Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئەفەسۆس 4:14 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

14 بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه‌ولا ساوا نه‌بین، شێواوو هه‌ڵگیراو به‌ هه‌موو بایه‌كی فێركردن، به‌ فێڵی خه‌ڵكی، به‌ چه‌واشه‌ به‌ره‌و ته‌ڵه‌كه‌بازیی گومڕایی.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

14 بۆ ئەوەی لەمەولا ساوا نەبین، شێواو و هەڵگیراو بە هەموو بایەکی فێرکردن، بە فێڵی خەڵکی، بە مەکر بەرەو چەواشەی تەڵەکەبازی،

Gade chapit la Kopi




ئەفەسۆس 4:14
44 Referans Kwoze  

فێركردنی جۆراوجۆر و نامۆ نه‌تانهاژوات. چونكه‌ باشه‌ دڵ به‌ به‌خشش جێگیر بـێت، نه‌ک به‌ یاساكانی خۆراک كه‌ سوودی نه‌بوو بۆ ئه‌وانه‌ی پێی ده‌ژین.


برایان، له‌ بیركردنه‌وه‌دا منداڵ مه‌بن. له‌ خراپه‌دا وه‌ك منداڵ بن، به‌ڵام له‌ بیركردنه‌وه‌دا پێگه‌یشتوو بن.


خۆشه‌ویستان، بڕوا به‌ هه‌موو ڕووحێک مه‌كه‌ن، به‌ڵكو ڕووحه‌كان تاقی بكه‌نه‌وه‌: ئایا له‌ خوداوه‌یه‌، چونكه‌ زۆر پێغه‌مبه‌ری درۆزن هاتوونه‌ته‌ جیهان.


ئێمه‌ وه‌ک زۆر كه‌س بازرگانی به‌ وشه‌ی خودا ناكه‌ین، به‌ڵكو به‌ دڵسۆزی له‌ خوداوه‌ و له‌به‌رده‌م خودا له‌ مه‌سیحدا ده‌دوێین.


به‌ڵام با به‌ باوه‌ڕه‌وه‌ داوا بكات و هه‌رگیز گومان نه‌كات، چونكه‌ ئه‌وه‌ی گومان ده‌كات وه‌ک شه‌پۆلی ده‌ریا وایه‌، با ده‌یهێنێت و ده‌یبات.


به‌ چه‌كی ته‌واوی خودا خۆتان پۆشته‌ بكه‌ن، تاكو بتوانن به‌رامبه‌ر پیلانی ئیبلیس بوه‌ستن.


چونكه‌ مه‌سیحانی درۆزن و پێغه‌مبه‌رانی درۆزن ده‌رده‌كه‌ون، نیشانه‌ی مه‌زن و په‌رجو ده‌كه‌ن، تا ئه‌گه‌ر بكرێ ته‌نانه‌ت بژارده‌كانیش گومڕا ده‌كه‌ن.


چونكه‌ كاتێ دێت به‌رگه‌ی فێركردنی دروست ناگرن، به‌ڵكو به‌گوێره‌ی هه‌وه‌سی تایبه‌تی خۆیان ڕابی كۆده‌كه‌نه‌وه‌ قدیلكه‌ی گوێیان بكاته‌وه‌.


ئه‌وانه‌ له‌ داوه‌ته‌كانی خۆشویستنی ئێوه‌ له‌كه‌دارن، بێ ترس نانتان له‌گه‌ڵ ده‌خۆن، خۆیان ده‌له‌وه‌ڕێنن. هه‌وری بێ ئاون و به‌ با ده‌هاژوورێن، داری بێبه‌ری پاییزن، دوو جار مردوون و هه‌ڵكه‌ندراون،


دڕنده‌كه‌ و پێغه‌مبه‌ره‌ درۆزنه‌كه‌ی یاوه‌ری ده‌ستگیركران، ئه‌وه‌ی په‌رجوی له‌ پێناوی كرد و به‌هۆیه‌وه‌ ئه‌وانه‌ی چه‌واشه‌ كرد كه‌ په‌رجوی دڕنده‌كه‌یان وه‌رگرت و ئه‌وانه‌ی كڕنۆشیان بۆ وێنه‌كه‌ی برد. هه‌ردووكیان به‌ زیندوویی فڕێدرانه‌ ده‌ریاچه‌ی ئاگر، كه‌وا به‌ گۆگرد داگیرساوه‌.


ئه‌ی گه‌ڵاتیه‌ییه‌ گێله‌كان! كێ جادووی لێكردوون بۆئه‌وه‌ی ملكه‌چی ڕه‌وا نه‌بن؟ له‌پێش چاوتان وێنه‌ی ئیشۆعی مه‌سیح به‌ له‌خاچدراوی كێشرا!


زۆر پێغه‌مبه‌ری درۆزن ده‌رده‌كه‌ون، زۆركه‌س گومڕا ده‌كه‌ن.


ئه‌مانه‌م بۆ ئێوه‌ نووسی ده‌رباره‌ی ئه‌وانه‌ی چه‌واشه‌تان ده‌كه‌ن،


به‌ڵام خه‌ڵكی به‌دكار و فێڵبازان به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕۆن، چه‌واشه‌كار و چه‌واشه‌كراو.


به‌ڵكو شاراوه‌كانی سه‌رشۆڕیمان ڕه‌ت كرده‌وه‌، به‌ فێڵبازی ڕێناكه‌ین و ده‌ستكاری وشه‌ی خودا ناكه‌ین، به‌ڵكو به‌ ده‌رخستنی ڕه‌وا، بۆ ویژدانی هه‌ر كه‌سێک له‌به‌رده‌م خودا ستایشی خۆمان ده‌كه‌ین.


كاتێ ده‌ڕۆیشتن، ئیشۆع سه‌باره‌ت به‌ یوخه‌ننه‌ن بۆ كۆمه‌ڵانه‌كه‌ ده‌ستیكرد به‌ قسه‌كردن و فه‌رمووی: “بۆ بینینی چی ده‌رچوونه‌ ده‌شتوده‌ر؟ قامیشێک كه‌ با ده‌یجووڵێنێ؟


ئێوه‌ ده‌زانن كاتێ بتپه‌رست بوون، به‌ره‌و بته‌ لاڵه‌كان ڕابه‌رایه‌تی كران و ده‌هاژووران.


بۆیه‌ مه‌چووه‌ سه‌ر ڕای ئه‌وان، چونكه‌ زیاتر له‌ چل پیاویان له‌ بۆسه‌ دان بۆی، سوێندیان خواردووه‌ نه‌خۆن و نه‌خۆنه‌وه‌ تاكو ده‌یكوژن. ئێستا ئاماده‌ن و چاوه‌ڕێی به‌ڵێنی تۆن‌”.


چونكه‌ خۆیان مات داوه‌ بۆم. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به‌هێزه‌كان گه‌مارۆیان داوم، به‌بێ ئه‌وه‌ی تاوانم كردبێ.


وه‌ک شێر خۆی مات ده‌كات، خۆی مات ده‌كا بۆ ڕفاندنی به‌سته‌زمان. به‌ ڕاكێشانی بۆ نێو داوه‌كانی به‌سته‌زمان ده‌ڕفێنێت.


ئه‌وان لێمان جیا بوونه‌وه‌، به‌ڵام له‌ ئێمه‌ نه‌بوون، چونكه‌ ئه‌گه‌ر له‌ ئێمه‌ بوونایه‌، له‌گه‌ڵمان ده‌مانه‌وه‌، به‌ڵام تاكو ده‌ربخه‌ن كه‌ كه‌سیان له‌ ئێمه‌ نین.


چونكه‌ كه‌ به‌ قسه‌ی گه‌وره‌ و به‌تاڵ ده‌دووێن، به‌ هه‌وه‌سه‌كانی جه‌سته‌ له‌ به‌ڕه‌ڵایی، ئه‌وانه‌ هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن كه‌ تازه‌ هه‌ڵاتوون له‌ ده‌ست ئه‌وانه‌ی له‌ گومڕاییدا ده‌ژیان.


سه‌یری كه‌شتی بكه‌ن، هه‌رچه‌نده‌ گه‌وره‌یه‌ و ڕه‌شه‌با ده‌یهاژوات، كه‌چی به‌ سه‌وڵێكی بچووک بۆ هه‌ر لایه‌ک كه‌شتیوان بیه‌وێت ڕابه‌رایه‌تی ده‌كرێت.


تازه‌ نه‌بێت له‌ باوه‌ڕ، نه‌وه‌ک لووتبه‌رز بێت و بكه‌وێته‌ سزای ئیبلیسه‌وه‌.


تۆ ئه‌مه‌ ده‌زانی، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ ئاسیادان لێم هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌، له‌وانه‌ فیجلۆس و هرمۆجینیس.


چونكه‌ دانایی ئه‌م جیهانه‌ له‌لای خودا گێلایه‌تییه‌، چونكه‌ نووسراوه‌: {ئه‌وه‌ی داناكان به‌ فێڵبازی خۆیانه‌وه‌ ده‌گرێت}.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite