Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئەفەسۆس 5:18 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

18 به‌ مه‌ی سه‌رخۆش مه‌بن كه‌ به‌ڕه‌ڵایی تێدایه‌، به‌ڵكو پڕبن له‌ ڕووح،

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

18 بە شەراب سەرخۆش مەبن کە بەڕەڵایی تێدایە، بەڵکو پڕبن لە ڕۆحی پیرۆز:

Gade chapit la Kopi




ئەفەسۆس 5:18
33 Referans Kwoze  

با وه‌ک له‌ ڕۆژدا به‌ڕێزه‌وه‌ ڕه‌فتار بكه‌ین، نه‌ک له‌ گه‌له‌گان و سه‌رخۆشی، ڕابواردن و به‌ڕه‌ڵایی، ناكۆكی و ئیره‌یی.


چونكه‌ له‌به‌رده‌م په‌روه‌ردگار مه‌زن ده‌بێت. مه‌ی و سه‌رخۆشكه‌ر ناخواته‌وه‌، له‌ سكی دایكییه‌وه‌ پڕده‌بێت له‌ ڕووحی پارسا و


به‌ڵام ئێستا بۆتان ده‌نووسم: تێكه‌ڵی یه‌كێك مه‌بن به‌ برا ناوده‌بردرێت و داوێنپیسه‌ یان چڵێسه‌ یاخود بتپه‌رسته‌ و جنێوده‌ره‌ یان سه‌رخۆشه‌ و تاڵانكه‌ره‌. نانیش له‌گه‌ڵ كه‌سی ئاوا مه‌خۆن.


چونكه‌ پیاوچاک بوو، پڕبوو له‌ ڕووحی پارسا و باوه‌ڕ. كۆمه‌ڵێكی زۆریش هاتنه‌ پاڵ په‌روه‌ردگاره‌وه‌.


چونكه‌ ئه‌وانه‌ی ده‌خه‌ون به‌ شه‌و ده‌خه‌ون و ئه‌وانه‌ی سه‌رخۆش ده‌بن به‌ شه‌و سه‌رخۆش ده‌بن.


به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆیله‌ له‌ دڵی خۆیدا وتی: گه‌وره‌كه‌م دره‌نگ دێته‌وه‌، ئیتر ده‌ست بكات به‌ لێدانی كۆیله‌كان و كاره‌كه‌ران، هه‌روه‌ها بخوات و بخواته‌وه‌ و سه‌رخۆش بێت،


جا ئێوه‌ كه‌ به‌دكارن، بزانن دیاریی باش بده‌نه‌ منداڵه‌كانتان، باوک كه‌ له‌ ئاسمانه‌، چه‌ند زیاتر ڕووحی پارسا ده‌داته‌ ئه‌وانه‌ی لێی داوا ده‌كه‌ن”.


نه‌ دز و نه‌ چڵێس و نه‌ سه‌رخۆش و نه‌ جنێوده‌ر و نه‌ تاڵانكه‌ر نابنه‌ میراتگری پاشایه‌تیی خودا.


ئه‌گه‌ر یه‌كێک گله‌یی له‌سه‌ر نه‌بێت، مێردی یه‌ک ژن بێت، منداڵه‌كانی باوه‌ڕداربن و كه‌س له‌سه‌ر به‌ڕه‌ڵایی و یاخیبوون سكاڵایان لێ نه‌كات.


ئاگاداری خۆتان بن، نه‌وه‌ک دڵتان له‌سه‌ر ڕابواردن و سه‌رخۆشی و خه‌فه‌تی ژیان بێت و ئه‌و ڕۆژه‌ له‌ناكاو به‌سه‌رتاندا بدات.


چونكه‌ هه‌ریه‌كه‌ زوو شێوی خۆی له‌ خواردندا ده‌بات، جا یه‌كێك برسی ده‌بێت، ئه‌وی دیكه‌ سه‌رخۆش ده‌بێت.


وه‌ی به‌حاڵتان ئه‌ی ته‌وراتزان و په‌ڕیشییانی ڕووپاما! چونكه‌ ده‌ره‌وه‌ی جام و قاپ پاک ده‌كه‌نه‌وه‌، به‌ڵام ناوه‌كه‌ی پڕه‌ له‌ چڵێسی و به‌ڕه‌ڵایی.


بووم به‌ جێی سه‌رنجی ئه‌وانه‌ی له‌به‌ر ده‌روازه‌ داده‌نیشن، مه‌سته‌كانیش ده‌رباره‌ی من گۆرانی گاڵته‌ئامێز هه‌ڵده‌به‌ستن.


ئینجا ده‌ستبكات به‌ لێدانی كۆیله‌ هاوكاره‌كانی و له‌گه‌ڵ سه‌رخۆشان بخوات و بخواته‌وه‌.


پێی وت: “هه‌موو كه‌س یه‌كه‌مجار مه‌یه‌ چاكه‌كه‌ داده‌نێت، كاتێ مه‌ست بوون، ئینجا خراپه‌كه‌. به‌ڵام تۆ تا ئێستا مه‌یه‌ چاكه‌كه‌ت هێشتووه‌ته‌وه‌!”


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite