12 بۆ ته‌واوكردنی پارسا‌كان بۆ كاری ڕاژه، بۆ بنیادنانی له‌شی مه‌سیح،
12 بۆ ئامادەکردنی گەلی پیرۆزی خۆی بۆ کاری خزمەت، بۆ بنیادنانی جەستەی مەسیح،
له ئه‌وه‌وه هه‌موو له‌ش به‌یه‌كه‌وه تێكهه‌ڵكێشراوه، به‌هۆی یارمه‌تی هه‌ر جومگه‌یه‌ک یه‌كده‌گرن، به‌گوێره‌ی كاركردنه‌كه‌ی به پێوانه‌ی هه‌ر به‌شێک، له‌ش گه‌شه ده‌كات بۆ بنیادنانی له خۆشویستندا.
ئێوه له‌شی مه‌سیحن، هه‌ریه‌كه‌تان ئه‌ندامی ئه‌ون.
براكانم، خۆم دڵنیام كه ئێوه پڕن له چاكه، پڕن له هه‌موو زانستێک، تواناتان هه‌یه یه‌كتری ئاگادار بكه‌نه‌وه.
جا چییه برایان؟ كاتێ كۆده‌بنه‌وه هه‌ر یه‌كێك په‌سنیێكی هه‌یه، یان فێركردنێك یان ئاشكراكردنێكی زمانێك یان وه‌رگێڕانێک. با هه‌موو شتێك بۆ بنیادنان بێت.
كه‌واته با به‌م شتانه‌وه كۆشش بكه‌ین كه بۆ ئاشتی و بۆ بنیادنانی یه‌كترییه.
سوپاسی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان ده‌كه‌م، ئه‌وه‌ی به‌هێزی كردم و به سه‌رڕاستی داناوم و بۆ ڕاژه‌كردن ده‌ستنیشانی كردم.
ئێوه‌ش ئاوا. جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ به‌هره‌ی ڕووحی په‌رۆشن، داوا بكه‌ن بۆ بنیادنانی وارگه لێی زیاد بكه‌ن.
گوێڕایه‌ڵی ڕابه‌ره‌كانتان بن و ملكه‌چیان بن، چونكه له‌پێناوی ئێوه‌دا بێداری ده‌كه‌ن، وه‌ک بڵێی هه‌ژماردێک ده‌ده‌ن، تاكو به شادییه‌وه ئه‌مه بكه‌ن، نه‌ک به بێزاری، چونكه ئه‌مه زیانی بۆتان ده‌بێت.
بۆیه كه وازمان له فێركردنی سه‌ره‌تایی ده‌رباره‌ی مه‌سیح هێنا، تا به‌ره‌و پێگه‌یشتن بڕۆین، دیسان بناغه‌ڕێژی ناكه‌ین بۆ تۆبه‌كردن له كرداره مردووه‌كان و باوه‌ڕهێنان به خودا،
له هیچ شتێک نابینه كۆسپ، نه‌وه‌ک گله‌یی بێته سه‌ر ڕاژه،
ئه‌مه‌ش هه‌مووی له خوداوه‌یه، كه له‌گه‌ڵ خۆی به مه‌سیح ئاشتی كردینه‌وه و ڕاژه‌ی ئه‌م ئاشتبوونه‌وه‌ی پێداین،
به‌ڵام له‌پێناوی تۆ نوێژم كرد تاكو باوه‌ڕت له‌ناونه‌چێت. تۆش كه ده‌گه‌ڕێیته‌وه برایانت جێگیر بكه”.
به‌ڵام تۆ، له هه‌موو شتێك‌دا وریابه، له ئازاردا دان بگره، كاری موژده‌ده‌ری بكه، ڕاژه‌ی خۆت ته‌واو بكه.
به ئه‌رخیپۆس بڵێن: “سه‌یری ئه‌و ڕاژه‌یه بكه كه له په‌روه‌ردگار وه‌رتگرت، تاكو ته‌واوی بكه‌یت”.
ئه‌وه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نین، هه‌موو مرۆڤێكی پێ ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه و به‌وپه‌ڕی داناییه‌وه هه‌موو مرۆڤێک فێرده‌كه‌ین، تاكو هه‌ر مرۆڤێک له ئیشۆعی مه‌سیحدا به ته‌واوی پێشكه‌ش بكه‌ین.
ئێستا دڵشادم به ئازاره‌كانم له پێناوی ئێوه‌دا و پاشماوه‌ی ته‌نگانه‌ی مه‌سیح له جه‌سته‌ی خۆمدا ته‌واوده‌كه‌م، له پێناوی له‌شی ئه‌و، كه وارگه‌یه.
كه له‌شییه‌تی، پڕی ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێک له هه‌موو شتێك‌دا پڕ ده‌كات.
ئایا له‌و باوه‌ڕه‌دان ئه‌م هه‌مووه بۆ به‌رگریكردن له خۆمان ده‌یڵێین؟ له‌به‌رده‌م خودا له مه‌سیحدا ده‌دووێن، هه‌موو شتێک بۆ بنیادنانتانه، ئه‌ی خۆشه‌ویستان.
خۆشه‌ویستان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌ڵێنانه‌مان هه‌یه، با خۆمان له هه‌موو گڵاوییه‌كی جه‌سته و ڕووح بێگه‌رد بكه‌ینه‌وه، له ترسی خودادا پارسایی ته‌واو بكه‌ین.
بۆیه كه ئه‌م ڕاژه‌مان هه‌یه، وه‌ک به‌ر به‌زه‌یی كه‌وتین، شكست ناهێنین،
ئیتر چه‌ند زیاتر ڕاژه‌ی ڕووح شكۆدارتر ده‌بێت؟
چونكه ئه‌گه‌ر به زمانێك نوێژ بكه‌م، ئه‌وا ڕووحم نوێژ ده‌كات، به‌ڵام هزرم بێ به‌روبوومه.
ده‌زانم كه بێمه لاتان، به پڕی داڕشتی ئینجیلی مه‌سیحه‌وه دێم.
با هه‌ر یه‌ک له ئێمه نزیكه‌كه‌ی بۆ چاكه ڕازی بكات له پێناوی بنیادنان.
یان ڕاژه‌كردنه له ڕاژه، یان فێركار له فێركردن،
كه‌واته ئاگاتان له خۆتان و له هه‌موو مێگه‌له‌كه بێت، ئه‌وه‌ی ڕووحی پارسا به چاودێری داناون بۆی، تاكو شوانایه‌تی وارگه‌ی خودا بكه‌ن، ئه‌وه‌ی به خوێنی خۆی كڕیویه‌تی.
به‌ڵام باكم به هیچ شتێک نیه و گیانم به گرنگ نازانم، تاكو كۆششی خۆم و ئه‌و ڕاژه‌ی له ئیشۆعی په‌روه‌ردگار وه‌رمگرتووه به دڵشادیه‌وه ته‌واوی بكه‌م، ڕاژه‌ی گه‌واهیدان بۆ موژده‌ی به‌خششی خودا.
كاتێ گه‌یشت و به‌خششی خودای بینی، دڵشاد بوو، هه‌مووانی هاندا كه به دڵ له په‌روه‌ردگاردا جێگیر بن،
وارگه‌كانی هه‌موو ئیهوود و گلیلا و شمرن ئاشتییان هه‌بوو، بنیاد ده‌نرا و به ترسی په‌روه‌ردگار ده‌ڕۆیشت، به دڵنه‌وایی ڕووحی پارساش له زیادبووندا بوو.
تاكو شوێنی ئه‌و ڕاژه و په‌یامبه‌رێتییه بگرێته‌وه، كه ئیهوودا لێی لادا، تاكو بچێته شوێنی خۆی”.
له ئێمه ده‌ژمێردرا و له‌م ڕاژه‌یه‌دا به‌شی هه‌بوو.
به ته‌نیا لۆقام له‌لایه. مه‌رقوس له‌گه‌ڵ خۆت بهێنه، چونكه بۆ من سوودبه‌خشه بۆ ڕاژه‌كردن.
وشه‌ی خراپ له زارتان ده‌رنه‌چێت، به‌ڵكو هه‌رچییه‌كی باشه بۆ بنیادنان، به‌گوێره‌ی پێویستی، تاكو به‌خشش بداته گوێ‌گران.
به‌یه‌ک له‌ش و یه‌ک ڕووح، بۆ یه‌ک هیوای بانگه‌وازه‌كه‌تان كه بانگ‌كران،
چونكه ئێمه شادین كه لاوازین و ئێوه به‌هێزن، نوێژی ئێمه‌ش بۆ ته‌واویی ئێوه‌یه.
به‌ڵام ده‌ركه‌وتنی به‌هره‌ی ڕووح بۆ هه‌ر یه‌كێك له پێناوی سوودمه‌ندی ده‌درێت.
ئیتر ئێمه‌ی زۆر له مه‌سیحدا یه‌ک له‌شین، هه‌مووشمان ئه‌ندامی یه‌كترین.
له كۆتاییدا، برایان، دڵشاد بن. بۆ ته‌واوی هه‌وڵ بده‌ن، یه‌كتری هانبده‌ن، هاوبیر بن، به ئاشتی بژین. ئه‌وسا خوداوه‌ندی خۆشویستن و ئاشتی له‌گه‌ڵتان ده‌بێت.