Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئەفەسۆس 4:4 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

4 به‌یه‌ک له‌ش و یه‌ک ڕووح، بۆ یه‌ک هیوای بانگه‌وازه‌كه‌تان كه‌ بانگكران،

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

4 هەروەک یەک جەستە و یەک ڕۆح هەیە، بۆ یەک هیوای بانگەوازەکەتان کە بانگکران،

Gade chapit la Kopi




ئەفەسۆس 4:4
28 Referans Kwoze  

چونكه‌ به‌ ئه‌و هه‌ردوو لامان له‌ یه‌ک ڕووحدا ڕێپێدراویێتیمان هه‌یه‌ بۆ چوونه‌ لای باوک.


منی دیل له‌ په‌روه‌ردگار، داواتان لێ ده‌كه‌م به‌ شێوه‌یه‌ک ڕه‌فتار بكه‌ن كه‌ شایانی ئه‌م بانگه‌وازه‌ بێت كه‌وا پێی بانگكراون.


چاوی هزرتان ڕووناک بێته‌وه‌، تاكو بزانن هیوای بانگه‌وازه‌كه‌ی چییه‌، هه‌روه‌ها بزانن ده‌وڵه‌مه‌ندی شكۆی میراته‌كه‌ی له‌ پارساكاندا چییه‌،


جا ئێستا ئه‌ندام زۆرن، به‌ڵام له‌ش یه‌كه‌.


له‌پێناوی ئه‌و هیوایه‌ی له‌ ئاسماناندا بۆتان دانراوه‌، ئه‌وه‌ی پێشتر له‌ وشه‌ی ڕه‌وای ئینجیل بیستتان،


چونكه‌ ئێمه‌ ئه‌ندامی له‌شی ئه‌وین، له‌ گۆشت و ئێسقانی ئه‌وین.


هه‌ر كه‌سێک ئه‌م هیوایه‌ی به‌و هه‌بێت، هه‌روه‌ک ئه‌و بێگه‌رده‌، خۆی بێگه‌رد ده‌كاته‌وه‌.


به‌هۆیه‌وه‌ باوه‌ڕتان به‌ خودا هه‌یه‌، ئه‌وه‌ی له‌نێو مردووان هه‌ستاندیه‌وه‌‌ و شكۆی پێ دا، كه‌وا هیوا و باوه‌ڕتان به‌ خودا بێت.


له‌ چاوه‌ڕوانی هیوای داڕشتكراو و ده‌ركه‌وتنی شكۆی خودای مه‌زن و ڕزگاریده‌رمان، ئیشۆعی مه‌سیح،


به‌ هیوای ژیانی جاویدانی، ئه‌وه‌ی خودا، كه‌ درۆ ناكات، پێش ده‌ستپێكی زه‌مانه‌ ئه‌زه‌لیه‌كان به‌ڵێنی پێ داوه‌،


ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان خۆی له‌گه‌ڵ خودای باوكمان، ئه‌وه‌ی خۆشیویستین و دڵنه‌واییه‌كی جاویدانی و هیوایه‌كی باشی به‌ به‌خشش پێداین،


با ئاشتیی خودا حوكمی دڵتان بكات، كه‌ بۆ ئه‌مه‌ بانگكران له‌ یه‌ک له‌شدا، هه‌روه‌ها سوپاسكار بن.


ئێوه‌ش له‌ودا پێكه‌وه‌ بنیادنراون، نیشینگه‌یه‌ک بۆ خودا له‌ ڕووحدا.


تاكو هه‌ردووكیان له‌ یه‌ک له‌شدا له‌گه‌ڵ خودا ئاشت بكاته‌وه‌ به‌ خاچ، به‌وه‌ش دوژمنایه‌تیی له‌ناوبرد.


جـــا بــــڕۆن، هـــه‌مــوو نــــه‌تــــه‌وه‌كــــان بــكــه‌نــه‌ قــوتــابــی، بـه‌ نـاوی بـاوک و ڕۆڵـه‌ و ڕووحـی پـارسـا عـه‌مادیان بكـه‌ن،


تاكو، پاش ئه‌وه‌ی به‌ به‌خششی ئه‌و بێتاوان كراین، به‌گوێره‌ی هیوای ژیانی جاویدانی ده‌بینه‌ میراتگر.


پۆڵۆس، په‌یامبه‌ری ئیشۆعی مه‌سیح به‌ فه‌رمانی خودای ڕزگاریده‌رمان و ئیشۆعی مه‌سیحی هیوامان،


له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌ك نان هه‌یه‌، ئێمه‌ كه‌ زۆرین، یه‌ك له‌شین، چونكه‌ هه‌موومان به‌شداری له‌ یه‌ك ناندا ده‌كه‌ین.


چونكه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كێک بێ و ئیشۆعێكی دیكه‌ ڕابگه‌یه‌نێت جیاواز له‌وه‌ی ڕامانگه‌یاند، یان ڕووحێكی دیكه‌ وه‌رگرن جیاواز له‌وه‌ی وه‌رتانگرت، یان ئینجیلێكی دیكه‌ جیاواز له‌وه‌ی وه‌رتانگرت، ئه‌وا باش به‌رگه‌ ده‌گرن.


به‌ڵام باوه‌ڕمان هه‌یه‌ كه‌ به‌ به‌خششی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار ڕزگار ده‌بین، هه‌روه‌ها ئه‌وانیش”.


چونكه‌ به‌خشینه‌كانی خودا و بانگكردنه‌كه‌ی بێ په‌شیمانییه‌.


له‌ پێناوی برا و هاوڕێكانم ده‌ڵێم: “ئاشتیت تێدابێت”.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite