Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئەفەسۆس 4:15 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

15 به‌ڵكو له‌ خۆشویستندا ڕاستگۆ بین، با له‌ هه‌موو شتێک گه‌شه‌ بكه‌ین، له‌نێو ئه‌وه‌ی سه‌ره‌، كه‌ مه‌سیحه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

15 بەڵکو لە خۆشەویستیدا ڕاستگۆ بین، با لە هەموو شتێکدا گەشە بکەین، لەناو ئەوەی سەرە، واتا مەسیح.

Gade chapit la Kopi




ئەفەسۆس 4:15
21 Referans Kwoze  

ڕۆڵه‌كانم، با به‌ وشه‌ و زمان خۆشویستن نه‌كه‌ین، به‌ڵكو به‌ كردار و به‌ ڕه‌وا!


بۆیه‌ واز له‌ درۆ بهێنن، با هه‌ریه‌كه‌ ڕاستگۆ بێ له‌گه‌ڵ نزیكه‌كه‌ی، چونكه‌ ئه‌ندامی یه‌كترین.


به‌ گوێڕایه‌ڵیتان بۆ ڕه‌وا خۆتان بێگه‌رد بكه‌نه‌وه‌ بۆ خۆشویستنی برایانه‌ی بێ ڕووپامایی، به‌ دڵێكی بێگه‌رد به‌ توندی یه‌كتریتان خۆشبووێ.


به‌ڵكو له‌ به‌خشش و ناسینی په‌روه‌ردگار و ڕزگاریده‌رمان ئــیــشــۆعــی مــه‌ســیــح گــه‌شــه‌ بــكــه‌ن. شكۆی ئێستا و تاهه‌تایه‌ بـــۆ ئــــه‌وه‌. ئامین.


هه‌موو خانووه‌كه‌ له‌ودا تێكهه‌ڵكێشراوه‌ و گه‌شه‌ ده‌كات تا په‌رستگایه‌كی پارسا بێت له‌ په‌روه‌ردگاردا.


هه‌موو شتێكی خسته‌ ژێر پێیه‌كانی، له‌ سه‌رووی هه‌موو شتێكدا كردییه‌ سه‌ر بۆ وارگه‌،


وه‌ک ساوای تازه‌ له‌دایكبوو، ئاره‌زووتان له‌ شیری ڕووحیی پاک بێت، تاكو به‌مه‌ بۆ ڕزگاری گه‌شه‌ بكه‌ن،


با خۆشویستن بێ ڕووپامایی بێت. ڕقتان له‌ به‌دكاری بێت و به‌ چاكه‌وه‌ بلكێن.


ئیشۆع نه‌تنیئێلی بینی بۆ لای دێت، ده‌رباره‌ی فه‌رمووی: “ئه‌وه‌تا ئیسڕائیله‌كی ڕه‌وایه‌ كه‌ فێڵی تێدا نییه‌”


چونكه‌ مێرد سه‌ری ژنه‌، وه‌ک مه‌سیح سه‌ری وارگه‌یه‌ و ڕزگاریده‌ری له‌شه‌.


به‌ڵكو شاراوه‌كانی سه‌رشۆڕیمان ڕه‌ت كرده‌وه‌، به‌ فێڵبازی ڕێناكه‌ین و ده‌ستكاری وشه‌ی خودا ناكه‌ین، به‌ڵكو به‌ ده‌رخستنی ڕه‌وا، بۆ ویژدانی هه‌ر كه‌سێک له‌به‌رده‌م خودا ستایشی خۆمان ده‌كه‌ین.


به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ په‌روه‌ردگار گوناهی له‌سه‌ر ناژمێرێت و له‌ ڕووحه‌كه‌ی بێ‌ فێڵه‌.


وه‌ک فه‌رمان نادوێم، به‌ڵكو سه‌رڕاستیی خۆشویستنتان به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ كۆششی كه‌سانی دیكه‌ تاقی ده‌كه‌مه‌وه‌.


به‌ڵام ده‌مه‌وێت بزانن كه‌ سه‌ری هه‌موو پیاوێك مه‌سیحه‌ و سه‌ری ژن پیاوه‌ و سه‌ری مه‌سیحیش خودایه‌.


كه‌ پێش دامه‌زراندنی جیهان له‌ودا هه‌ڵیبژاردین، تاكو له‌به‌رده‌می به‌ خۆشویستن پارسا و بێ گله‌یی بین.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite