Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئەفەسۆس 3:4 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

4 به‌ خوێندنه‌وه‌ی، ده‌توانن له‌ تێگه‌یشتنی من له‌ نهێنیی مه‌سیح تێبگه‌ن،

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

4 بە خوێندنەوەی ئەم نامەیە، دەتوانن لە تێگەیشتنی من لە نهێنی مەسیح حاڵی بن،

Gade chapit la Kopi




ئەفەسۆس 3:4
19 Referans Kwoze  

له‌پێناوی ئێمه‌ش نوێژ بكه‌ن تاكو خودا ده‌رگایه‌كمان بۆ بكاته‌وه‌ بۆ په‌یامه‌كه‌، بۆ ئه‌وه‌ی نهێنیی مه‌سیح ڕابگه‌ێنین، له‌به‌ر ئه‌مه‌ش كۆت كراوم،


به‌م شێوه‌یه‌ با خه‌ڵك به‌ ڕاژه‌وانی مه‌سیح و سه‌ركاری نهێنییه‌كانی خودامان دابنێن.


ئه‌گه‌ر له‌ قسه‌كردن زمان پاراو نیم، خۆ زانینم هه‌یه‌، به‌ڵكو ئێمه‌ له‌ هه‌ر لایه‌ک و له‌ هه‌موو شتێک بۆ ئێوه‌مان ده‌رخست.


به‌ دانپیانانی گشتی، نهێنیی خوداناسی مه‌زنه‌: خودا له‌ له‌شدا ده‌ركه‌وت، له‌ ڕووحدا پاكانه‌ی كرا، له‌لایه‌ن فریشته‌كانه‌وه‌ بینرا، له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان ڕاگه‌یه‌ندرا، له‌ جیهاندا باوه‌ڕی پێ هێنرا، له‌ شكۆمه‌ندی به‌رزكرایه‌وه‌.


تاكو له‌ خۆشویستندا دڵنه‌وایی بكرێن بۆ ئه‌وپه‌ڕی ده‌وڵه‌مه‌ندی له‌ تێگه‌یشتنی ته‌واو، تاكو نهێنیی خودای باوک و مه‌سیح بناسن،


نوێژ بۆ منیش بكه‌ن تاكو هه‌ر كاتێ زارم ده‌كه‌مه‌وه‌ قسه‌م بدرێتێ، ئاشكرا نهێنیی ئینجیل ڕابگه‌یێنم،


ئه‌مه‌ نهێنییه‌كی مه‌زنه‌، به‌ڵام من باسی مه‌سیح و وارگه‌ ده‌كه‌م.


نهێنی خواستی خۆی پێ ناساندین، به‌گوێره‌ی خۆشحاڵی خۆی كه‌ مه‌به‌ستی بوو،


ئه‌ویش فه‌رمووی: “به‌ ئێوه‌ دراوه‌ نهێنیی پاشایه‌تیی خودا بزانن، به‌ڵام بۆ ئه‌وانی دیكه‌ به‌ په‌نده‌، ته‌ناته‌ت ئه‌وان سه‌یر ده‌كه‌ن، به‌ڵام نابینن و گوێ ده‌گرن، به‌ڵام تێناگه‌ن.


به‌ ویژدانێكی بێگه‌رد نهێنیی باوه‌ڕ بپارێزن.


ئه‌گه‌ر پێشبینی بكه‌م و هه‌موو نهێنی و زانینێك بزانم و باوه‌ڕێكی ته‌واویشم هه‌بێت بۆ گواستنه‌وه‌ی چیا، به‌ڵام خۆشویستنم نه‌بێت، ئه‌وا هیچ نیم.


وه‌ڵامی دانه‌وه‌ و فه‌رمووی: “چونكه‌ به‌ ئێوه‌ دراوه‌ نهێنیه‌كانی پاشایه‌تیی ئاسمانان بزانن، به‌ڵام به‌وان نه‌دراوه‌.


برایان، من نامه‌وێت ئه‌م نهێنییه‌ نه‌زانن، نه‌وه‌ک خۆتان به‌ دانا بزانن: كه‌للـه‌ڕه‌قی به‌شێک له‌ ئیسڕائیلی گرته‌وه‌ تاكو ته‌واوی نه‌ته‌وه‌كان بێنه‌ ناوه‌وه‌.


بۆ ئه‌وه‌ی توانای هه‌یه‌ جێگیریتان بكات به‌گوێره‌ی ئینجیله‌كه‌م و ڕاگه‌یاندنی ئیشۆعی مه‌سیح، به‌گوێره‌ی ئاشكراكردنی ئه‌و نهێنییه‌ی كه‌ له‌ كاته‌ ئه‌زه‌لییه‌كانه‌وه‌ به‌ شاراوه‌یی مابووه‌وه‌،


كه‌ به‌ ئاشكراكردن نهێنییه‌كه‌ی بۆ ده‌رخستم، وه‌ک پێشتر به‌ كورتی نووسیم.


پلانی نهێنی بۆ هه‌مووان ڕوون بكه‌مه‌وه‌، ئه‌وه‌ی له‌ ڕۆژگاره‌كانه‌وه‌ له‌ خودادا شاردراوه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێكی ئافراندووه‌،


ئه‌م نهێنییه‌ی له‌ ڕۆژگاره‌كانه‌وه‌ و به‌ درێژایی نه‌وه‌كان شاراوه‌ بوو، به‌ڵام ئێستا بۆ پارساكانی ئاشكرا كرا.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite