15 بۆیه ئاگاداربن چۆن ڕه‌فتار ده‌كه‌ن، نه‌ک وه‌ک نه‌زان، به‌ڵكو وه‌ک دانا،
15 ئاگاداربن چۆن دەژین، نەک وەک نەفام، بەڵکو وەک دانا،
به دانایی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ڕه‌فتار بكه‌ن، كات بقۆزنه‌وه.
كێ له‌نێوتاندا دانا و زانایه؟ با به ڕه‌وشتی باشی كرداره‌كانی پیشان بدات كه له دڵنه‌رمی داناییه‌وه‌یه.
ته‌نها به شێوه‌یه‌ک بژین كه شایسته‌ی ئینجیلی مه‌سیح بێت، تاكو كاتێ بێم و بتانبینم یاخود له‌نێوتان نه‌بم و هه‌واڵتان ببیستم، كه له یه‌ک ڕووح‌دا جێگیرن و به یه‌ک دڵ تێده‌كۆشن بۆ باوه‌ڕی ئینجیل،
برایان، له بیركردنه‌وه‌دا منداڵ مه‌بن. له خراپه‌دا وه‌ك منداڵ بن، به‌ڵام له بیركردنه‌وه‌دا پێگه‌یشتوو بن.
به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ ده‌وڵه‌مه‌ند بن، ده‌كه‌ونه تاقیكردنه‌وه و دا‌و، زۆر ئاره‌زووی گه‌وج و زیانبه‌خش كه مرۆڤ تێبكه‌وێت و له‌ناوبچێت.
به گوێڕایه‌ڵیتان بۆ ڕه‌وا خۆتان بێگه‌رد بكه‌نه‌وه بۆ خۆشویستنی برایانه‌ی بێ ڕووپامایی، به دڵێكی بێگه‌رد به توندی یه‌كتریتان خۆشبووێ.
ئه‌وه‌تا من وه‌ک كاوڕ به نێو گورگاندا ده‌تاننێرم. جا دانا بن وه‌ک مار و ساكار بن وه‌ک كۆتر.
ئاگاداربن پاداشتی خراپه به خراپه مه‌ده‌نه‌وه، به‌ڵكو هه‌میشه بۆ یه‌كتری و بۆ هه‌مووان كۆشش بكه‌ن بۆ چاكه.
ئه‌ویش پێی فه‌رموون: “ئه‌ی گێل و دڵخاوه‌كان له باوه‌ڕهێنان به هه‌موو ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ران باسیان كردووه!
ئایا تاكو ئه‌م ڕاده‌یه گێلن! كه به ڕووحه‌كه ده‌ستتان پێكرد، ئێستا به جه‌سته ته‌واوی ده‌كه‌ن؟
ئاگاداربن قسه‌كه‌ره‌كه ڕه‌ت مه‌كه‌نه‌وه. چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی قسه‌كه‌ری سه‌ر زه‌وییان ڕه‌تكرده‌وه ده‌رباز نه‌بووبن، ئایا چه‌ند كه‌متر ئێمه ده‌رباز ده‌بین كه له قسه‌كه‌ری ئاسمان هه‌ڵگه‌ڕاینه‌وه!
پیڵاتوس بینی سوودی نییه و خه‌ریكه ئاژاوه ڕووده‌دات، ئاوی هێنا و له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵه‌كه ده‌ستی شوشت و وتی: “من بێ‌تاوانم له خوێنی ئه‌م بێتاوانه! له ئه‌ستۆی ئێوه‌یه!”
كه‌وتمه به‌رپێی تاكو كڕنۆشی بۆ ببه‌م. به‌ڵام پێی وتم: “وا مه‌كه! منیش له‌گه‌ڵ تۆ و برایانت به‌نده‌ی هاوكارم، ئه‌وانه‌ی پابه‌ندن به گه‌واهییان بۆ ئیشۆع. كڕنۆش بۆ خودا ببه! چونكه گه‌واهیی ئیشۆع ڕووحی پێشبینییه”.
ئینجا ئیشۆع پێی فه‌رموو: “ئاگادار به، به كه‌س مه‌ڵێ، به‌ڵكو بڕۆ خۆت پیشانی كاهینه‌كه بده و ئه‌و قوربانییه‌ی مووشێ فه‌رمانی كردووه پێشكه‌شی بكه، وه‌ک گه‌واهییه‌ک بۆیان”.
ئێوه‌ش با هه‌ر یه‌كێكتان ژنه‌كه‌ی وه‌ک خۆی خۆشبووێ، ژنیش ڕێز له مێرده‌كه‌ی بگرێت.
بۆیه ئێمه‌ش له‌و ڕۆژه‌ی بیستمان بێ وه‌ستان له پێناوی ئێوه نوێژ ده‌كه‌ین و داواكارین، تاكو پڕبن له زانینی خواستی ئه‌و، به هه‌موو دانایی و تێگه‌یشتنی ڕووحی.
ئه‌ی گه‌ڵاتیه‌ییه گێله‌كان! كێ جادووی لێكردوون بۆئه‌وه‌ی ملكه‌چی ڕه‌وا نه‌بن؟ له‌پێش چاوتان وێنه‌ی ئیشۆعی مه‌سیح به له‌خاچدراوی كێشرا!
وتی: “گوناهم كرد كه خوێنێكی بێ‌تاوانم ڕاده‌ست كرد”. وتیان: “به ئێمه چی؟ خۆت ده‌زانیت!”
پێنج له‌وان دانا بوون، پێنجیش گێل.
گێل و نه‌زان بووم. له‌لای تۆ وه‌ک ئاژه‌ڵم لێهات.
له خۆشویستندا ڕه‌فتار بكه‌ن، وه‌ک مه‌سیح خۆشی‌ویستین و له پێناوی ئێمه‌دا خۆی به‌ده‌سته‌وه دا، قوربانییه‌ک و سه‌ربڕاوێک، بۆنخۆش بۆ خودا.