Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئەفەسۆس 5:19 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

19 له‌گه‌ڵ یه‌كتری به‌ په‌سنی و ستایش و گۆرانی ڕووحی بدوێن، له‌ دڵتانه‌وه‌ په‌سنی و ستران بۆ په‌روه‌ردگار بڵێن،

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

19 لەگەڵ یەکتری بە زەبوور و سروود و گۆرانی ڕۆحی بدوێن، لە دڵتانەوە گۆرانی و ستران بۆ یەزدان بڵێن،

Gade chapit la Kopi




ئەفەسۆس 5:19
16 Referans Kwoze  

با وشه‌ی مه‌سیح به‌ ده‌وڵه‌مه‌ندی له‌ ئێوه‌دا نیشته‌جێ بێت، به‌وپه‌ڕی دانایی یه‌كتری فێر بكه‌ن و ئاگادار بكه‌نه‌وه‌، به‌ په‌سنی و ستایش و گۆرانیی ڕووحی به‌ به‌خشش له‌ دڵتاندا په‌سنی بۆ په‌روه‌ردگار بڵێن.


جا چییه‌ برایان؟ كاتێ كۆده‌بنه‌وه‌ هه‌ر یه‌كێك په‌سنیێكی هه‌یه‌، یان فێركردنێك یان ئاشكراكردنێكی زمانێك یان وه‌رگێڕانێک. با هه‌موو شتێك بۆ بنیادنان بێت.


به‌ سوپاسه‌وه‌ بچینه‌ به‌رده‌می، به‌ په‌سنیه‌وه‌ ده‌نگی بۆ هه‌ڵببڕین.


له‌ نیوه‌ی شه‌ودا پۆڵۆس و شیلا نوێژیان ده‌كرد و ستایشی خودایان ده‌كرد، به‌ندكراوانیش گوێیان لێبو.


به‌ سوپاسه‌وه‌ وه‌ڵامی په‌روه‌ردگار بده‌نه‌وه‌. به‌ عوود په‌سنی بۆ خوداوه‌ندمان بڵێن.


كامه‌تان ناخۆشی هه‌یه‌؟ با نوێژ بكات. كه‌س دڵخۆشه‌؟ با به‌ په‌سنی بڵێت.


هۆ خه‌ڵكینه‌، هه‌موو كاتێ پشت به‌و ببه‌ستن. دڵی خۆتانی له‌ به‌رده‌م هه‌ڵڕێژن، چونكه‌ خودا په‌ناگای ئێمه‌یه‌. سیلاه‌.


خودایه‌، په‌روه‌ردگارم، به‌ هه‌موو دڵه‌وه‌ سوپاست ده‌كه‌م. تاهه‌تایه‌ ناوت شكۆدار ده‌كه‌م.


ئینجا ستایشیان كرد و بۆ كێوی زه‌یتوون ده‌رچوون.


{ئه‌م گه‌له‌ به‌ ده‌م لێم نزیک ده‌بێته‌وه‌، به‌سه‌ر لێوان ڕێزم لێ ده‌گرێت، به‌ڵام دڵیان لێم دووره‌.


كه‌واته‌ چییه‌؟ به‌ ڕووح نوێژ ده‌كه‌م، هه‌روه‌ها به‌ هزریشم نوێژ ده‌كه‌م. به‌ ڕووح په‌سنی ده‌ڵێم، هه‌روه‌ها به‌ هزریشم په‌سنی ده‌ڵێم.


په‌سنیی نوێیان ده‌ووت: “تۆ شایسته‌ی ئه‌وه‌ی سیپاره‌كه‌ ببه‌یت و مۆره‌كانی بكه‌یته‌وه‌، چونكه‌ تۆ سه‌ربڕایت و به‌ خوێنی خۆت ئێمه‌ت بۆ خودا كڕییه‌وه‌، له‌ هه‌موو خێڵ و زمان و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ک.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite