Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئەفەسۆس 6:13 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

13 بۆیه‌ چه‌كی ته‌واوی خودا هه‌ڵبگرن، تاكو بتوانن له‌ ڕۆژی به‌دكاردا به‌رنگاری بكه‌ن و دوای ته‌واوبوونی هه‌موو شتێک، جێگیربن.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

13 بۆیە چەکی تەواوی خودا هەڵبگرن، تاکو بتوانن لە ڕۆژی بەدکاردا خۆڕاگر بن و دوای تەواوبوونی هەموو شتێک، بچەسپێن.

Gade chapit la Kopi




ئەفەسۆس 6:13
15 Referans Kwoze  

چونكه‌ چه‌كی جه‌نگكردنمان جه‌سته‌یی نییه‌، به‌ڵكو به‌ خوداوه‌ توانای ڕوخاندنی قه‌ڵای هه‌یه‌،


كه‌واته‌ هه‌موو كاتێ بێداربن و نزا بكه‌ن، تاكو بتوانن له‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی خه‌ریكه‌ ڕووده‌دات ڕزگارتان بێت و له‌به‌رده‌م ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ڕاوه‌ستن”.


كات بكڕنه‌وه‌، چونكه‌ ڕۆژگار به‌دكاره‌.


ئه‌وانه‌ش كه‌ كه‌وتنه‌ سه‌ر به‌رده‌كه‌، ئه‌وانه‌ن كه‌ وشه‌كه‌ به‌ خۆشییه‌وه‌ وه‌رده‌گرن كاتێ ده‌یبیستن، به‌ڵام ڕه‌گیان نییه‌ و تاكو ماوه‌یه‌ک باوه‌ڕ ده‌هێنن، به‌ڵام له‌ كاتی تاقیكردنه‌وه‌ ده‌كه‌ون.


چونكه‌ ڕاسپارده‌ی منت بۆ دانبه‌خۆداگرتن پاراستووه‌، منیش له‌ كاتی تاقیكردنه‌وه‌ ده‌تپارێزم، كه‌ خه‌ریكه‌ به‌سه‌ر هه‌موو جیهاندا دێت، تاكو ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی نیشته‌جێن تاقی بكرێنه‌وه‌.


ئه‌په‌فراسی به‌نده‌ی ئیشۆعی مه‌سیح، ئه‌ویش له‌ خۆتانه‌ و سڵاوتان لێده‌كات، هه‌رده‌م له‌ نوێژه‌كانی له‌ پێناوتان تێده‌كۆشێت، تاكو له‌ ته‌واویدا جێگیر بن و ته‌واو پڕ بن له‌ هه‌موو خواستی خودا.


كه‌س به‌ قسه‌ی ناڕه‌وا هه‌ڵتان نه‌خه‌ڵه‌تێنێ، چونكه‌ به‌هۆی ئه‌مانه‌ تووڕه‌یی خودا دێته‌ سه‌ر ڕۆڵه‌كانی یاخیبوون.


چونكه‌ ڕۆژی تووڕه‌بوونه‌ مه‌زنه‌كه‌ی هاتووه‌. كێ ده‌توانێت ڕاوه‌ستێت؟”.


شه‌و له‌ ته‌واوبوونه‌، وا ڕۆژ هه‌ڵدێت. با كرداری تاریكی دابكه‌نین و چه‌كه‌كانی ڕووناكی بپۆشین.


بۆیه‌ ملكه‌چی خودا بن. به‌رهه‌ڵستی شه‌یتان بكه‌ن، لێتان هه‌ڵدێت.


وه‌ک مه‌سیح به‌ جه‌سته‌ ئازاری چێژت، ئێوه‌ش خۆتان به‌م نیازه‌ چه‌كدار بكه‌ن، چونكه‌ ئه‌وه‌ی به‌ جه‌سته‌ ئازار بچێژێ، له‌ گوناهكردن ده‌وه‌ستێ،


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite