5 یه‌ک په‌روه‌ردگار، یه‌ک باوه‌ڕ، یه‌ک عه‌ماد،
5 یەک پەروەردگار، یەک باوەڕ، یەک لەئاوهەڵکێشان،
به‌ڵام ئێمه ته‌نها یه‌ك خوداوه‌ندمان هه‌یه: باوک، كه هه‌موو شتێك له‌وه‌وه‌یه و ئێمه‌ش بۆ ئه‌وین. ته‌نها یه‌ك په‌روه‌ردگاریش هه‌یه: ئیشۆعی مه‌سیح، كه هه‌موو شتێك به ئه‌وه و ئێمه‌ش به ئه‌وین.
چونكه هه‌موومان به یه‌ك ڕووح بۆ یه‌ك له‌ش عه‌مادكراین، جوو یان یۆنانی، كۆیله یان ئازاد، هه‌موومان یه‌ك ڕووحمان پێدرا بیخۆینه‌وه.
ئه‌مه‌ش هێمای عه‌مادكردنه كه ئێستا ڕزگارتان ده‌كات نه‌ک سڕینه‌وه‌ی پیسیی جه‌سته، به‌ڵكو به‌ڵێنی ویژدانێكی باش بۆ خودا به هه‌ستانه‌وه‌ی ئیشۆعی مه‌سیح،
چونكه خودا یه‌كه، كه خروسه‌بڕاو به باوه‌ڕ بێ‌تاوان ده‌كات، خروسه‌نه‌بڕاویش به‌هۆی باوه‌ڕ.
جـــا بــــڕۆن، هـــه‌مــوو نــــه‌تــــه‌وه‌كــــان بــكــه‌نــه قــوتــابــی، بـه نـاوی بـاوک و ڕۆڵـه و ڕووحـی پـارسـا عـه‌مادیان بكـه‌ن،
ئایا مه‌سیح به‌ش كراوه؟ یان پۆڵۆس له پێناوتاندا له‌خاچدراوه؟ یان به ناوی پۆڵۆس عه‌مادكران؟
خۆشه‌ویستان، ئه‌وپه‌ڕی كۆششم كرد تاكو له‌باره‌ی ڕزگاریی هاوبه‌شمان بۆتان بنووسم، به‌ڵام ناچار بووم ئه‌مه‌تان بۆ بنووسم، ئامۆژگاریتان بكه‌م كه تێبكۆشن له‌پێناوی ئه‌و باوه‌ڕه‌ی ته‌نها یه‌ک جار ڕاده‌ستی پارسا‌كان كراوه.
چونكه ئه‌گه‌ر یه‌كێک بێ و ئیشۆعێكی دیكه ڕابگه‌یه‌نێت جیاواز له‌وه‌ی ڕامانگه‌یاند، یان ڕووحێكی دیكه وه‌رگرن جیاواز له‌وه‌ی وه‌رتانگرت، یان ئینجیلێكی دیكه جیاواز له‌وه‌ی وه‌رتانگرت، ئه‌وا باش به‌رگه ده‌گرن.
هه‌روه‌ها هه‌موو زمانێک دان بنێت كه ئیشۆعی مه‌سیح په‌روه‌ردگاره، بۆ شكۆی خودای باوک.
تاكو هه‌موومان بگه‌ینه یه‌كێتیی باوه‌ڕ و ناسینی ڕۆڵه‌ی خودا، ببینه مرۆڤێكی پێگه‌یشتوو، بگه‌ینه ئاستی ته‌واوی باڵای مه‌سیح.
چونكه له ئیشۆعی مه‌سیحدا خروسه‌بڕان و خروسه‌نه‌بڕان سوودیان نییه، به‌ڵكو ئه‌و باوه‌ڕه‌ی به خۆشویستن كارده‌كات.
جۆره‌ها ڕاژه هه‌یه، به‌ڵام په‌روه‌ردگار یه‌كه،
بۆ وارگه‌ی خودا له قۆرنتێ، پارسا‌كان له ئیشۆعی مه‌سیحدا، بانگ‌كراون به پارسا‌كان له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له هه‌موو شوێنێكدا به ناوی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح ده‌پاڕێنه‌وه، په‌وه‌ردگاری ئه‌وان و ئێمه‌ش:
به‌ڵام ئێوه خۆشه‌ویستان، خۆتان له‌سه‌ر باوه‌ڕی پارساتان بنیاد بنێن، به ڕووحی پارسا نوێژ بكه‌ن،
ڕابه‌ره‌كانتان له‌یاد بێت، ئه‌وانه‌ی به وشه‌ی خودا له‌گه‌ڵتان دووان، ته‌ماشای سه‌ربورده‌یان بكه‌ن و لاسایی باوه‌ڕیان بكه‌نه‌وه.
ئه‌گه‌ر هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه، ئه‌وا ناكرێ بۆ تۆبه‌كردن نوێ بكرێنه‌وه، چونكه بۆ خۆیان ڕۆڵه‌ی خودا له‌خاچده‌ده‌نه‌وه و ڕیسوای ده‌كه‌ن.
بۆ تتوسی ڕۆڵه‌ی ڕاسته‌قینه‌م به‌گوێره‌ی باوه‌ڕی هاوبه‌ش: به‌خشش و میهره‌بانی و ئاشتی له خودای باوک و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگاری ڕزگاریده‌رمان.
پۆڵۆس، به‌نده‌ی خودا و په‌یامبه‌ری ئیشۆعی مه‌سیح، له پێناوی باوه‌ڕی بژارده‌كانی خودا و ناسینی ڕه‌وا كه به‌گوێره‌ی خواترسییه،
له‌مه‌ش زیاتر له‌به‌ر به‌رزیی ناسینی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارم هه‌موو شتێک به زیان ده‌زانم، كه له پێناوی هه‌موو شتێكم دۆڕاند و به خاشاكی ده‌زانم، تاكو مه‌سیح ببه‌مه‌وه و
ئه‌و وشه‌یه‌ی بۆ نه‌وه‌ی ئیسڕائیلی نارد، موژده‌ی ئاشتییه به ئیشۆعی مه‌سیح، ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگاری هه‌مووانه.
جا با هه‌موو ماڵی ئیسڕائیل به دڵنیایی بزانن، ئه‌م ئیشۆعه‌ی ئێوه له‌خاچتان دا، خودا كردییه په‌روه‌ردگار و مه‌سیح”.
شیمعون په‌تڕۆس، به‌نده و په‌یامبه‌ری ئیشۆعی مه‌سیح، بۆ ئه‌وانه‌ی به بێتاوانیی خوداوه‌ندمان و ئیشۆعی مه‌سیحی ڕزگاریده‌ره‌وه باوه‌ڕێكی به‌هاداری وه‌ک ئێمه‌یان ده‌ستكه‌وتووه:
به‌ڵام یه‌كێک ده‌ڵێت: “تۆ باوه‌ڕت هه‌یه، منیش كردارم هه‌یه” باوه‌ڕی خۆتم پیشان بده بێ كردار، منیش به كرداره‌كانم باوه‌ڕی خۆمت پیشان ده‌ده‌م.