30 ڕووحی پارسا‌ی خودا خه‌مبار مه‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی بۆ ڕۆژی ڕزگاری پێی مۆركران.
30 ڕۆحی پیرۆزی خودا خەمبار مەکەن، ئەوەی بۆ ڕۆژی ڕزگاری پێی مۆرکران.
ڕووح مه‌كوژێننه‌وه،
ئه‌ی كه للـه‌ڕه‌قان، ئه‌ی دڵ و گوێ خروسه‌بڕان نه‌كراوان! ئێوه وه‌ک باوكانتان هه‌میشه به‌ربه‌ره‌كانێی ڕووحی پارسا ده‌كه‌ن! باوكانتان چۆن بوون ئێوه‌ش وان.
نه‌ک ته‌نها ئه‌مه، به‌ڵكو ئێمه‌ش كه نۆبه‌ره‌ی ڕووحمان هه‌یه، خۆشمان له ناخماندا ده‌ناڵێنین كه به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێی ڕۆڵه‌یێتین، به قوربانیدانی جه‌سته‌مان.
ئه‌گه‌ر ڕووحی ئه‌وه‌ی ئیشۆعی له‌نێو مردووان هه‌ستانده‌وه له ئێوه‌دا نیشته‌جێ بێت، ئه‌وا ئه‌وه‌ی مه‌سیحی له‌نێو مردووان هه‌ستانده‌وه به ڕووحی خۆی كه له ئێوه‌دا نیشته‌جێیه له‌شی مردووشتان زیندوو ده‌كاته‌وه.
به تووڕه‌ییه‌وه ئاوڕی لێیان دایه‌وه، له‌به‌ر دڵڕه‌قییان خه‌مبار بوو، به پیاوه‌كه‌ی فه‌رموو: “ده‌ستت درێژ بكه”. ئه‌ویش درێژی كرد و ده‌ستی چاكبووه‌وه وه‌ک ده‌سته‌كه‌ی دیكه‌ی لێ هات.
چه‌ند جار له چۆڵه‌وانی لیێ یاخیبوون. له بیاباندا دڵته‌نگیان كرد.
چل ساڵ له‌و نه‌وه‌یه تووڕه بووم و وتم: “ئه‌مانه گه‌لێكن دڵیان گومڕا بووه و ڕێگای منیان نه‌ناسی”.
بۆیه له‌م نه‌وه‌یه تووڕه بووم، وتم: ئه‌وان دڵیان هه‌میشه به‌ره‌و گومڕایی ده‌ڕوات و هه‌رگیز ڕێبازه‌كانی منیان نه‌ناسی.
به‌ڵام ئێوه به‌هۆی ئه‌و له ئیشۆعی مه‌سیحدان، ئه‌وه‌ی له خوداوه بۆمان بووه دانایی و بێتاوانی و پارساكردن و قوربانی.
خودا بۆ ماوه‌ی چل ساڵ له كێ تووڕه بوو؟ ئه‌وانه نه‌بوون كه گوناهیان كرد و له بیاباندا ته‌رمه‌كانیان كه‌وت؟
كاتێ له‌ناوچوو له‌ناونه‌چوویی ده‌پۆشێت و مردوو نه‌مری ده‌پۆشێت، ئه‌وسا وشه‌ی نووسراو دێته دی: {مه‌رگ به سه‌ركه‌وتن قووت درا}.
كه ئه‌م شتانه ده‌ستپێده‌كات، هه‌ستن و سه‌ر به‌رز بكه‌نه‌وه، چونكه ڕزگاربوونتان نزیک ده‌بێته‌وه”.
ئه‌وه‌ی گه‌واهییه‌كه‌ی په‌سه‌ند ده‌كات، مۆری ده‌كات كه خودا ڕاسته.
ده‌بێ شایانی سزای چه‌ند خراپتره ئه‌وه‌ی پێشێلی ڕۆڵه‌ی خودای كردووه و خوێنی په‌یمان به گڵاو داده‌نێت كه پارسا‌ی كردووه، سووكایه‌تیش به ڕووحی به‌خشش ده‌كات؟