Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئەفەسۆس 6:1 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

1 ڕۆڵه‌كان، گوێڕایه‌ڵی دایبابتان بن له‌ په‌روه‌ردگار، چونكه‌ ئه‌مه‌ ڕه‌وایه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

1 ئەی منداڵان، ئێوە وەک شوێنکەوتەی مەسیحی باڵادەست، گوێڕایەڵی دایک و باوکتان بن، چونکە دروستەکەی ئەوەیە.

Gade chapit la Kopi




ئەفەسۆس 6:1
33 Referans Kwoze  

به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێوه‌ژنێک منداڵ و وه‌چه‌ی هه‌بوو، با فێربن یه‌كه‌مجار وه‌ک ئه‌ركی باوه‌ڕه‌ ڕێز له‌ خانه‌واده‌یان بگرن و چاكه‌ی دایبابیان بده‌نه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌مه‌ چاک په‌سه‌ندكراوه‌ لای خودا.


شێوه‌ی ئه‌م ڕۆژگاره‌ وه‌رمه‌گرن، به‌ڵكو به‌ نوێكردنه‌وه‌ی هزرتان بگۆڕێن، تاكو ئه‌زموونتان هه‌بێت خواستی خودا چییه‌ كه‌ باش و په‌سه‌ندكراو و ته‌واوه‌.


كه‌واته‌ ته‌ورات پارسایه‌‌، ڕاسپارده‌ش پارسا و دادپه‌روه‌ر و چاكه‌.


ئینجا له‌گه‌ڵیان دابه‌زی و هاته‌وه‌ ناسڕه‌ت‌ و گوێڕایه‌ڵیان بوو، دایكیشی هه‌موو شته‌كانی له‌ دڵیدا هه‌ڵده‌گرت.


له‌به‌ر په‌روه‌ردگار ملكه‌چی هه‌موو ده‌زگایه‌كی مرۆڤانه‌ بن: بۆ پاشا وه‌ک ده‌سه‌ڵاتدار،


ڕاسپارده‌كانی په‌روه‌ردگار دروستن، دڵ خۆش ده‌كه‌ن. فه‌رمانی په‌روه‌ردگار بێگه‌رده‌، چاو ڕۆشن ده‌كاته‌وه‌.


كه‌واته‌، برایانی خۆشه‌ویستم، جێگیر بن، نه‌هه‌ژێن. هه‌میشه‌ خۆتان بۆ كاری په‌روه‌ردگار ته‌رخان بكه‌ن، بزانن ڕه‌نجتان بۆ په‌روه‌ردگار بێ سوود نییه‌.


تاكو له‌ په‌روه‌ردگاردا په‌سه‌ندی بكه‌ن وه‌ک شایانی پارساكان بێت، له‌ هه‌ر شتێک پێویستی پێتان بوو یارمه‌تی بده‌ن، چونكه‌ بووه‌ یارمه‌تیده‌ری زۆر كه‌س و هی منیش.


ئه‌ی په‌روه‌ردگار، زانیم كه‌ حوكمه‌كانت دادپه‌روه‌رن. به‌ ڕه‌وا زه‌لیلت كردم.


بۆیه‌ هه‌موو ڕاسپارده‌كانت له‌ هه‌موو شتێک به‌ ڕاست ده‌زانم. ڕقم له‌ هه‌موو ڕێگایه‌كی چه‌وته‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite