10 هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خودایه بیدۆزنه‌وه.
10 هەروەها بزانن کە چی جێگەی ڕەزامەندی مەسیحی خاوەن شکۆیە.
بۆیه، چونكه پاشایه‌تیێكی ناله‌رزۆكمان وه‌رگرتووه، با سوپاسگوزار بین، به‌هۆیه‌وه به شێوازێكی په‌سه‌ند به ترس و ڕێزه‌وه خودا بپه‌رستین.
با قسه‌ی زارم و بیركردنه‌وه‌ی دڵم جێی ڕه‌زامه‌ندی تۆ بێت، ئه‌ی په‌روه‌ردگار، تاشه‌به‌ردی من و ڕزگاریده‌رم.
چونكه ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌تان كرد و لێتان درا و به‌رگه‌تان گرت، ئه‌مه چ شانازییه‌كه؟ به‌ڵام ئه‌گه‌ر چاكه بكه‌ن و له ئازاردا به‌رگه‌تان گرت، ئه‌وه جێی ستایشه له‌لای خودا.
ئێوه‌ش وه‌ک به‌ردی زیندوو له خانوویه‌كی ڕووحی بنیادنراو بن، بۆ كاهینیه‌تیی پارسا، بۆ پێشكه‌شكردنی قوربانیی ڕووحیی كه به ئیشۆعی مه‌سیحه‌وه لای خودا په‌سه‌ندن.
هه‌موو شتێک تاقی بكه‌نه‌وه، چی باشه ده‌ستی پێوه بگرن،
چونكه ئه‌مه چاک و په‌سه‌ندكراوه له‌لای خودای ڕزگاریده‌رمان،
تاكو باشترین شت جیا بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له ڕۆژی مه‌سیح دڵسۆز و بێ كۆسپ بن،
چونكه ئه‌وه‌ی له‌مه ڕاژه‌ی مه‌سیح بكات، به ڕه‌زامه‌ندی خودا ده‌بێت و له‌لای خه‌ڵكیش په‌سه‌ندكراوه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێوه‌ژنێک منداڵ و وه‌چه‌ی هه‌بوو، با فێربن یه‌كه‌مجار وه‌ک ئه‌ركی باوه‌ڕه ڕێز له خانه‌واده‌یان بگرن و چاكه‌ی دایبابیان بده‌نه‌وه، چونكه ئه‌مه چاک په‌سه‌ندكراوه لای خودا.
به‌ڵام هه‌موو شتێكم هه‌یه و زیادی كردووه. ئه‌و شتانه‌ی ئه‌پفرۆدیتۆس له‌لای ئێوه هێنای وه‌رمگرت، شنه‌بای بۆنێكی خۆشه، قوربانییه‌كی په‌سندكراوه، دڵی خودا خۆش ده‌كات.
تاكو به شێوه‌یه‌ک ڕه‌فتار بكه‌ن كه شیاوی په‌روه‌ردگار بێت و تا ئه‌وپه‌ڕی خۆشحاڵی بكات، به‌رهه‌مدار بن له هه‌موو چاكه‌كارییه‌ک و له ناسینی خودا گه‌شه بكه‌ن،