23 ڕووحی هزرتان نوێ بێته‌وه،
23 هەروەها شێوازی بیرکردنەوەتان نوێ بکەنەوە و
شێوه‌ی ئه‌م ڕۆژگاره وه‌رمه‌گرن، به‌ڵكو به نوێكردنه‌وه‌ی هزرتان بگۆڕێن، تاكو ئه‌زموونتان هه‌بێت خواستی خودا چییه كه باش و په‌سه‌ندكراو و ته‌واوه.
چونكه بایه‌خی جه‌سته مه‌رگه، به‌ڵام بایه‌خی ڕووح ژیان و ئاشتییه.
خودایه، دڵێكی پاكم تێدا ئافریده بكه و ڕووحێكی ڕاست له ناخمدا نوێ بكه‌وه.
و نوێتان پۆشیوه، ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی وێنه‌ی ئافرێنه‌ره‌كه‌ی به ناسینی نوێ بوه‌ته‌وه.
بۆیه پشتێنی هزرتان ببه‌ستن و له ئاماده‌باشیدا بن، هیواتان به ته‌واوی له‌سه‌ر ئه‌و به‌خششه بێت كه له ئاشكراكردنی ئیشۆعی مه‌سیحه‌وه دێت.
نه‌ک به‌هۆی كاری خوداناسی كه ئێمه كردوومانه، به‌ڵكو به‌گوێره‌ی میهره‌بانیی خۆی ڕزگاری كردین، به شوشتنی له‌دایكبوونه‌وه و نوێكردنه‌وه‌ی ڕووحی پارسا،
چونكه ئێمه ده‌ستكردی ئه‌وین، له ئیشۆعی مه‌سیحدا بۆ چاكه‌كاری ئافریده‌ین، ئه‌وه‌ی خودا پێشتر ئاماده‌ی كردووه تاكو به ئه‌نجامی بگه‌یه‌نین.
بۆیه به عه‌مادبوونمان له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆ مه‌رگ نێژراین، تاكو چۆن مه‌سیح له‌نێو مردووان به شكۆی باوكه‌وه هه‌ستایه‌وه، ئێمه‌ش له نوێیه‌تی ژیاندا بژین.