Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئەفەسۆس 5:4 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

4 نه‌ک بێ شه‌رمی و قسه‌ی ناشیرین و سووک كه‌وا ناشێت، به‌ڵكو له‌ جیاتی ئه‌مه‌ سوپاسكردن.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

4 نەک بێ شەرمی و قسەی ناشیرین و سووک کە ناشێت، بەڵکو لە جیاتی ئەمە سوپاسکردن.

Gade chapit la Kopi




ئەفەسۆس 5:4
29 Referans Kwoze  

به‌ڵام ئێستا هه‌موو ئه‌وانه‌ فڕێبده‌ن: تووڕه‌یی، هه‌ڵچوون، كینه‌، كفركردن، قسه‌ی ناشیرین له‌ زارتان.


وشه‌ی خراپ له‌ زارتان ده‌رنه‌چێت، به‌ڵكو هه‌رچییه‌كی باشه‌ بۆ بنیادنان، به‌گوێره‌ی پێویستی، تاكو به‌خشش بداته‌ گوێگران.


بۆ هه‌موو شتێک سوپاسی خودا بكه‌ن، چونكه‌ خواستی خودا ئه‌مه‌یه‌ بۆ ئێوه‌ له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا.


چونكه‌ كه‌ به‌ قسه‌ی گه‌وره‌ و به‌تاڵ ده‌دووێن، به‌ هه‌وه‌سه‌كانی جه‌سته‌ له‌ به‌ڕه‌ڵایی، ئه‌وانه‌ هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن كه‌ تازه‌ هه‌ڵاتوون له‌ ده‌ست ئه‌وانه‌ی له‌ گومڕاییدا ده‌ژیان.


بۆیه‌، با به ئه‌و هه‌رده‌م قوربانی ستایش پێشكه‌شی خودا بكه‌ین، كه‌ به‌روبوومی لێوێكه‌ دان به‌ ناوی ئه‌و ده‌نێت.


نیگه‌ران مه‌بن، به‌ڵكو با له‌ هه‌موو شتێكدا داواكاریتان به‌ نوێژ و نزا له‌گه‌ڵ سوپاسدا لای خودا زانراو بێت.


كه‌چی ئه‌مانه‌ قسه‌ بۆ شتێک هه‌ڵده‌به‌ستن كه‌ نایزانن. ئه‌وه‌ی به‌ سروشتیش ده‌یزانن، وه‌ک ئاژه‌ڵی به‌سته‌زمان، له‌مانه‌دا تێكی ده‌ده‌ن.


سوپاس بۆ خودا له‌ پێناوی ئه‌م به‌خشینه‌ی كه‌ به‌ ده‌م باس ناكرێت.


دزی، چڵێسی، خراپه‌كاری، هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن، به‌ڕه‌ڵایی، چاوپیسی، كفر، لووتبه‌رزی، نه‌زانی.


سوپاسكردنی په‌روه‌ردگار و په‌سنی وتن بۆ ناوت چاكه‌ ئه‌ی هه‌ره‌به‌رز.


شه‌پۆلی ده‌ریای هه‌ڵچوون به‌ كه‌فی شه‌رمه‌زاری، ئه‌ستێره‌ی وێلن كه‌ تاهه‌تایه‌ ڕه‌شایی تاریكییان بۆ هه‌ڵگیراوه‌.


ئێوه‌ش به‌ نوێژه‌كانتان یارمه‌تیده‌رن بۆ ئێمه‌، تاكو كه‌سانێكی زۆر له‌ پێناوی ئێمه‌ له‌سه‌ر ئه‌و به‌خششه‌ی پێمان دراوه‌ سوپاسی خودا بكه‌ن.


كه‌ ناسینی خودایان له‌لا په‌سه‌ند نه‌بوو، ئیتر خودا دایانیه‌ ده‌ست هزرێكی ڕه‌تكراو، تاكو ئه‌وه‌ بكه‌ن كه‌ ناشێت.


كاتێ‌ ڵوتی خوداناسی ده‌رباز كرد كه‌ له‌ به‌ڕه‌ڵایی به‌دكاران بێزار بوو


ئه‌ی سه‌رڕاستان ده‌نگ هه‌ڵببڕن بۆ په‌روه‌ردگار. ستایشكردن له‌ دڵڕاستان ده‌وه‌شێته‌وه‌.


بۆیه‌ هه‌رچه‌نده‌ به‌ مه‌سیحه‌وه‌ مافم هه‌یه‌ بۆ ئه‌ركی به‌جێ فه‌رمانت پێ بكه‌م،


چ سوپاسێک بتوانین له‌به‌ر ئێوه‌ بۆ خودا بگه‌ڕێنینه‌وه‌، بۆ ئه‌م هه‌موو خۆشییه‌ی له‌به‌رده‌م خودامان به‌ ئێوه‌مان هه‌یه‌؟


بێ وه‌ستان له‌ سوپاسكردندام له‌ پێناوتان، له‌ نوێژه‌كانم یادتان ده‌كه‌م.


به‌ڵام كه‌شتیی دیكه‌ش له‌ ته‌به‌ریه‌وه‌ هاتنه‌ نزیک ئه‌و شوێنه‌ی نانه‌كه‌یان لێی خوارد كه‌ په‌روه‌ردگار سوپاسی كرد.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite