Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئەفەسۆس 4:16 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

16 له‌ ئه‌وه‌وه‌ هه‌موو له‌ش به‌یه‌كه‌وه‌ تێكهه‌ڵكێشراوه‌، به‌هۆی یارمه‌تی هه‌ر جومگه‌یه‌ک یه‌كده‌گرن، به‌گوێره‌ی كاركردنه‌كه‌ی به‌ پێوانه‌ی هه‌ر به‌شێک، له‌ش گه‌شه‌ ده‌كات بۆ بنیادنانی له‌ خۆشویستندا.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

16 بەهۆی مەسیحەوە هەموو کڵێسا لە خۆشەویستیدا گەشە دەکات و خۆی بنیاد دەنێت، وەک چۆن ئەندامەکانی لەشی مرۆڤ تێک هەڵکێشراون و بە جومگەکان بەیەکەوە بەستراونەتەوە، هاوکاری یەکتری دەکەن.

Gade chapit la Kopi




ئەفەسۆس 4:16
28 Referans Kwoze  

ده‌ست به‌ سه‌ره‌وه‌ ناگرێت، له‌وه‌وه‌ هه‌موو له‌ش به‌هۆی جومگه‌كان و پارچه‌كان پشتگیری ده‌كرێت و ده‌به‌سترێنه‌وه‌، تاكو وه‌ک خودا ده‌یه‌وێت گه‌شه‌ بكات.


منم مێوه‌كه‌ و ئێوه‌ش لقه‌كانن. ئه‌وه‌ی له‌ مندا جێگیر بێت و منیش له‌و، ئه‌وا به‌رهه‌می زۆر ده‌گرێت. چونكه‌ به‌بێ من ناتوانن هیچ شتێک بكه‌ن.


تاكو له‌ خۆشویستندا دڵنه‌وایی بكرێن بۆ ئه‌وپه‌ڕی ده‌وڵه‌مه‌ندی له‌ تێگه‌یشتنی ته‌واو، تاكو نهێنیی خودای باوک و مه‌سیح بناسن،


بۆ ته‌واوكردنی پارساكان بۆ كاری ڕاژه‌، بۆ بنیادنانی له‌شی مه‌سیح،


به‌ڵام ئێستا ئه‌م سێیانه‌ ده‌مێنێن، باوه‌ڕ و هیوا و خۆشویستن، به‌ڵام مه‌زنترینیان خۆشویستنه‌.


به‌ڵكو له‌ خۆشویستندا ڕاستگۆ بین، با له‌ هه‌موو شتێک گه‌شه‌ بكه‌ین، له‌نێو ئه‌وه‌ی سه‌ره‌، كه‌ مه‌سیحه‌.


ئامانجی ئه‌م ڕاسپارده‌یه‌: خۆشویستنه‌ له‌ دڵێكی بێگه‌رد و ویژدانێكی چاک و باوه‌ڕێكی بێ ڕووپامایی.


له‌به‌ر ئه‌مه‌ بێ بڕانه‌وه‌ سوپاسی خودا ده‌كه‌ین، چونكه‌ كاتێ وشه‌ی خوداتان له‌ ئێمه‌ وه‌رگرت، نه‌ک وه‌ک وشه‌ی مرۆڤ بێت، به‌ڵكو وه‌ک به‌ ڕاستی وشه‌ی خودایه‌، ئه‌وه‌ی له‌نێو ئێوه‌ی باوه‌ڕداریش كارده‌كات.


ئه‌م نوێژه‌ ده‌كه‌م: كه‌ خۆشویستنتان زیاتر و زیاتر بێت، له‌ زانین و هه‌موو تێگه‌یشتنێک،


تاكو به‌ باوه‌ڕ مه‌سیح له‌ دڵتاندا نیشته‌جێ بێت و


به‌ گوێڕایه‌ڵیتان بۆ ڕه‌وا خۆتان بێگه‌رد بكه‌نه‌وه‌ بۆ خۆشویستنی برایانه‌ی بێ ڕووپامایی، به‌ دڵێكی بێگه‌رد به‌ توندی یه‌كتریتان خۆشبووێ.


منیش بۆی بوومه‌ ڕاژه‌وان، به‌گوێره‌ی به‌خشینی به‌خششی خودا پێم درا، به‌گوێره‌ی كرداری هێزه‌كه‌ی.


كه‌ پێش دامه‌زراندنی جیهان له‌ودا هه‌ڵیبژاردین، تاكو له‌به‌رده‌می به‌ خۆشویستن پارسا و بێ گله‌یی بین.


به‌ڵام به‌روبوومی ڕووح ئه‌مه‌یه‌: خۆشویستن، شادی، ئاشتی، ئارامگرتن، نیانی، چاكه‌، باوه‌ڕ،


ئێمه‌ش ئه‌و خۆشویستنه‌ی خودا كه‌ بۆ ئێمه‌یه‌ ناسیمان و بڕوامان پێكرد. خودا خۆشویستنه‌. ئه‌وه‌ی له‌ خۆشویستندا جێگیر بێت له‌ خودا جێگیر ده‌بێت و خوداش له‌ودایه‌.


برایان، ده‌بێت هه‌رده‌م له‌به‌ر ئێوه‌ سوپاسی خودا بكه‌ین، وه‌ک شایسته‌یه‌، چونكه‌ باوه‌ڕتان زۆر گه‌شه‌ ده‌كات و خۆشویستنی هه‌ر یه‌كێكتان و هه‌موو بۆ یه‌كتری زیاد ده‌كات،


په‌روه‌ردگار خۆشویستنتان زیاد بكات بۆ یه‌كتری و بۆ هه‌مووان، وه‌ک ئێمه‌ش بۆ ئێوه‌،


بێ بڕان له‌به‌رده‌م خودا و باوكمان یادی كرداری باوه‌ڕ و ڕه‌نجی خۆشویستن و دانبه‌خۆداگرتنی هیواتان ده‌كه‌ین له‌ ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان.


چونكه‌ له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا خروسه‌بڕان و خروسه‌نه‌بڕان سوودیان نییه‌، به‌ڵكو ئه‌و باوه‌ڕه‌ی به‌ خۆشویستن كارده‌كات.


سه‌باره‌ت به‌ قوربانیی بته‌كان: ده‌زانین كه‌ هه‌موومان زانیاریمان هه‌یه‌. زانین لووتبه‌رز ده‌كات، به‌ڵام خۆشویستن بنیاد ده‌نێت.


چونكه‌ وه‌ک له‌ یه‌ک له‌شدا ئه‌ندامی زۆرمان هه‌یه‌، به‌ڵام هه‌موو ئه‌ندامانیش یه‌ک كاریان نییه‌،


له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌ك نان هه‌یه‌، ئێمه‌ كه‌ زۆرین، یه‌ك له‌شین، چونكه‌ هه‌موومان به‌شداری له‌ یه‌ك ناندا ده‌كه‌ین.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite