Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئەفەسۆس 3:19 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

19 تاكو ئه‌م خۆشویستنه‌ بناسن كه‌ سه‌رووی زانینه‌، بۆ ئه‌وه‌ی پڕبن له‌ هه‌موو پڕییه‌تی خودا.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

19 تاکو ئەم خۆشەویستییە بناسن کە لە سەرووی زانیارییەوەیە، بۆ ئەوەی پڕبن لە هەموو پڕیێتی خودا.

Gade chapit la Kopi




ئەفەسۆس 3:19
24 Referans Kwoze  

كه‌ له‌شییه‌تی، پڕی ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێک له‌ هه‌موو شتێكدا پڕ ده‌كات.


تاكو به‌ شێوه‌یه‌ک ڕه‌فتار بكه‌ن كه‌ شیاوی په‌روه‌ردگار بێت و تا ئه‌وپه‌ڕی خۆشحاڵی بكات، به‌رهه‌مدار بن له‌ هه‌موو چاكه‌كارییه‌ک و له‌ ناسینی خودا گه‌شه‌ بكه‌ن،


چونكه‌ خۆشویستنی مه‌سیح ده‌وری داوین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دڵنیاین‌ یه‌كێک له‌ جیاتی هه‌مووان مرد، ئیتر هه‌موو مردن.


هه‌موومان له‌ پڕی ئه‌و، به‌خشش له‌سه‌ر به‌خششمان وه‌رگرت.


ئاشتیی خودا، ئه‌وه‌ی به‌رزتره‌ له‌ هه‌موو تێگه‌یشتنێک، دڵ و هزرتان ده‌پارێزێت له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا.


من له‌گه‌ڵ مه‌سیح له‌خاچدرام، ئیتر من نیم ئه‌وه‌ی ده‌ژیێت، به‌ڵكو مه‌سیحه‌ له‌ مندا ده‌ژیێت. ئێستاش كه‌وا به‌ جه‌سته‌ ده‌ژیم، ئه‌وا به‌ باوه‌ڕ به‌ ڕۆڵه‌ی خودا ده‌ژیم، ئه‌وه‌ی منی خۆشویست و له‌پێناوی من خۆی به‌ده‌سته‌وه‌ دا.


له‌ خۆشویستندا ڕه‌فتار بكه‌ن، وه‌ک مه‌سیح خۆشیویستین و له‌ پێناوی ئێمه‌دا خۆی به‌ده‌سته‌وه‌ دا، قوربانییه‌ک و سه‌ربڕاوێک، بۆنخۆش بۆ خودا.


ڕه‌گ و بناغه‌تان له‌ خۆشویستندا دامه‌زرێت تا توانادار بن، له‌گه‌ڵ هه‌موو پارساكان تێبگه‌ن كه‌ پانی و درێژی و قووڵی و به‌رزیی خۆشویستنی مه‌سیح چییه‌،


به‌ڵكو له‌ به‌خشش و ناسینی په‌روه‌ردگار و ڕزگاریده‌رمان ئــیــشــۆعــی مــه‌ســیــح گــه‌شــه‌ بــكــه‌ن. شكۆی ئێستا و تاهه‌تایه‌ بـــۆ ئــــه‌وه‌. ئامین.


ژیانی جاویدانیش ئه‌مه‌یه‌: كه‌ تۆ بناسن، ته‌نها خودای ڕاسته‌قینه‌ و ئیشۆعی مه‌سیح، ئه‌وه‌ی ناردووته‌.


به‌خته‌وه‌ری بۆ برسی و تینووه‌كان بۆ خوداناسی، چونكه‌ تێر ده‌كرێن.


ئه‌ی مێرده‌كان، ژنه‌كانتان خۆشبووێ، هه‌روه‌ک مه‌سیحیش وارگه‌ی خۆشویست و له‌ پێناوی خۆی به‌ده‌سته‌وه‌ دا،


ئه‌وسا دێم بۆ قوربانگای خودا، خودای خۆشی و دڵشادیم، به‌ عووده‌وه سوپاست ده‌كه‌م خودایه‌، خوداوه‌ندی من.


هه‌روه‌ک ئه‌مه‌ ڕاسته‌ كه‌وا سه‌باره‌ت به‌ هه‌مووتان هه‌ست بكه‌م، چونكه‌ ئێوه‌ له‌ دڵی مندان. ئه‌گه‌ر به‌م كۆت و زنجیره‌م بێ، یاخود كاتی به‌رگریم له‌ ئینجیل و چه‌سپاندنی، هه‌مووتان له‌گه‌ڵم به‌شداری له‌ به‌خشش ده‌كه‌ن.


به‌ڵام من به‌ بێتاوانی ڕووی تۆ ده‌بینم. كه‌ به‌ئاگادێم تێر ده‌بم له‌ بینینی شێوه‌ت.


كێ له‌ خۆشویستنی مه‌سیح جیامان ده‌كاته‌وه‌؟ توندی یان ته‌نگانه‌ یان چه‌وسانه‌وه‌ یان برسیێتی یان ڕووتی یان مه‌ترسی یاخود شمشێر؟


نه‌ به‌رزی و نه‌ قووڵی، نه‌ ئافریده‌ی دیكه‌، ناتوانێت له‌ خۆشویستنی خودا جیامان بكاته‌وه‌ ئه‌وه‌ی له‌ ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمانه‌.


هه‌رچه‌نده‌ نه‌تانبینیوه‌ خۆشتانده‌وێ. ئێستاش نایبینن باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن و دڵخۆش ده‌بن به‌ شێوه‌یه‌ک هه‌ر باسی ناكرێت و شكۆداره‌،


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite