به‌ڵكو وه‌ک له‌ خوداوه‌ په‌سه‌ند كرابین تاكو متمانه‌ی ئینجیلمان بدرێتێ، ئاوا ده‌دووێین، نه‌ک وه‌ک خه‌ڵک ڕازی بكه‌ین، به‌ڵكو خودا، كه‌ دڵمان تاقی ده‌كاته‌وه‌.


ئایا ئێستا بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خه‌ڵک هه‌وڵ ده‌ده‌م، یاخود ڕه‌زامه‌ندی خودا؟ یان ئایا داوای ئه‌وه‌ ده‌كه‌م خه‌ڵک ڕازی بكه‌م؟ ئه‌گه‌ر تا ئێستا خه‌ریكی ڕازیكردنی خه‌ڵک بوومایه‌، ئه‌وا نه‌ده‌بوومه‌ به‌نده‌ی مه‌سیح.


بۆیه‌ گێل مه‌بن، به‌ڵكو تێبگه‌ن خواستی په‌روه‌ردگار چییه‌.


تاكو ئه‌و كاته‌ی به‌ جه‌سته‌ له‌ ژیان ماوه‌ بۆ هه‌وه‌سه‌ ئاده‌میزادییه‌كان نه‌ژی، به‌ڵكو بۆ خواستی خودا.


كه‌واته‌ خۆشه‌ویستانم، وه‌ک هه‌رده‌م گوێڕایه‌ڵ بوون، نه‌ک ته‌نها كه‌ له‌لاتانم، به‌ڵكو ئێستا زیاتریش كه‌ له‌لاتان نیم، به‌ ترس و له‌رزه‌وه‌ بۆ ڕزگاریتان به‌رده‌وام بن له‌ كاركردن،


چونكه‌ ئه‌وه‌ی به‌ خواستی باوكم بكات كه‌ له‌ ئاسماناندایه‌، ئه‌وا برا وخوشک و دایكمه‌”.


له‌ هه‌موو شتێكی باش ئاماده‌تان بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ خواستی ئه‌و بكه‌ن، له‌ ئێمه‌شدا كار بكات كه‌ به‌ دڵی خۆی بێت به‌هۆی ئیشۆعی مه‌سیح، كه‌ تاهه‌تایه‌ شكۆمه‌ندی بۆ ئه‌وه‌. ئامین.


چونكه‌ پێویستیتان به‌ دانبه‌خۆداگرتن هه‌یه‌، تاكو كه‌ به‌ خواستی خوداتان كرد، به‌ڵێنه‌كه‌ به‌ده‌ست بهێنن.


بۆیه‌ ئێمه‌ش له‌و ڕۆژه‌ی بیستمان بێ وه‌ستان له‌ پێناوی ئێوه‌ نوێژ ده‌كه‌ین و داواكارین، تاكو پڕبن له‌ زانینی خواستی ئه‌و، به‌ هه‌موو دانایی و تێگه‌یشتنی ڕووحی.


نه‌ک هه‌ر كه‌سێک پێم بڵێت: په‌روه‌ردگار، په‌روه‌ردگار! ده‌چێته‌ نێو پاشایه‌تیی ئاسمانانه‌وه‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی به‌ خواستی باوكم ده‌كات كه‌ له‌ ئاسماناندایه‌.


جیهان و هه‌وه‌سه‌كانی به‌سه‌رده‌چن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌ خواستی خودا ده‌كات تاهه‌تایه‌ جێگیر ده‌بێت.


به‌ڵام سوپاس بۆ خودا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆیله‌ی گوناه‌ بوون، له‌ دڵه‌وه‌ ملكه‌چی ئه‌و شێوه‌ فێركردنه‌ بوون كه‌ پێتان سپێردرا.


ئه‌په‌فراسی به‌نده‌ی ئیشۆعی مه‌سیح، ئه‌ویش له‌ خۆتانه‌ و سڵاوتان لێده‌كات، هه‌رده‌م له‌ نوێژه‌كانی له‌ پێناوتان تێده‌كۆشێت، تاكو له‌ ته‌واویدا جێگیر بن و ته‌واو پڕ بن له‌ هه‌موو خواستی خودا.


چونكه‌ خواستی خودا ئاوایه‌ به‌ چاكه‌كاری نه‌زانیی گێله‌كان بێده‌نگ بكه‌ن.


چونكه‌ ئه‌مه‌یه‌ خواستی خودا: پارساییتان، واز له‌ داوێنپیسی بهێنن،


چونكه‌ ئه‌وه‌ی به‌ خواستی خودا بكات، خوشک و برا و دایكمه‌”.


چونكه‌ ئه‌وه‌ی كۆیله‌ بووه‌ و له‌ په‌روه‌ردگار بانگكراوه‌، ده‌بێته‌ ئازادی په‌روه‌ردگار. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ئازاد بووه‌ و بانگكراوه‌ ده‌بێته‌ كۆیله‌ی مه‌سیح.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite